ئه‌حمه‌د عه‌لی سکرتێری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی
عێراقی له سویسرا.

جه‌مال کۆشش : هاوڕی ئه‌حمه‌د عه‌لی سڵاووڕیزمان،
فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له‌سویسرا، بڕیار وایه
له 19.6.2010 کۆنفره‌نسی سێیه‌می فیدراسیۆن بگرن،
ئه‌م ڕۆژه رۆژی په‌نابه‌رانه به فه‌رمی له
ئاستی جیهانیدا، هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌ران
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و سیاسه‌تی په‌نابه‌ری چۆن
هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
ئه‌حمه‌دعه‌لی: سوپاس هاوڕێ جه‌مال بۆ ئه‌م
ده‌رفه‌ته...
دونیای جه‌نجاڵی ئێستا، دونیای کێشه‌و کاره‌ساته
گه‌وره مرۆیه‌کانه، ئه‌گه‌ر به خێرایی چاوێک
به هه‌واڵی ئینسانی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌دا بخشێنی
له سایه‌ی ئه‌م نه‌زمونیزامه‌دا، زۆر ڕۆشن و
ساده ده‌توانی ڕه‌گی ئه‌م سته‌م و هه‌لومه‌رجه
بدۆزیته‌وه،به مانایه‌کیتر ته‌قالاکانی ئه‌م
سیسته‌مه بۆ به دۆزه‌خ کێشانی دونیای ئه‌مڕۆیه.
په‌نابه‌رو مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری ، دیارده‌یه‌کی
ئێستا له هه‌موو کات زیاتر له مێژوو به‌رچاوترو
به‌ر بڵاوتره. دیاره بوعدی ئه‌م دیارده‌و
ڕه‌وشه‌که‌شی یه‌کجار فراوان و دونیایی
بوه‌ته‌وه، ،ئه‌م کێشه‌یه به‌وده‌لیله‌ی که
شه‌ڕوسته‌م به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌م زه‌مینه‌ی
گرتۆته‌وه، به‌و ڕێژه‌یه‌ش فراوانتر
بوه‌ته‌وه،یانی ئه‌م دیارده‌یه ده‌ره‌نجامی ئه‌م
هه‌لومه‌رجه‌یه که به سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا
سه‌پاوه.مرۆڤ له هه‌ر شوێن و جێگه‌یه‌ک بێت
پێویسته مافی هه‌بێ، به‌ڵام له مڕۆدا ئه‌م
مه‌سه‌له مانایه‌کینیه، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه
هه‌یه که (خاکی ئه‌سڵی) ئینسانێک کوێیه!!!!!
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که که‌سی هه‌ڵهاتوو له
نه‌تیجه‌ی بێمافی ناچاری ئه م جێگه‌وشوێنه
کۆمه‌ڵایه‌تیش بوه که پێی ده‌ڵێن (خاریجی) .
له‌مڕۆیا ئیتر ئه‌م ڕوخساره له زۆرێک له
وڵاتانی دونیادا‌و به تایبه‌ت له ئه‌وروپاو و
ئه‌و وڵاتانه‌ی که ڕاسیزم به هێزه تیایدا
،مه‌حبوب نیه، که‌وتۆته به هێرش و مه‌جبوری
ئاواره‌ییه‌کی دورترو خراپتر کراوه،یاساکان به
ته‌واوی دژی ئه‌م جۆره خه‌ڵکه‌ن،یانی ڕۆژانه
ئه‌م یاسایانه ئاپده‌یت ئه‌کرێته‌وه، ده‌سه‌ڵات
خه‌ریکی ئه‌وه‌یه هه‌رچی زیاتر مافه‌کان
به‌رته‌سک بکاته‌وه، بازنه‌ی ده‌ورونه‌خشی
خاریجیان بچوککاته‌وه‌و له ڕسته‌یه‌کدا،
ده‌یخاته که‌ناری کۆمه‌ڵگاوه‌و بێکاریگه‌ری
ده‌یکا. په‌نابه‌رانی عێراقی زه‌ره‌رمه‌ندی
یه‌که‌می ئه‌م یاسایانه‌ن. بۆ هۆی ئه‌وه‌شی که
ئێستا عێراق وڵاتی کێشمه‌کێش و به‌رژه‌وه‌ندیه
جیاوازه‌کانی زلهێزه‌کانی دونیایه، په‌نابه‌ری
عێراقیش موزه‌حی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌یه و
هه‌لومه‌رجێکی تیابه‌تیان هه‌یه‌و بڕیار‌و یاسای
تایبه‌تیشیان بۆ ده‌رکراوه.به گشتی ڕه‌وشی
په‌نابه‌ری عێراقی یه‌کجار سه‌خت بوه‌ته‌وه و
ئه‌وروپاش یه‌کده‌سته له هێرش بۆ سه‌ری.
