|
حكومه‌ت له‌پێناو قازانجى خۆیدا،
هاووڵاتییانی ژێرپێ ناوه
ده‌شتی جه‌مال سكرتێری
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراق له‌دیدارێكی رێگای
ئازادی دا
دیداری: هێرش شۆڕش
سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران عێراق
له‌ئه‌وروپا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه حكومه‌تی هه‌رێم
سیاسه‌تی دووفاقی به‌ڕێوه‌ده‌بات له‌باره‌ی
په‌نابه‌رانه‌وه. ره‌خنه‌ش له‌لیژنه‌ی مافی مرۆڤی
په‌رله‌مانی كوردستان ده‌گرێت له‌به‌رامبه‌ر بێ
به‌ڵێنییان كه دابوویان له‌سه‌ر ره‌وشی په‌نابه‌ران.
ده‌شتی جه‌مال له‌دیدارێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ رێگای
ئازادی ده‌ڵێت "ره‌وشی په‌نابه‌ران به‌گشتی‌و
په‌نابه‌رانی كورد به‌تایبه‌تی، له‌كه‌شێكی هێجگار دژوار‌و
ناله‌باردایه، ئه‌داو هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانیش دووفاقیه، له‌لایه‌ك له‌ژێر زه‌خت‌و فشار‌و
ناڕه‌زایه‌تیدا به‌ڕێگای راسته‌خۆ دیپۆرتی په‌نابه‌ران
وه‌رناگرێته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌ناڕاسته‌وخۆ
سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌رانی قبوڵكردووه".
رێگای ئازادی:
دوایین دۆخی په‌نابه‌رانی كورد له‌وڵاته ئه‌وروپییه‌كان
له‌چ ئاستێكدایه؟
ده‌شتی جه‌مال:
ره‌وشی په‌نابه‌ران به‌گشتی‌و په‌نابه‌رانی كورد
به‌تایبه‌تی له‌كه‌شێكی هێجگار دژوار‌و ناله‌باردایه،
ده‌توانم راشكاوانه بڵێم به‌جۆرێك ئه‌مڕۆ لیبرالیزمی
رۆژئاوا‌و حكومه‌ته‌كانیان مه‌سه‌له‌ی مافی په‌نابه‌ریان
یه‌كلایه‌نه لای خۆیانه‌وه ته‌واوكردووه، سه‌ره‌نجام
سیاسه‌تی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
لێكه‌وتووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستیان له‌هیچ شتێك
نه‌پاراستووه، په‌نابه‌ران كه‌وتوونه‌نه‌ته به‌رده‌م
هێرشی (گرتن، ده‌ستبه‌سه‌ركردن، راونان‌و دواجاریش
ناردنه‌وه‌ی به‌زۆرو بڕینی ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كان)،
له‌چاوه‌ڕوانی هێشتنه‌وه به‌دیاری مافی په‌نابه‌ری،
جوڵاندنی ئیحساساتی نه‌ژادپه‌رستانه به‌رامبه‌ر به‌كه‌سی
بیانی، دانانی ئیمزای هه‌فتانه‌و مانگانه‌ی پۆلیس،
كردنه‌وه‌ی كه‌مپی گه‌وره‌ی په‌نابه‌ری، زۆرجار
ئیستیفاده‌كردن له‌كه‌شتی كۆن بۆ راگرتنی په‌نابه‌ران‌و
هێشتنه‌وه‌یان، فشاری رووحی‌و نه‌فسی، ناچاركردنیان
به‌هه‌ڵبژاردنی گه‌ڕانه‌وه تاهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساكانی
په‌نابه‌ران، ته‌نانه‌ت هه‌روه‌ك ده‌بینن په‌نابه‌ران
كراونه‌ته كارتێكی سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی‌و
ئابووری له‌موناسه‌باتی نێوان ئه‌م وڵاتانه به‌حكومه‌تی
عێراق‌و هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، نان له‌كێشه‌ی
په‌نابه‌ران ده‌خۆن.
ئه‌وه‌تا ئاكامی ئه‌و رێكه‌وتننامانه‌ی به‌ژیانی
په‌نابه‌رانه‌وه ئه‌نجامدراوه له‌ماوه‌ی رابردوودا
ده‌یان په‌نابه‌ر به‌خۆیان‌و خیزان‌و منداڵه‌كانیان
له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی (نه‌رویژ، سوید، دانیمارك‌و
به‌ریتانیا)وه دیپۆرتی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كراونه‌ته‌وه
له‌وێش سه‌رباری ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان، ئیهانه‌ته‌و
سووكایه‌تیان پێكراوه.
پێمباشه راستییه‌ك له‌سه‌ر "چه‌مكی مافی په‌نابه‌ر"
ئاماژه پێبده‌م، ئه‌وه‌ی كه ناو ده‌برێت به‌چه‌مكی
"مافی په‌نابه‌ر" به‌رهه‌می لیبراڵیزمی رۆژئاوایه،
له‌سه‌ده‌ی رابردوودا به‌هۆی پێداویستی سیاسی ئابووری‌و
سه‌ربازی‌و ئایدۆلۆژییه‌كانی سه‌رمایه‌داری به‌هێزی كاری
هه‌رزان، بۆ بوژاندنه‌وه‌ی‌و ئاوادانكردنه‌وه‌ی ئه‌وروپای
دوای جه‌نگ، هاوكات له‌پێناو پڕوپاگه‌نده بۆ هه‌ژموونی
سیاسی رۆژئاوا به‌رامبه‌ر به‌هێزی براوه‌ی جه‌نگ،
مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ‌و له‌پێشیانه‌وه مافی په‌نابه‌ری
كرایه وه‌سیله‌یه‌كی گرنگ له‌جه‌نگی ساردا، ئه‌مڕۆ
به‌دوای ئه‌و رووداو‌و ئاڵوگۆڕه گرنگانه‌ی له‌جیهاندا
پێكهاتووه، لیبراڵیزمی رۆژئاوا كه باڵاده‌ستی
په‌یداكردووه، چیتر پێویستیان به‌مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری
نه‌ماوه، ئه‌وپه‌ڕی رووكاری به‌ربه‌ریه‌تی خۆی نیشانی
جیهانداوه. رۆژبه‌ڕۆژ به‌هۆی قه‌یرانێكی ئابووری كه
بیناقاقای گرتوون، پاشه‌كشێ له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی رابردوو
ده‌كه‌ن.
