ئه‌مشه‌و زیاتر له 50 په‌نابه‌ر له
فرۆكه‌خانه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر وه‌رگیرانه‌وه
هه‌ولێر
17-3-2010:
عه‌لی مولود له هه‌ولێره‌وه به
سكرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند "زیاتر له 50 په‌نابه‌ری
كورد له فرۆكه‌خانه‌ی نیو ده‌وله‌تی هه‌ولێر
وه‌رگیراینه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی تاون كار بێن ژماره‌یه‌كی
زۆر له هیزه‌كانی تایبه‌ت به داری كاره‌بای له‌به‌رده‌م
فرۆكه‌كه وه‌ستابوون تا ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌تی بكه‌ین
به‌شه‌ق دامانبه‌زێنن"
عه‌لی ئه‌وه‌شی
ووت "كاتژمێر 12 نیو به‌كاتی كوردستان گه‌یشتنینه‌وه
هه‌ولێر زیاتر له 200 كۆماندۆی به‌ریتانیمان له‌گه‌ڵدا
بوو كه‌سانێكمان لێكه‌له‌پچه‌كرابوو په‌نجه‌ی
په‌نابه‌رێكیان شكاندبوو ئه‌و په‌ری ئیهانه‌تو سوكایه‌تیان
پێكردین ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه هاوڵاتی
ئێران بوو له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا دیپۆرتی كوردستان كرایه‌وه "
عه‌لی یه‌كێك
له‌و په‌نابه‌رانه‌ی دیكه كه هاوڵاتی موسڵ بوو ووتی"دوای
ئه‌وه‌ی گه‌یشتینه‌وه هه‌ولێر پێم ووتن من هاوڵاتی كورد و
خه‌ڵكی شاری موسڵم پیان ووتم دابه‌زه ئێمه هیچمان
له‌ده‌سه‌ڵاتدا نیه و ئه‌گه‌ر دانه‌به‌زن به‌زۆر داتان
ده‌به‌زێنین"
عه‌لی ئه‌وه‌شی
ووت "ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئینكاری بكردایه داوای كه‌فیلیان
لێده‌كردو فۆرمیان پێپرده‌كردنه‌وه"
عه‌لی مولود كه خاوه‌نی ژن و
منداڵه له به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی ووت "بۆ هه‌ر په‌نابه‌رێك
100 دولاری ئه‌مریكیان پێداین وه‌ك ئه‌وه‌ی سواڵمان
پێبكه‌ن" |
|