هه‌ڵبه‌ت وڵاتی سویسراش یه‌کێک له ڕه‌قترین و
توندترین قانونه‌کانی دژی په‌نابه‌ری تیدا کاری
پێده‌کرێ، لێره په‌نابه‌ری عێراقی له که‌مترین
ماف به‌هره‌مه‌نده و ده‌یان کێشه و ڕێگری سه‌ختی
هاتۆته پێش. عێراقی بوون هۆکارێکی ئاماده به
ده‌سته بۆ قه‌بوڵنه‌کردنی مافی داواکاری
په‌نابه‌ری، هه‌لومه‌رج به جۆرێکه که به‌شێک
له خه‌ڵکی سویسرا ی ته‌واو توڕه‌و ناڕه‌حه‌ت
کردوه، به جۆرێکه بزوتنه‌وه‌یه‌کی فراوانی بۆ
پشتیوانی له مافه‌کانی په‌نابه‌ران هێناوه‌ته
مه‌یدان. زۆرێک له خه‌ڵکی سویسرا دان به‌وه‌دا
ده‌نێن که حزبی گه‌ڵ خه‌ریکه ئینسانیه‌ت له‌م
وڵاته‌یا ئه‌سڕێته‌وه، له‌ولاشه‌وه ئه‌م
یاسایانه ده‌ستی به‌ره‌ی ڕاست و ڕاسیزمی
ئاواڵاکردوه بۆ هه‌ڵخڕاندنی ئیحساساتی دژی
په‌نابه‌ری.زیندانه‌کان پڕن له په‌نابه‌ر،
که‌مپه‌کان داده‌خرێن و خاڵی ده‌کرێنه‌وه،
ئیقامه‌ی کاتی حه‌قی کارکردنی نیه، که‌سانێک که
ڕه‌فزیان بۆ دێت ده‌رده‌کرین له سه‌ر
کاره‌که‌یان،زه‌واج بۆ په‌نابه‌ر زۆر سه‌خت
بوه‌ته‌وه،که‌مپی ته‌نها خواردن زۆر زیادیکردوه
، ڕۆژانه 8 فرانک که ته‌نها 2 کیلۆ ته‌ماته
ده‌کا به په‌نابه‌رانی ئه‌و که‌مپانه
ده‌کرێ.دیپۆرتده‌کرێنه‌وه،خۆیان ده‌کوژن و له
زیندانه‌کانا تا ئێستا چه‌ن که‌س خۆیان سوتاندوه،
فشاری ڕۆحی و هه‌ندێجار ئازاری جه‌سته‌یی،
کۆنترۆڵکردن و ........ هه‌موو ئه‌مانه گوشارن بۆ
چۆڵکردنی ئه‌م وڵاته.ئایا هه‌لومه‌رج له‌مه
سه‌ختتر ده‌بێت؟
جه‌مال کۆشش : هاوڕێ ئه‌حمه‌د عه‌لی: به‌بۆچوونی
تۆ کۆنفره‌نس ده‌یه‌وێت چی وه‌ڵام بداته‌وه؟
به‌رنامه‌ی داهاتووتان چی یه؟
سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه بڵێم ئێمه به
ده‌وره‌یه‌کی زۆر هه‌ستیار و سه‌ختا تێپه‌ڕده‌بین
، بۆ ئێمه کۆنفرانس ته‌نها خۆڕێکخستنێکی ناوخۆیی
یان ته‌نها ئاڵ‌وگۆڕێک نابێ له سکرتاریه‌تی
فیدراسیۆندا، ئامانجی ئێمه، زۆرتر خۆ
ئاماده‌کردنه به تواناییه‌کی تازه‌ترو پڕۆژه‌و
نه‌خشه‌یه‌کی تۆکمه‌تر بۆ داهاتوی کاری فیدراسیۆن
له سویسرا، سه‌ره‌ڕای کاری به‌رده‌وامی
هه‌ڵسوڕاوانی فیدراسیۆن و ده‌سکه‌وتی باش، به‌ڵام
هێشتا کێشه‌ی په‌نابه‌ر به جۆرێک له شوێنی خۆیدا
باقیه.هیچوه‌خت وه‌ک ئێستا ڕه‌وشی په‌نابه‌ری
عێراقی وێران نه‌بوه، به تایبه‌ت ئه‌وروپا
خه‌ریکه ڕایگشتی ئاڵوگۆڕ پێئه‌کا
،سیاسه‌ته‌کانیان گشتگیر ده‌بێته‌وه ،
له‌ملاشه‌وه ریزی په‌نابه‌ران
په‌رشوبڵاوه،به‌شێکیان نائومێدن. هه‌ڵبه‌ت ماوه‌ی
ڕابوردوو فیدراسیۆن کاری باشی کردوه،
په‌یوه‌ندیه‌کانی له گه‌ڵ: ڕێکخراوه
جیهانیه‌کان، لایه‌نه سیاسی و ئینسانیه‌کان،
په‌نابه‌ران ،نزیکتر و قایمتر کردوه. له گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تیش هه‌میشه له شه‌ڕدابوه‌و یه‌خه‌ی
حکومه‌تی سویسرای به‌رنه‌داوه، کاریگه‌ری زۆری