بۆیه له‌درێژه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته‌سه‌ر كرێكار‌و
زه‌حمه‌تكێشی ئه‌م وڵاتانه، له‌لێگرتنه‌وه‌ی
خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و بێكاری‌و هه‌ڵكشانی زه‌ڕیبه‌و گرانی،
په‌نابه‌رانیش وه‌ك به‌شێك له‌چینی كرێكاریی ئه‌و وڵاتانه
بێبه‌ش نین له‌و هێرشانه.
رێگای ئازادی:
ئێوه فیدراسیۆنێكتان هه‌یه به‌ناوی په‌نابه‌ران، ئایا
تاچه‌ند هه‌وڵتانداوه بۆ به‌رگرتن له‌ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران، ئایا وڵاته ئه‌وروپییه‌كان تا چه‌ند داوا‌و
پێشنیازه‌كانی ئێوه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن؟
ده‌شتی جه‌مال:
فیدراسیۆن ئامرازی كاریگه‌ری رێكخراو‌و رێكخرابوونی
په‌نابه‌رانه. به‌رهه‌می ره‌نج‌و خه‌بات‌و تێكۆشانی
هه‌ڵسوڕاوانی نێو مه‌یدانی په‌نابه‌رییه. فیدراسیۆن
بڕوای به‌ئازدی نیشته‌جێبوون هه‌یه‌و هه‌ركه‌س له‌كوێ
نیشته‌جێبێت‌و كاری تێدابكات ئه‌و شوێنه نیشتمانی
ئه‌وه.
فیدراسیۆن بڕوای وایه كه مافه‌كانی ئینسان جیهانییه‌و
به‌هیچ هۆكارێكی جوگرافی‌و ره‌گه‌زو فه‌رهه‌نگ‌و ئاین‌و
ته‌مه‌ن‌و ره‌نگ‌و شۆینی له‌دایكبوون سنووردار نابێته‌وه.
هه‌رجۆره باوه‌ڕو بۆچوونێكیش له‌وانه راسیزم‌و فاشیزم‌و
تیۆری نسبیه‌تی فه‌رهه‌نگی‌و بزووتنه‌وه‌ی كۆنه‌په‌رستانه
كه نامۆن به‌مافه جیهانداگره ئینسانییه‌كان
له‌ئه‌جێندای ئه‌م فیدراسیۆنه‌دا نه‌ك هه‌ر جێگای
نابێته‌وه، به‌ڵكو خه‌باتی هۆشیارانه بۆ وه‌ده‌رنانیان
له‌ئاست كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌گیرێته‌به‌ر.
كه‌وایه فیدراسیۆن هه‌میشه لێبڕاوانه خه‌بات ده‌كات بۆ
رێكخستنی په‌نابه‌ران‌و رێبه‌رایه‌تیكردنیان تاگه‌یشتن
به‌مافه
ئینسانییه‌كانیان. له‌باره‌ی چالاكییه‌كانیشمانه‌وه:
ئه‌گه‌ر به‌كورتی بڵێم له‌چه‌ند ئاستدا فیدراسیۆن چالاكی
خۆی بردووه‌ته پێشه‌وه.
سه‌ره‌كیترین كێشه له‌ڕابردوو هه‌روه‌ها له‌ئێستادا،
به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه كه فیدراسیۆن له‌ئاستی
ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی عێراق‌و كوردستان به‌شێوازی جۆراجۆری
ناڕه‌زایه‌تی‌و هه‌وڵ‌و چالاكییه‌كانی به‌و ئاراسته‌یه‌دا
كێشاوه، كه ئه‌و زه‌خت‌و زۆره كه له‌سه‌ر
په‌نابه‌رانه كۆتایی پێبهێنێ‌و به‌ڵای دیپۆرت له‌سه‌ر
ژیانیان هه‌ڵگرێ. بۆ ئه‌مه‌ش به‌شێوازی (كه‌مپینكردن،
خۆپیشاندان، پیكیتكردن، راكێشانی پشتیوانی رێكخراوه
په‌نابه‌ری‌و ئینسانی‌و یه‌كێتییه كرێكاریی‌و لایه‌نه
چه‌پ‌و په‌رله‌مانتاره‌كان، داخستنی رێگاكانی گوێزانه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران له‌زیندانه‌كانه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌كان،
ئیمزاكۆكردنه‌وه، فشارخسته‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانی ته‌ره‌فن
له‌دیپۆرتی په‌نابه‌ران له‌وانه ده‌زگا تایبه‌تییه‌كان‌و
كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی، راكێشانی پشتیوانی
رۆژنامه‌نووسان‌و نووسه‌ران‌و حزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان
بۆ كێشه‌ی په‌نابه‌ران، دانانی ئاهه‌نگ‌و شه‌وی هاوپشتی،
به‌ڕێگای دیبلۆماسی‌و دانیشتن‌و دیالۆگ به‌مه‌به‌ستی
هێنانی ده‌ستكه‌وت بۆ په‌نابه‌ران، سازدانی كۆبوونه‌وه‌ی
گشتی له‌په‌رله‌مان‌و ناوه‌نده‌كانی بڕیارده‌ر، ئه‌مانه
هه‌مووی شێوازی كاری ئێمه بوون بۆ به‌رگرتن به‌سیاسه‌تی
دیپۆرتی په‌نابه‌ران.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه فشار‌و زه‌خت‌و زۆرهێنان بۆ حكومه‌تی
هه‌رێم‌و حكومه‌تی عێراقی وه‌ك حه‌له‌قه‌یه‌كی هاوكاری
پرۆسه‌ی سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌ران.
