|
پێویستمان
به‌توندكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانه بۆ راگرتنی سیاسه‌تی
دیپۆرتی په‌نابه‌ران
گفتوگۆی بلاوكراوه‌ی ئۆكتۆبه‌ر
له‌گه‌ڵ ده‌شتی جه‌مال سكرتێری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران
ئۆکتۆبه‌ر: چه‌ند رۆژ ده‌بیت هه‌والی
دیپۆرتکردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له‌په‌نابه‌رانی كووڕد
له‌ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه‌وه بلاوبۆته‌وه.. ئه‌وه‌ی
ئاشکرابوه له‌م هیرشه‌دا گرتنه‌به‌ری رێگای تازه‌ی
هاوبه‌شی حکومه‌تی به‌ریتانیا وعیراقه بۆ
سنوردارشتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.. ناوه‌رۆکی ئه‌م شیوازه
تازه‌یه چییه‌و به‌رای ئیوه هه‌ردولا بۆچی په‌نیان بۆ
ئه‌م شهیوه‌یه بردوه؟
ده‌شتی جه‌مال: ئه‌م هه‌نگاوه
تازه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌دوای سه‌ركه‌وتن و
نه‌به‌رده‌یه‌كانی فیدراسیۆن وبزووتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ری
به پشتیوانی به‌رفراوانی رێكخراوه په‌نابه‌ری و
ئینسانیه‌كان حزب وچه‌ند لایه‌نێكی سیاسی وژماره‌یه‌ك له
په‌رله‌مانتاره‌كاندا دێت كه له‌ده‌وری رابردوودا
توانیمان ده‌رگایه‌ك به‌ڕووی ئه‌و سیاسه‌ته دژی
ئینسانیه‌دا دابخه‌ین ، كه ئه‌ویش ڕاگرتنی ناردنه‌وه‌ی 70
په‌نابه‌ری كورد بوو بۆ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی،
ئه‌مجاره‌یان حكومه‌تی به‌ریتانی و حكومه‌تی عێراقی و
هه‌رێم په‌نایان بۆ ڕه‌وش و رێگایه‌كی نۆی برد ئه‌ویش
راِسته‌وخۆ له ڕێگای هێنانی وه‌فدی ڕه‌سمی حكومه‌تی
عێراقی له‌ناوخۆی عێراقه‌وه، تا بتوانن لایه‌نێكی ئه‌و
رێكه‌وتننامه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌پێش
ڕای گشتی وون بكه‌ن به‌م ڕێگا فریوكاریانه‌یان
مه‌به‌ستیانه فشاره‌كانی ده‌ره‌وه ناوه‌وه له‌سه‌ر
خۆیان كه‌م بكه‌نه‌وه تا بتوانن ڕێكه‌وتننامه‌ی
ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران ببنه پێشه‌وه. بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته وه‌فدێكی حكومه‌تی عیراقی له‌ژێر چاودێری
حكومه‌تی به‌ریتانیا سه‌ردانی گرتووخانه
ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانی به‌ریتانیایان كردوه و ژماره‌یه‌ك له
په‌نابه‌رانیان بینیوه بۆ ته‌ئكیدكردن له ناسنامه‌ی
عێراقی بونیان و هه‌ر دوای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ
په‌نابه‌راندا تكتی دیپۆرتیان به په‌نابه‌ره‌كان داوه و
سه‌ر ئه‌نجام هه‌فته‌ی رابردووا 11 په‌نابه‌ر كه
زۆربه‌یان هاولاَتی هه‌ریمی كوردستان بوون هاوپێچ له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی په‌نابه‌ران له وولاَتی سوید كه
هه‌موویان 40 په‌نابه‌ر بوون دیپۆرتی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا
كرانه‌وه وه 16 ئه‌م مانگه‌ش زیاتر له 50 په‌نابه‌ری تر
كه زۆربه‌یان هاولاَتی هه‌رێمی كوردستانن دیپۆرتی به‌غدا
كرانه‌وه.
ئۆکتۆبه‌ر: ئیوه بۆبه‌رگرتن
وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته تازایه چ کاریَکتان
له‌ده‌ستوردایه وچ هه‌نگاویَکتان هه‌ڵگرتووه؟
ده‌شتی جه‌مال: به‌ڕاستی ئێمه له‌گه‌ڵ
هێرشێكی به‌رفراوانی ڕاستی ئه‌م حكومه‌تانه‌ی ئه‌وروپادا
به‌ره‌و ڕووین، سیاسه‌تێك كه له‌مێژووی به‌شه‌ریتدا بێ
وێنه‌یه وهه‌رئه‌م سیاسه‌ته‌ش پوچی دیمكراسیتی غه‌رب
ده‌خاته ڕوو. به‌تایبه‌تی كه‌كه‌سانێك كه له‌ده‌ست
جه‌نگ و نا ئارامی هه‌ڵهاتوون و هانایان بردووه بۆژیانێكی
ئارام وله‌یكیك له‌ولاتانی ئه‌وروپا گیرساونه‌ته‌وه،
كه‌چی ئه‌مرۆكه به‌و په‌ری شێوازی نامرۆڤانه ڕه‌وانه
ده‌كرێنه‌وه .
