|
به
هه‌وڵی فیدراسیۆن ،به‌کرده‌وه دیپۆرتی به‌زۆری
په‌نابه‌ران له به‌ریتانیا، وه‌ستێنراوه .
ئامانج عه‌بدولا، به‌رپرسی لقی فیدراسیۆن له‌کوردستانی
عیراق، به‌سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند که شه‌وی
7له‌سه‌ر8/04/2010 بۆ به‌ده‌نگه‌وچوونی ئه‌و 70
په‌نابه‌ره‌ی بڕیاربوو به‌زۆر دیپۆرتبکرێنه‌وه ، له
کاتژمیر 7 تا 10.30 نیو شه‌و به‌به‌شداری
هه‌لسوراوانی فیدراسیۆن و به‌شێکی زۆری له میدیاکان
له فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئاماده بوون.
پاش ئه‌وه‌ی به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی فرۆکه‌خانه
دڵنییان ده‌که‌نه‌وه که ئه‌وان ئاماده‌یی
وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه نه‌بوونه و
ئه‌مشه‌و ئه‌و فرۆکه‌ی بڕیاربوو ئه‌و په‌نابه‌رانه
دیپۆرت بکاته‌وه. هه‌ر له‌له‌نده‌ن ده‌مێنیته‌وه‌و
دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران وه‌ستێنراوه‌و
دواخراوه بۆ کاتێکی تر.
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیراقی ده‌ستخۆشانه له‌و هه‌ڵوێسته‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی
سلیمانی ده‌کات. وه هه‌روه‌ها ستایشی ئاماده‌بوونی
میدیاکانی کوردستان ده‌کات که به‌ته‌نگ بانگه‌وازی
په‌نابه‌رانه‌وه هاتوون و زه‌حمه‌تی زۆریان کێشاوه
که سه‌ره‌ڕای باو باران و شه‌و، به‌ڵام بۆ
ئاگاداربوون له‌نزیکتره‌وه له نێو ڕووداوه‌کاندا
بژین .
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی هه‌وڵو
ته‌قه‌لاکانی خۆی بۆ ڕاگرتنی یه‌کجاری گه‌ڕانه‌وه‌ی
به زۆری په‌نابه‌ران له ناوه‌و له ده‌ره‌وه له
گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان چڕتر ده‌کاته‌وه
له هه‌وڵدا ده‌بێ بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م سیاسه‌ته
نامرۆڤانه‌یه‌ی حکومه‌ته‌کانی ئه‌روپا ودووباره داوا
له حکومه‌تی هه‌ریم ده‌کات که سه‌رجه‌م
فرۆکه‌خانه‌کانی به‌ڕووی ئه‌و فڕۆکانه‌دا نه‌کاته‌وه
که په‌نابه‌ری به‌زۆر دیپۆرتکراوی هه‌ڵگرتبێت.
ته‌نها به‌مجۆره ده‌توانرێت که ڕێککه‌وتنامه‌و
هاوکاریکردنه‌کان له‌گه‌ل حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا
هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌و ڕاستیه‌کان و مه‌سه‌له
واقعیه‌کان ده‌رکه‌وێت.
سکرتاریه‌تی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
08.04.2010
|