ئاستێكی تر له‌كارمان به‌ڕێگای یاسایی‌و ساكاڵا تۆماركردن
له‌و شێواز‌و مامه‌ڵه‌ی به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا سه‌پاوه
له‌لایه‌ن (دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رێكخراوی
باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی په‌نابه‌ران)،
زۆرجار یاسای ئه‌و وڵاتانه خۆیانمان به‌كاربردووه
له‌سه‌ر (پێشیلكردنی یاسای مافه‌كانی په‌نابه‌ران، لێدان‌و
ئه‌شكه‌نجه‌دان، ناچاركردنی په‌نابه‌ران به‌خۆكوژی، مافی
هێنان‌و ژن‌و منداڵ).
له‌ماوه‌ی رابردوودا كارمان له‌سه‌ر چه‌ندین كه‌یسی
په‌نابه‌رانكردووه، وه‌ڵامی په‌نابه‌ریمان بۆ وه‌رگرتوون،
له‌زیندان ئازادمانكردوون، چه‌ندین نامه‌و دیكۆمێنت‌و
زانیاریمان به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن به‌كێشه‌كانیان
خستووه‌ته به‌رده‌م لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار. ئه‌مه
جگه له‌پارێزه‌رگرتن‌و ته‌زكیه‌كردن، زۆرجار كه‌مپینمان
بۆ په‌نابه‌رانێك به‌ڕێوه‌بردووه كه پێویستیان
به‌هاوكاری جدی هه‌یه.
به‌داخه‌وه په‌نابه‌ران تائێستا پێیانوایه به‌وه‌رگرتنی
مافی په‌نابه‌ری كێشه‌كانیان ته‌واوده‌بێت، كه
به‌پێچه‌وانه‌وه كێشه‌ی په‌نابه‌ران به‌عینوانی ئینسانێك
له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی ژیانی تیا به‌سه‌رده‌به‌ن
به‌وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری كێشه‌كانیان ته‌واو نابێت،
به‌ڵكو سه‌ره‌تا ده‌ستپێكی تێكه‌ڵاوبوونه بۆ نێو
كێشه‌وگرفتی تازه‌ی كۆمه‌ڵگه كه په‌نابه‌ریش وه‌ك
هاووڵاتییه‌كی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه ئه‌رك‌و واجباتیان
ده‌كه‌وێته سه‌رشان. به‌دروست پێویسته له‌نێو
په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌نگاوته‌نگ‌و تۆڕ ئاسای رێكخراوه
كرێكاریی‌و مه‌ده‌نی‌و ئینساندۆسته‌كاندا قه‌رار بگرن،
كێشه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه به‌هیی خۆیان بزانن، منداڵیان
له‌و وڵاتانه‌دا گه‌وره ده‌بێت، ژیانی په‌راوێزی
هه‌ڵنه‌بژێرن، له‌ناو سیسته‌می به‌په‌راوێزبووی سۆسیالدا
بێنه ده‌ره‌وه، چه‌ترێك بین بۆ به‌رگری له‌و ژنانه‌ی
له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌و بێ مافیدا رووبه‌ڕوو كراونه‌ته‌وه،
لایه‌نێكی گرنگ بین له‌ڕاكێشانی پشتیوانی بۆ رووداو‌و
ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق‌و
كوردستان، چونكه ئێمه بمانه‌وێ‌و نه‌مانه‌وێت به‌شێكین
له‌ڕووداوو پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق‌و كوردستان،
رووداوه‌كان‌و كێشه‌كان به‌هه‌ردوو باردا به‌ئێمه
په‌یوه‌ندی هه‌یه.
ئه‌وه‌ش بڵێم ئێمه‌ش به‌هۆی سه‌رقاڵی‌و
به‌ره‌نگاربوونه‌وه به‌سیاسه‌تی دیپۆرت، به‌پێویست
نه‌مانتوانیوه بۆ زۆر ئه‌ركی تر هه‌نگاو هه‌ڵگرین.