تا ئه‌و جێگه‌ی به پرسیاره‌كه‌ی ئێوه
ده‌گه‌رێته‌وه ، ئێمه هه‌موو شێواز‌و ئامرازێكی
ناڕه‌زایه‌تی به شێوه‌ی شارستانیانه ومه‌ده‌نیانه
به‌كارده‌به‌ین له‌پێناو ڕیسوا كردنی ئه‌م سیاسه‌ته
چه‌واشه‌كارانه‌وه وفریوكارانه‌ی حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپاو
حكومه‌تی عێراقی و هه‌رێم، له‌مه‌شدا له چه‌ند ئاستدا
ناڕه‌زایه‌تیه‌كانمان به‌ره‌و پیشه‌وه ده‌به‌ین. ئاستێك
له كارمان له‌نێو تۆرێكی به‌رین له‌ڕێكخراوی په‌نابه‌ری
ئینسانی و یه‌كیتی كرێكاریی و په‌رله‌مانتاره‌كان
ولایه‌نگرانی په‌نابه‌ران له ئه‌وروپادا
ده‌رواته‌پیشه‌وه، ئه‌مه‌ش به خاتری ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش
هاوبه‌ش و یه‌ك ده‌ست بكه‌ین به ئاڕاسته‌ی گۆڕینی قانوون
و یاساكانی وولاتانی ئه‌وروپا به‌ره‌و قانوون و یاسایه‌كی
ئینسانی و جێخستنی مافی هاوولاَتی یه‌كسان و كۆتایهێنان
به سیاسه‌تی جیاكاری و نه‌ژاد په‌رستانه. ئاستێكی تر له
كارمان له‌ڕێگای بزوواندنی بیروڕای گشتی خه‌ڵكی ئازادی
خواز‌و ئینسانی دۆستی ئه‌وروپا له‌ڕێگای ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌چێته پیشه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی
ڕاكیشانی پشتیوانی ئه‌وان تا بتوانیین وه‌لاَم به و
ته‌بریرو ئیدعایانه‌ی بده‌ینه‌وه كه حكوته ڕاسته‌كانی
ئه‌وروپا خه‌ریكن قه‌یرانه كوشنده‌كانی خۆیانی پێ
داده‌پۆشن و په‌نابه‌رانیان كردۆته قوربانی ئه‌و دۆخه‌ی
به‌رۆكی پێگرتوون.
ئاستێكی دیكه له كارمان
توندكردنه‌وه فشاره له‌ڕێگای چالاكیه‌كانی
فیدراسیۆنه‌وه بۆ سه‌ر حكومه‌تی عێراقی و هه‌رێم. تا
بتوانیین شكست به‌و رێكه‌وتننامانه بهێنین كه له‌پێناو
قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان و ده‌ستگرتنی كۆمپانیا
بازرگانیه‌كان وكه‌ڵه‌كه كردنی سه‌روه‌ت و سامانی زیاتری
حزب و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانیان گرتوویانه‌ته به‌ر. كه تا
ئێستا چ به‌شێوه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرین و خۆپیشاندان
وپێكت كردن چ به‌شێوه‌ی دیبلوماسی له ئاستی
په‌رله‌مانتاره‌كانی كوردستان زنجیره‌یه‌ك كارمان ئه‌نجام
دوا كه له ماڵپه‌ری فیدراسیوندا بلاَوكراوه‌ته‌وه.
.دواین ئاستێك له‌كاره‌كانمان ئه‌وه‌یه شێوازی كاری
فیدراسیۆن بگۆرین بۆ رێكخراوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فراوانی
په‌نابه‌ران، به‌تایبه‌تی خاڵێكی لاواز له‌بزوتنه‌وه‌ی
په‌نابه‌راندا ئه‌وه‌یه كه رێكخراو و یه‌كگرتوو نین ،
هێشتا هه‌موو هێزیان له‌دژی سیاسه‌تی ناردنه‌وه
نه‌هاتونه‌ته مه‌یدان. گرنگه په‌نابه‌ران به
هه‌ستیاریه‌وه له‌م ده‌وره‌یه بڕوانن ئه‌م په‌یامه‌ی
وولاتانی ئه‌وروپا و ده‌ستخستنه ناو ده‌ستی حكومه‌تی
عیراقی و هه‌رێم وئیسكۆرت كردنی ئه‌م سیاسه‌ته ئه‌وپه‌ڕی
دژی ئینسانیه هیجگارخه‌ته‌رناكه. به پێویست ئێمه‌و
په‌نابه‌ران ده‌خاته به‌رده‌م مه‌سولێتێكی گه‌وره
وئاماده‌كاری ده‌وریه‌كی نۆی له ڕووبه‌روو بوونه‌وه.
|