سایتی فیدراسیۆن:
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕیکخه‌ری کاروباری حکومه‌تی
هه‌رێم له دانمارک به‌ڕیز .دلاوه‌ر ئاژگه‌یی له
28.4.2010....بۆ ڕادیۆی نه‌وا،
مسته‌فای
حه‌سه‌نه گه‌وره ئه‌ندامی ڕاوێژکاری سکرتاریه‌تی
سه‌راسه‌ری فیدراسیۆن بۆ سایتی فیدراسیۆنی
ڕاگه‌یاند:
حکومه‌تی هه‌ریم له گۆشت ناخواو له گۆشتاو
ده‌خواته‌وه. هه‌واڵی بێئاگایی حکومه‌تی هه‌ریم
له مه‌ڕ دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی
که‌زۆربه‌یان کوردن شتیکی سه‌رسوڕهێنه‌ر نیه.
حکومه‌تی هه‌رێم وه‌ک حکومه‌تیکی ڕه‌سمی له‌لایه‌ن
ده‌وله‌تی دانمارکه‌وه نه‌ناسراوه. تاوه‌کو
ڕیکه‌وتنامه‌ی له‌گه‌ڵدا ئیمزا بکات، به‌ڵام
حکومه‌تی هه‌رێم هیچ کات هه‌لوێستی نه‌رێنیی نیشان
نه‌داوه له مه‌ڕ دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
حکومه‌تی هه‌ریم که نوێنه‌ریان له حکومه‌تی
ناوه‌ندی به‌غدا هه‌یه وه خودی وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی عیراق کورده‌و بۆ یه‌که‌مجار له
چاوپێکه‌وتنی هۆشیار زیباری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
سوید له نیورکی ئه‌مه‌ریکا ڕێوشوێنی ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ی که داواکانیان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه
تاوتوێ کرد پاشان له‌ڕیکه‌وتنی نیوان حکومه‌تی
دانمارک وعیراق ئه‌و سیاسه‌ته پیاده‌کراو وسه‌دان
په‌نابه‌ر دیپۆرتی عیراق کرانه‌وه.
ڕاسته ڕه‌نگه زۆربه‌ی په‌نابه‌ره
دیپۆرتکراوه‌کان له‌ڕێگای فرۆکه‌خانه‌ی به‌غداوه
ڕاده‌ست کرابنه‌وه به‌ڵام پاشان گه‌ڕاونه‌ته‌وه
کوردستان. ته‌نانه‌ت هاوینی ڕابردوو له کاتیکدا
36 په‌نابه‌ری عیراقی که 33 یان کوردبوون ،
دیپۆرتکرانه‌وه. چه‌ند که‌سێکیان گیراو
ولێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کرا، دوای هه‌وڵ وکۆششی
فیدراسیۆن و که‌س وکاره‌کانیان ،وه دوای
هه‌فته‌یه‌ک ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر کران له هه‌ولیریش
دوای ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کرا
به‌که‌فاله‌ت ئازاد کران. بێ ئاگایی حکومه‌تی
هه‌رێم له‌م سه‌روسه‌ودایه درۆیه‌کی شاخداره‌و
هه‌موو په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کان ئه‌م ڕاستیه
تاڵه ده‌زانن .
ده‌توانن به‌م لنکه ته‌واوی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی
به‌ڕیز دلاوه‌ر ئاژگه‌یی ببینن.
http://www.radionawa.com/Detail.aspx?id=11130&LinkID=66