ئاشكرایه ته‌نها لایه‌نێك له‌سه‌ر كێشه‌ی په‌نابه‌ران
جدی‌و شێلگیرانه له‌مه‌یداندا بووبێت، فیدراسیۆنه كه
به‌ته‌واوی تواناوه به‌ره‌نگاری سیاسه‌تی دیپۆرتی
په‌نابه‌ران بووه‌ته‌وه. فیدراسیۆن ناتوانرێ له‌و
مێژووه پرشنگداره‌و نه‌به‌ردیانه ده‌ربكێشرێت،
په‌یگیرانه داكۆكیكار بووه له‌مافه ئینسانییه‌كانی
په‌نابه‌ران، ده‌توانم به‌ئامانه‌وه بڵێم ته‌نها
ده‌ستكه‌وت بۆ په‌نابه‌ران فیدراسیۆنه، ئه‌گه‌ر
هه‌وڵه‌كانی ئه‌م رێكخراوه نه‌بوایه ئه‌و مه‌رامه
سیاسییه‌ی حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا زۆر له‌وه زیاتریان
ئه‌نجامده‌دا كه به‌ڕێوه‌چووه، خۆشبه‌خاته ده‌یان
په‌نابه‌رمان له‌چنگی دیپۆرت ده‌ركێشاوه، له‌مافی
په‌نابه‌ری به‌هره‌مه‌ندبوون، ده‌یان كه‌س به‌خێزان‌و
منداڵه‌كانیان ئاشنابوونه‌ته‌وه، به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ئه‌م
فیدراسیۆنه‌وه، ده‌یان په‌نابه‌ر له‌شه‌ڕی نه‌فسی‌و
نائومێدی زیندانه‌كان ده‌ركێشراون، پاشان ژیاندۆستییان
هه‌ڵبژاردووه، له‌سه‌ر زله‌یه‌ك له‌په‌نابه‌ران هه‌رامان
سازكردووه، بۆ به‌رگری له‌ماف‌و حورمه‌تی ئینسانییان
راوه‌ستاوین.
ئه‌مانه هه‌موو خه‌رمانێكن له‌ده‌ستكه‌وت بۆ په‌نابه‌ران،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی چه‌نده ئه‌م سیاسه‌ته راگیراوه، ئه‌وه
په‌یوه‌ندی به‌پارسه‌نگی هێزو هه‌وڵه‌كانی ئێمه‌و
رێكخراوه ئینسانی‌و په‌نابه‌ری‌و ئازادیخوازانه‌وه
هه‌یه، په‌یوه‌ندی به‌هاتنه مه‌یدانی په‌نابه‌ران
خۆیانه‌وه هه‌یه بۆ به‌رگری له‌مافی خۆیان نه‌ك دووره
په‌رێزیی‌و چاوه‌ڕوانی‌و له‌كه‌نارخراو كه تائێستا ئه‌وه
هه‌ستی پێده‌كرێت، هه‌روه‌ها ده‌وری خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و
رێكخراوه كرێكارییه‌كانی ئه‌م وڵاتانه كه ده‌توانێت
رۆڵی جدی هه‌بێت له‌شكستپێهێنانی سیاسه‌تی ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه‌ی رۆژئاوا.
ئه‌وه‌ی چه‌ند وڵات گوێمان بۆ ده‌گرن، هه‌روه‌ك وتم
به‌ستراوه‌ته‌وه به‌هاوسه‌نگی هێزه‌وه، هاوكات
به‌ستنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌نابه‌ران به‌بوعدی خه‌باتێكی
فراوانتره‌وه، واته تاچه‌نده ئێمه‌ی ئازادیخوازانی
رێكخراوه ئینسانی‌و په‌نابه‌ری‌و كرێكاریی‌و لایه‌نه
سیاسییه‌كان هه‌نگاو به‌ره‌و گۆڕینی قانوونه‌كانی ئێستای
په‌نابه‌ری‌و جێگرتنه‌وه‌ی به‌قانونێكی ئینسانی ده‌نێن.
خۆشبه‌ختانه ئه‌و خرۆشانه جه‌ماوری‌و كرێكاریانه‌ی
ئه‌مدواییانه‌ی فه‌ره‌نساو یۆنان‌و به‌ریتانیا، وڵاتانی تر
ده‌ستپێكی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ن له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه
به‌و هێرشانه‌ی لیبراڵ‌و كۆنزه‌رڤاتیڤ‌و ناسیۆنالیسته‌كان
به‌رامبه‌ر به‌به‌شه‌ریه‌ت به‌ڕێیانخستووه.
رێگای ئازادی:
ئێوه وه‌ك فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له‌ئه‌وروپا،
هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن،
به‌تایبه‌ت ماوه‌یه‌كه هیچ په‌نابه‌رێك له‌ڕێی هه‌ردوو
فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی‌و هه‌ولێره‌وه دیپۆرت
نه‌كراوه‌ته‌وه؟
ده‌شتی جه‌مال:
ئه‌داو هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووفاقیه،
له‌لایه‌ك له‌ژێر زه‌خت‌و فشار‌و ناڕه‌زایه‌تیدا به‌ڕێگای
راسته‌خۆ دیپۆرتی په‌نابه‌ران وه‌رناگرێته‌وه، له‌لایه‌كی
تره‌وه به‌ناڕاسته‌وخۆ سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌رانی
قبوڵكردووه.
رۆشنتر بڵێم له‌پێناو قازانج‌و دیبلۆماسیه‌تی خۆیدا،
به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانی خۆی ژێر پێناوه،
راشكاوانه‌تر، له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا دیپۆرتی
په‌نابه‌رانیان له‌فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی
قبوڵكردووه، بچوكترین ناڕه‌زایه‌تیان به‌ئێستاشه‌وه
له‌ده‌م نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه به‌رامبه‌ر به‌و ئیهانه‌و
سوكایه‌تیانه‌ی به‌هاووڵاتییانی كوردستانی كه داوای مافی
په‌نابه‌رییان كردووه، جا ئه‌وانه‌ی له‌زیندان‌و
كه‌مپه‌كاندا راگیراون یان به‌و ئیهانه‌و سوكایه‌تیانه‌ی
به‌كوردستانیانی ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاو
له‌كاتی ناردنه‌وه‌یاندا په‌یڕه‌وی لێده‌كرێت یان حكومه‌تی
عێراقی له‌كاتی دیپۆرتی په‌نابه‌ران له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌ی
ده‌بات.