داناوه. له سه‌دان دۆسیه‌دا کاریکردوه‌و
پشتیوانی له سه‌دان په‌نابه‌رکردوه. خۆپیشاندانی
سه‌دان که‌سی ، کۆبونه‌وه‌ی شاره‌کان و
که‌مپه‌کان،داگیرکردنی که‌نیسه‌کان، گرتنی سیمینار
وسکرتاریه‌تێکی فراوان و جدی. ده‌رکه‌وتوو دیار و
هه‌میشه له مه‌یداندا بوو. ده‌رکه‌وتوو له
ڕاگه‌یاندنه‌کان. ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنیه سویسری و
کوردیه‌کان. له ڕۆژنامه‌و بڵاوکراوه کان له
زمانی کوردیه‌وه تا زمانی ئه‌ڵمانی و
زمانه‌کانیتر. بوونی ده‌یان که‌سی ناسراوو
جێکه‌وته له ده‌وری ڕابه‌ریه‌که‌ی له سویسرا و
..... . ئه‌مانه خاڵی پۆزه‌تیڤی ئیمه‌ن. ئیمه بۆ
ئه‌وه دروست بوین که په‌نابه‌ر بێ‌ماف
نه‌بێ.په‌نابه‌ر ژیانی بگۆڕێ و په‌نای بێپه‌نایی
خه‌ڵکانێک بین به ناچاری عێراقیان جێهێشتوه.
کاری دوای کۆنفرانسی ئیمه ئه‌وه‌یه ئه‌م
به‌ره‌یه کۆکاته‌وه ، یکیبخاو ئاماده‌ی کات بۆ
به‌رگریکردن له مافه‌کانی خۆی، ڕه‌وشی ئێستا
به‌ره‌یه‌کی هه‌میشه له مه‌یداندا بوی ده‌وێ،
شاڵاوی گرتن و ده‌رکردن و زیندانیکردن درێژه‌ی
هه‌یه بۆیه ده‌بێ به‌رگریکردنیش درێژه‌ی
هه‌بێ،پشتیوانی و هاوپشتی بۆ ئاماده بکات.
په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌هێز بکات. به‌ر به‌م شاڵاوه
ی حکومه‌تی سویسرا بگرێ.تا ئێستا ئه‌م هێزه به
پێی پێویست نه‌هاتۆته مه‌یدان و ڕێکخراو
نه‌بوه،ئه‌م به‌ره‌یه ئاسۆیه‌کی ڕوونی له
پێشچاو نیه و که‌متر چاره‌سه‌ری کێشه
فه‌ردیه‌کان له خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی و
کۆتاییهێنان و ئاڵوگۆڕ له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تدا
دیبینرێته‌وه. ئه‌م شاڵاوه‌ی ئێستا ده‌ره‌نجامی
ڕێکه‌وتنه ژێربه‌ژێر و ئاشکرا‌کانی حکومه‌تی عێراق
و هه‌رێمه له گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌روپا.به ڕای من
پێویسته دوای کۆنفرانس له سه‌ر چه‌ن ته‌وه‌ره‌و
مه‌سه‌له‌ی گرنگ کار بکه‌ین له‌وانه:
1/ پێویسته فیدراسیۆن کار بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
ئه‌م ڕێککه‌وتنانه بکات که حکومه‌تی هه‌رێم و
عێراق له گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپادا ئیمزایکردوه.
2/ پشتیوانیه‌کی جیهانی بۆ مافه‌کانی په‌نابه‌رانی
عێراقی ته‌ئمین بکا و بتوانێ له ئاستی
سه‌راسه‌ریدا نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی و
داخوازیه‌کانی په‌نابه‌رانی عێراقی بێت.
3/ ڕێگایه‌ک بدۆزێته‌وه بۆ کۆکردنه‌وه‌و ڕێکخستنی
ڕیزی پرشوبڵاوی په‌نابه‌ران و هێنانه مه‌یدانیان.
4/بنکه، پارێزه‌ر،ڕاگه‌یاندن ،ئه‌مانه گرنگن و
له ئاست شاره‌کاندا نوێنه‌رایه‌تی و په‌یوه‌ندی
خۆی له گه‌ڵ لایه‌نه‌کان دروستبکا.
5/.......
زۆر کارمان له پێشه‌و پێویسته دوای کۆنفرانس به
جێی خۆیبگا.
02.06.2010