|
ده‌شتی جه‌مال
حكومه‌تی هه‌رێم هاوكاره له دیپۆرتكردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران
ئاماده‌کردنی :- شوان سدیق

سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق
ئاشكرایكرد كه نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی له
وڵاتانی ده‌ره‌وه هیچ هاوكارییه‌كی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه
ده‌ر نه‌بڕیوه كه به‌زۆر دیپۆرتی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه،
به‌ڵكو رێگا خۆشكه‌رن له‌به‌رانبه‌ر به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌راندا.
كاتژمیر 2. 45 دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆی سێشه‌م له
ریستۆرانتی چراخان له‌شاری هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی ره‌وشی
په‌نابه‌رانی كورد له‌وڵاتانی ئه‌ورووپا ده‌شتی جه‌مال
سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ ده‌ستگاكانی راگه‌یاند به‌ست
دوای تیشكخسته‌نه سه‌ر ره‌وشی په‌نابه‌ران و به‌زۆر
ناردنه‌وه‌یان له‌وه‌ڵامی
ئه‌وه‌ی ئایا نوینه‌َرایه‌تی حكومه‌تی هه‌ریم له‌وڵاتانی
ده‌ره‌وه چ هه‌ڵوێستێكی وه‌رگرتووه له‌به‌رانبه‌ر به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران. ده‌شتی جه‌مال وتی "به‌داخه‌وه‌ی
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌ریم له‌وڵاتانی
ده‌ره‌وه هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه تا ئیستا به‌ڵكو
هاوكاری حكومه‌تان و لایه‌نه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کانی
كردووه، بۆ هه‌ناردنه‌وه‌و به‌زۆر دیپۆرتكردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران. چونكه تا ئێستا رێژه‌یه‌كی زۆر كوردی
په‌ناپه‌ر له لایه‌ن وڵاتانی
به‌ریتانیا و دانیمارك و سوێد و نه‌رویج و سویسرا، به‌زۆر
له ریگای فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی و به زۆر پۆشینی
به‌رگی سه‌ربازی له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی
به‌زۆر هێنراونه‌ته خواره‌وه.
سكرتیری فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌ران: له درێژه‌ی
وه‌ڵامه‌كه‌یدا هیواشی خواست حكومه‌تی هه‌رێم و په‌له‌رمان
و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم "رێگا له هه‌ر جۆره به‌زۆر
نادرنه‌وه‌یه‌كی په‌نابه‌رانی كورد بگرن، چونكه ئه‌وان
له ئه‌نجامی ژیانێكی نابه‌رانبه‌ری و نه‌بوونی عه‌داله‌تی
كۆمه‌ڵاتی و ئازادی راده‌ربرٍین و ئاینده‌یه‌كی روون
وڵاته‌كه‌ی خۆیان به‌جێهێشتووه"ٍ.
|