من ده‌ڵێم سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رازیبوونه
به‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران جا با له‌هه‌ولێرو سلێمانیش
وه‌رنه‌گیرێنه‌وه‌و له‌به‌غداوه ئه‌م هه‌نگاوه بنرێت.
ئایا ئه‌م جێگۆڕكێیه هیچ له‌و راستییه ده‌گۆڕێت كه
ئه‌وه په‌نابه‌رانی كوردستانه دیپۆرتكراونه‌ته‌وه؟
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌وه ماوه‌یه‌كی كه‌مه كه
په‌نابه‌ران له‌ڕێگای هه‌ولێرو سلێمانی
وه‌رنه‌گیراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ساڵانه‌ی
تر بڵێین چی كه ئاسایش‌و پۆلیسی هه‌رێم ئیسكۆرت‌و
رێنیشانده‌ربوون له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌دان په‌نابه‌ری
كوردستان؟ ئایا ئه‌مه به‌ڵگه نییه بۆ لایه‌نگری
ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان بۆ سیاسه‌تی دیپۆرت؟ هه‌ر
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌وان ده‌ڵێن حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێكه
له‌حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ، باشه كاتێك خۆت
هاووڵاتییانی ئه‌و فیدراڵه‌ی ناوت ناوه وه‌رناگرێته‌وه
مانای چی قبوڵتكردووه حكومه‌تی ناوه‌ندی رێكه‌وتن ئیمزا
بكات به‌هاووڵاتیانی تۆوه‌و هاووڵاتیانی كوردستانیانی
ده‌ره‌وه ئه‌وانه‌ی داوای په‌نابه‌رییانكردووه
به‌ده‌ست‌و پێ به‌ستراوی به‌ژن‌و منداڵه‌وه راده‌ستی
به‌غدا بكرێنه‌وه، ئێوه‌ش بێده‌نگبن! ئایا واقعه‌ن
شایه‌نی ئه‌وه‌ن بێمافیان پێبكرێت؟ ئایا چه‌نده سه‌ردان‌و
دانیشتنی ئه‌و حكومه‌تانه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه
به‌رامبه‌ر به‌پێشێلكارییه‌ك كه به‌هاووڵاتیانی كوردستان
كه داوای مافی په‌نابه‌رییان له‌ئه‌وروپا كردووه
ده‌كرێ؟ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێم گه‌واهی ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنن، ته‌ماشا بكه‌ن
پڕه له‌په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی‌و دانیشتنی ته‌شریفاتی
كونسوڵگه‌رییه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌ڵام نا‌بینیت
له‌یه‌ك شوێن په‌نجه‌ی ناڕه‌زایه‌تی رابكێشرێت بۆ داكۆكی
له‌هاووڵاتیانی كوردستانی ده‌ره‌وه. له‌كاتێكدا چاو
بخشێنن به‌ئه‌رشیفی ئه‌م فیدراسیۆنه، ده‌یان جار نامه‌مان
ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مانتاران
به‌لیستی كوردستانیشه‌وه كردووه یان له‌دیدارو
چاوپێكه‌وتندا داوامان لێكردوون ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن
به‌رامبه‌ر به‌حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپاو حكومه‌تی به‌غدا
له‌كێشه‌كانی هاووڵاتیان بكۆڵنه‌وه، به‌داخه‌وه هیچ
هه‌ڵوێستێكی به‌كرده‌وه‌مان نه‌بینیوه. ئه‌مه‌ش دیاره
به‌زیانی خۆیان ته‌واو ده‌بێت.
رێگای ئازادی: ئێوه له‌گه‌ڕانه‌وه‌تاندا ماوه‌یه‌ك
له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی
كوردستانتان كرد له‌شاری هه‌ولێر، له‌و دانیشتنه‌دا
به‌ڵێنی چیتان پێدرا، یان هیچ كام له‌و به‌ڵێنانه
جێبه‌جێكراون كه پێتان درا؟
ده‌شتی جه‌مال: به‌ڵنیاندا یه‌كه‌م: یاداشت‌و
داواكارییه‌كانی ئێمه بگه‌یه‌ننه حكومه‌ت كه ئه‌م
داواكاریانه‌ی گرتبووه‌خۆ (حكومه‌تی عێراقی
رێكه‌وتننامه‌كانیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی
ئه‌وروپا، په‌نابه‌ری به‌زۆر نێردراوه وه‌رنه‌گرنه‌وه،
قه‌ره‌بووی په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان بكرێت، لیژنه‌یه‌ك
پێكبهێنرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و پۆلیسانه‌ی
له‌فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هه‌ستاون به‌لێدان‌و سوكایه‌تی
به‌په‌نابه‌ران‌و سزای یاسایی بدرێن) دووه‌م: له‌گه‌ڵ
حكومه‌ت له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
له‌فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا قسه بكه‌ن، سێیه‌م: به‌ڵێنیاندا
به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ داواكاری په‌نابه‌ره
دیپۆرتكراوه‌كان، چواره‌م: رێگرییه‌كانی به‌رده‌م مۆڵه‌تی
یاسای فیدراسیۆن له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ڵگرن‌و وه‌ڵاممان
بده‌نه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رچه‌ند ستایشی
هه‌وڵه‌كانی فیدراسیۆنكراو بڕیاریاندا هاوكاریمان بكه‌ن،
تائێستا هیچ یه‌ك له‌و داواكاریانه هه‌نگاوی به‌كرده‌وه‌ی
بۆ نه‌نراوه‌و جێبه‌جێنه‌كراوه.
