|
خۆپیشاندانی پشتیوانی بۆ په‌نابه‌رانی دیپۆرتکراوه‌ی
کوردستان له له‌نده‌ن
ئێستاش ئه‌م په‌نابه‌رانه له‌کوردستان گیرۆده‌ی هه‌مان
سیاسه‌تی حکومه‌تی عيراقي و هه‌رێمن و وه‌ک باقی خه‌ڵکی
کوردستان که‌هیچ وه‌ڵامێک به‌خواست و داواکاریه‌کانیان
نادرێته‌وه، بۆیه بڕیاری خۆپیشاندانێکی سهرتاسهرایان
داوه له‌کوردستان، له‌به‌رده‌رکی سه‌رای شاری سلێمانی،
لهههڵبڕینی چه‌ندین شیعار‌و دروشم و خواست که
لهخوارهدا هاتوه: - کاری یان بیمه‌ی بێ‌کاریمان
ده‌وێت - رێکه‌وتننامه‌کان له‌سه‌ر حسابی ژیان و
چاره‌نووسی په‌نابه‌رانی کورد له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ئه‌وروپا
هه‌ڵبوه‌شیته‌وه - فرۆکهخانهکانتان مه‌خه‌نه
سهرێشت بۆ وولاتانی ئه‌وروپا و ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
- که‌سوکاری ئه‌و په‌نابه‌ره کوردانی له‌رێگای ژیانی
په‌نابه‌ریدا گیانیان له‌ده‌ستدا قه‌ربۆ بکه‌نه‌وه -
خواستى په‌نابه‌ران به‌شێکى جیانه‌کراوه‌ى خواسته‌کانى
خه‌ڵکى کوردستانه بۆ ژیانێکی ئاسوده و خۆشگوزه‌ران -
بهخۆێیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی په‌نابه‌ره دیێۆرتکراوهکان
له‌به‌رده‌رکی سه‌را له‌شاری سلێمانی په‌یوه‌ست بن!
وه‌رن و له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بۆ بۆ داواکانی په‌نابه‌رانی
دیپورتکراوه، کههاوکاتیش دیفاعه له‌خواسته‌کانی
پهنهبهرانیش له‌ده‌ره‌وه دژ به‌ڕیکه‌وتنی حکومه‌تی
هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا بۆ دیپۆرتکردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران.
کات: ڕۆژی پێنج شه‌ممه، رێکه‌وتی
25/2/2010، کاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ شوێن: له‌به‌رده‌م
حکومه‌تی هه‌رێم له له‌نده‌ن
Address: KRG in London Winchester House ,8th
Floor Old Mary Lebone Road 269-259, London NW1 5
RA
فیدراسۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
بۆ په‌یوه‌ندی به‌خۆپیشاندانی له‌لنده‌ن: سه‌میره
ئه‌حمه‌د Mob: 07877665397 Email:
samira.ahmed2@ukonline.co.uk
بۆ په‌یوه‌ندی
به‌خۆپیشاندانی کوردستان: ئـــامــانج عبدالله
بـــهرپرسی لقی فیدراسیۆن له‌کوردستان Mob:
07702204844 Email: abdullaamanj @yahoo.com
|