رێگای ئازادی: كام له‌وڵاته ئه‌وروپییه‌كان
مامه‌ڵه‌یه‌كی ره‌ق‌و نامرۆییانه په‌یڕه‌و ده‌كات
له‌گه‌ڵ كه‌یس‌و كێشه‌ی په‌نابه‌راندا؟
ده‌شتی جه‌مال: ته‌واوی ناسیۆنالیزم‌و راسیزمه‌كانی نێو
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وروپا رووی خۆیان وه‌رچه‌رخاندووه
له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌وره‌ی پێشوو، دوور له‌هه‌موو
پێوانه ئینسانی‌و مافه مه‌ده‌نییه‌كان،
جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ده‌ركردنی په‌نابه‌ران‌و بڕینی
خزمه‌تگوزارییه‌كان، پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی
ژیانیان، به‌گشتی پرۆسه‌ی په‌نابه‌ریان قورسكردووه
هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا داوای په‌نابه‌ریان
به‌جۆریك ته‌واوكردووه جا له‌ژێر فشاری ئێمه‌و خه‌ڵكی
ئازادیخواز‌و ئینسان دۆست‌و لایه‌نه چه‌پ‌و
كرێكارییه‌كاندا به‌ناچار بتوانن وه‌ڵامی په‌نابه‌ری بده‌ن
به‌كه‌سانێك كه كه‌یسه‌كانیان قابیلی ره‌تكردنه‌وه
نییه‌و به‌ناچار داوا په‌نابه‌رییه‌كه‌ی قبوڵده‌كه‌ن.
رێگای ئازادی: ئێوه وه‌ك فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران
به‌رده‌وام له‌چالاكیدان له‌وڵاته ئه‌وروپییه‌كان له‌سه‌ر
كێشه‌ی په‌نابه‌ران، ئایا ئه‌و وڵاتانه‌ش كه وڵاتانی
دیموكراسی ناسراون ئایا ئه‌و چالاكییانه هیچ
كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت له سه‌ر كێشه‌ی په‌نابه‌ران؟
ده‌شتی جه‌مال: ره‌نگه چه‌مكی "دیمكراسی" له‌فه‌رهه‌نگی
سیاسی‌دا مندا جێگا‌و رێگایه‌كی تری هه‌بێ، ناوه‌ڕۆكی ئه‌و
دیموكراسیه‌ته‌ی كه غه‌رب ئیدعای ده‌كات واقعی رووی
راستییه‌كه‌یه‌تی، هه‌ر ئه‌وه‌یه كه په‌یڕه‌وی
لێده‌كه‌ن. ده‌نا مانای چی بانگه‌شه‌ی "مافی مرۆڤ‌و
دیموكراسی ده‌كه‌ن، به‌ڵام دیموكراسییه‌كه‌یان جێگای
قوربانیانی جه‌نگ‌و نائارامی تیا نابێته‌وه كه هه‌ر خودی
ئه‌و حكومه‌تانه‌ی ئه‌وروپا ده‌ستیان له‌ماڵوێرانی‌و
جه‌نگ‌و ناجێگیری شێواندنی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقدا بووته
واقیعێكی حاشا هه‌ڵنه‌گرو هه‌ڵهاتن‌و هه‌ڵبژاردنی ژیانی
ئاواره‌ی بووه‌ته حاڵه‌تێكی به‌رده‌وام ناتوانن
به‌ریپێبگرن‌و ئاكامه‌كه‌شی قبوڵبكه‌ن.
سیاسه‌تی نوێی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر
به‌په‌نابه‌ران پێویسته له‌سیاقی هێرشێكی هه‌مه‌لایه‌نه
بۆ سه‌ر ئینسان‌و مافه‌كانی له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا
ته‌ماشا بكرێت. ئه‌وه‌ی ئێمه چه‌نده كاریگه‌ریمان بووه
له‌هه‌ر ده‌وره‌یه‌كدا به‌ستراوه به‌پارسه‌نگی هێزو فشاری
ئێمه‌و لایه‌نه‌كان. واته شه‌ڕی دوولایه‌نه، لایه‌ك
خه‌باتده‌كات بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافه فه‌ردی‌و
مه‌ده‌نییه‌كان‌و مافی نیشته‌جێبوون، خه‌بات بۆ دژ
به‌بێكاری‌و گرانی‌و بڕینی خزمه‌تگوزاری‌و باجی قورس
هاتووه‌ته مه‌یدان، لایه‌كی تریش راستی حكومه‌ته‌كانی
ئه‌وروپایه كه هه‌موو قه‌یرانی خۆیان له‌سه‌ری ئێمه‌دا
ده‌شكێننه‌وه، به‌وهۆیه‌وه په‌نابه‌رانیشیان كردووه‌ته
ئامانجی ئه‌و هێرشانه.
له‌سه‌ره‌وه باسی ئه‌و شێوازه ناڕه‌زایه‌تی‌و
تاكتیكیانه‌مانكرد كه له‌هه‌ر ده‌وره‌یه‌كدا ده‌ستكه‌وتی
بۆ په‌نابه‌ران هێناوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت
هێشتا هه‌موو هێزی په‌نابه‌ران یه‌كده‌ست نه‌هاتووه‌ته
مه‌یدان، بۆیه بانگه‌وازمان ئه‌وه‌یه هه‌رچی زیاتر
په‌نابه‌ران له‌ده‌وری فیدراسیۆن كۆببنه‌وه تا بتوانین
خۆمان بۆ كاری گه‌وره‌تر ئاماده‌بكه‌ین "گۆڕینی ژیانی
ئینسان به‌ده‌ستی ئینسان خۆی" ئه‌وه‌ش ئیمكانی هه‌یه.
رێگای ئازادی: تائێستا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری
ئه‌وروپی په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردوون‌و هاوكاری خۆیان بۆ
كێشه‌ی په‌نابه‌ران راگه‌یاندووه، ئایا ئه‌وانه تاچه‌ند
كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌نێو په‌رله‌مانه‌كانی خۆیاندا،
ئه‌گه‌ر كاریگه‌رییان هه‌یه بۆچی دیپۆرتی په‌نابه‌ران‌و
به‌وته‌ی ئێوه سوكایه‌تیكردن پێیان به‌رده‌وامه؟
ده‌شتی جه‌مال: ئه‌وه راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه
به‌به‌رده‌وامی ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاری ئه‌وروپا
پشتیوانی سه‌رسه‌ختانه‌ی مافه‌كانی په‌نابه‌ران بوون
له‌پێشیانه‌وه په‌نابه‌رانی كورد‌و عێراقی كه جێگای
ستایش‌و قه‌دردانیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه پێگه‌و جێگا‌و
رێگای ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له‌ناو هه‌راو هوریای
بانگه‌شه‌كانی دیموكراسی په‌رله‌مانیدا هه‌ر ئه‌وه‌نده
ده‌نگی ده‌ڕوات. دیاره ده‌وری به‌رچاوی ئه‌وان
له‌دركاندنی راستییه‌كان‌و له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كه‌ی زۆر
له‌كه‌یسی تاكه تاكه‌ی په‌نابه‌ران كاریگه‌ری ئیجابی
بووه، به‌هۆی نامه‌ی پشتیوانی ئه‌وان‌و په‌یگیریان
له‌ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری كورد وه‌ڵامی په‌نابه‌ریمان بۆ
وه‌رگرتوون، له‌مه‌ترسی دیپۆرت رزگاریان بووه یان
خێزانیان هێناوه‌ته ئه‌و وڵاتانه یان كێشه‌ی
خانووبه‌ره‌و ته‌ندروستیان بۆ چاره‌سه‌ركراوه یان
له‌زیندان ئازادكراون.
له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئێمه‌شدا هه‌میشه
له‌په‌رله‌مانتاره‌كانمان داواكردووه لۆبی به‌ڕێبخه‌ن‌و
ده‌نگیان له‌گه‌ڵ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی شه‌قامه‌كان
گرێبده‌نه‌وه. ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت دنیا ئێستا
له‌به‌رده‌م ره‌وتی ئاڵوگۆڕی خێرادایه پێویسته ئێمه‌ش
ئاماده‌بین كه‌ڵكی گه‌وره‌ی لێوه‌ربگرین.
رێگای ئازادی: ئێوه پێشتر چه‌ند وێنه‌یه‌كتان
بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و
په‌نابه‌رانه‌ی كه له‌كاتی دیپۆرتكردنه‌وه‌یاندا
له‌فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا وێڕای سوكایه‌تیكردن پێیان
ئه‌شكه‌نجه‌ش دراون، چیتان كرد بۆئه‌وه‌ی سكاڵا له‌سه‌ر
حكومه‌تی عێراق‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی تۆماربكه‌ن؟
ده‌شتی جه‌مال: ئێمه سكاڵای یاساییمان له‌هه‌ریه‌ك
له‌ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری
په‌نابه‌ران‌و له‌سه‌ر كۆمپانیای (G4S)و
پۆلیسی حكومه‌تی عێراقی تۆماركردووه، وێنه‌مان ئاڕاسته‌ی
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ‌و ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشیۆناڵ
كردووه، له‌هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش ئه‌و
راستیه‌مان خستووه‌ته‌ڕوو.
سه‌ره‌نجامیش خۆشبه‌خاته كۆمپانیای ناوبراو عقدی
كۆمپانیاكه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ده‌ستدا
نه‌ك هه‌ر به‌هۆی ئه‌و سكاڵایه‌ی ئێمه‌وه به‌ته‌نها،
به‌ڵكو له‌ماوه‌ی رابردوودا زیاتر له300 سكاڵا له‌سه‌ر
پێشێلكاری ئه‌و ده‌زگایه تۆماركرابوو.
حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌مه‌به‌ستی په‌یگیری
له‌سكاڵاكه‌مان، هاته پای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ
به‌دواداچوونی سكاڵاكه‌مان، كه تائێستا نزیكه‌ی شه‌ش
سه‌عات چاوپێكه‌وتنیان له‌ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ
سیان له‌و په‌نابه‌رانه‌ی لێیانداراوه له‌كاتی
ناردنه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه. وێنه‌كانیان له‌لایه‌ن
ئێمه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، بڕیاریشه له‌زووترینكاتدا
وه‌ڵامی ئه‌و سكاڵا ره‌سمیه‌ی ئێمه بدرێته‌وه.
یه‌كێك له‌و په‌نابه‌ره كورده‌ی ئه‌شكه‌نجه‌درابوو
له‌زیندانی به‌غداوه گه‌ڕێنرایه‌وه به‌ریتانیا، له‌به‌ر
وه‌رنه‌گرتنی مۆڵه‌ت له‌خاوه‌نی ئه‌و كه‌یسانه،
له‌خوێنه‌ران داوای لێبوردن ده‌كه‌م ناتوانم ناویان بهێنم.
حكومه‌تی عێراقی كه‌سه‌رو خواری دیاری نییه، هیچ
وه‌ڵامێكی ئه‌و سكاڵایه‌ی ئێمه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.
به‌دڵنیاییه‌وه له‌دواین زانیاری رای گشتی
ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه.
رێگای ئازادی: ئێوه به‌رده‌وام باس له‌ڕێكه‌وتنی ژێر
به‌ژێری حكومه‌تی عێراق‌و هه‌رێم ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ
وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ژیانی په‌نابه‌رانه‌وه، ئایا هیچ
دیكۆمێنتێكتان ده‌ستنه‌كه‌وتووه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته
دیاره مه‌به‌ستمان به‌ڵگه‌یه؟
ده‌شتی جه‌مال: هیچ حكومه‌ت‌و لایه‌نێك به‌پێی سروشتی
كار‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ناچارنییه به‌ئاشكراكردنی
به‌ڵگه‌و رێكه‌وتنه‌كانی بۆ بةردةم خه‌ڵك، به‌تایبه‌تی
ئه‌و به‌ڵگانه‌ش كه په‌یوه‌ندی به‌مه‌سه‌له‌ی ژیان‌و
چاره‌نووسی هاووڵاتییانه‌وه بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر
راشكاوانه به‌ڵگه‌ی بوونی رێكه‌وتنامه‌ی نێوان حكومه‌تی
هه‌رێم‌و عێراق به‌تایبه‌تی له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئێمه‌و
رێكخراوه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی
به‌ریتانیاو سویسرا به‌ئێمه وتراوه‌و رامانگه‌یاندووه،
پێشتریش ئه‌و رێكه‌وتننامانه‌ی نێوان حكومه‌تی عێراقی
له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی نه‌رویژو سوید‌و دانیمارك‌و
فنلاند، میدیاكانی ئه‌و وڵاتانه بڵاویانكرده‌وه.
ره‌نگه زیاده‌ڕه‌ویی نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێین له‌ماوه‌ی چوار
ساڵی رابردوودا هه‌موو به‌ڵگه‌كانمان به‌لیستو نووسراو
خستووه‌ته به‌رده‌م لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی
كوردستان‌و هه‌ردوو كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،
وه‌ك هه‌میشه وه‌ڵامێكمان به‌ڕه‌سمی نه‌دراوه‌ته‌وه.
هه‌رجۆره ئیدعایه‌كیش له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌بڕوای من
خۆدزینه‌وه، نه‌سه‌لماندنی راستییه‌كان‌و پێچه‌وانه‌ی
ره‌فتارێك نیشانده‌دات كه ده‌سه‌ڵاتداران به‌مه‌سه‌له‌ی
په‌نابه‌رانه‌وه گرتوویانه‌ته‌به‌ر.
رێگای ئازادی: به‌بۆچوونی ئێوه بۆچی هه‌وڵده‌درێت یان
رێكه‌وتنی ژێر به‌ژێر ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان
بكرێنه‌وه، هۆكاره‌كانی پشت ئه‌م رێكه‌تنامه ژێر
به‌ژێرانه چین؟
ده‌شتی جه‌مال: به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی‌و ئابووری‌و
ژێرپێنانی ئیراده‌ی خه‌ڵكی عێراق‌و كوردستان
به‌به‌رده‌وامی، لۆژیكی ئه‌و حزبانه بوو كه له‌عێراق‌و
كوردستاندا ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی
پاراستنی كورسی‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان بۆ گرنگه،
ئه‌وه‌نده‌ی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی شاده‌ماره‌كانی داهات‌و
كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌روه‌ت‌و سامانی زیاتر‌و قازانج‌و گیرفانی
خۆیان بۆ گرنگه، ئه‌وه‌یان بۆ جێگای بایه‌خ نییه خه‌ڵكی
چی به‌سه‌ردێت، تابتوانن رووكاری دزێوی ده‌سه‌ڵاته
سه‌ركوتگه‌ره‌كه‌یان بشارنه‌وه‌و میدیایه‌كی تر
له‌قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان نیشانبده‌ن‌و
شه‌رعیه‌تی مانه‌وه‌یان مسۆگه‌ربكه‌ن.
رێگای ئازادی: هیچ ئامار‌و داتایه‌كتان لایه كه تائێستا
چه‌ند په‌نابه‌ر دیپۆرت كراونه‌ته‌وه؟ یان له‌سه‌ر گیان
له‌ده‌ستدانی په‌نابه‌ران له‌تاراوگه هه‌ر
زانیارییه‌كتان هه‌بێت به‌ژماره؟
ده‌شتی جه‌مال: زیاتر له(5600) په‌نابه‌ر له‌وڵاته
ئه‌وروپیه‌كان ره‌وانه‌ی كوردستان كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه
جگه له‌داتایه‌كی جیاوازتر له‌وڵاتی یۆنان‌و توركیا‌و
ئێران‌و ناوچه‌كه، به‌به‌رده‌وامی ئه‌وكه‌سانه
كه‌وتوونه‌ته داوی پۆلیسی ئه‌و وڵاتانه‌و گیراون‌و
دیپۆرتكراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها جگه له‌په‌نابه‌رێكی زۆر
كه ئێستا له‌زیندانه‌كانی یۆنان‌و ئێران‌و توركیا‌و
سوریا‌و كه‌مپ‌و گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانی ئه‌وروپادا
ده‌ناڵێنن‌و فریادڕه‌سێكیش نییه به‌هانایانه‌وه بچێت.
زیاتر له(300) په‌نابه‌ریش له‌ڕووداوای جۆراجۆردا
له‌ڕێگای ژیانی په‌نابه‌ریدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
.jpg)
|