|
راده‌ستكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی ئیَرانی به جمهوری
ئیسلامی بەڵگەی خۆشخزمەتی حکومەتی هەرێمە بەو رژێمە
دڕندەیە! به‌پێی ئه‌و
هه‌والاَنه‌ی له "كه‌مپینی نا بۆ دیپۆرت" له
كوردستانه‌وه به ده‌ستی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عیَراقی گه‌یشتووه، له ماوه‌ی رابردوودا
چه‌ندین په‌نابه‌ری ئیرانی له‌كوردستانی عێراق لەسەرئەوەی
دژ بە رژێمی ئێران لەبەردەم باڵویزخانه‌ی ئەو وڵاتە لە
هەولێر ناره‌زایه‌تیان ده‌ربریوه‌و بەوهۆیەشەوە کە له
خۆپیشاندانه‌كانی خەڵکی کوردستانی عێراق به‌شداربوون،
له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَتدارانی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستانەوە
ده‌ستگیركراون و راده‌ستی جمهوری ئیسلامی ئیَران
كراونه‌ته‌وه. ژماره‌یه‌كی دیکەش له زیندانه‌كاندا
راگیراون‌و وابریاره دیپۆرتی ئیَران بكریَنه‌وه.
ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی
ده‌سه‌لاَتدارانی كوردستان بیَشك ده‌ڵاڵی و بازرگانی
سیاسییە بەژیانی ئینسانه‌كانه‌وەو تاوانێکی گەورەیەو هیچ
پاساوێک پاکانەی ناکات. پیَویسته راگرتنی ئه‌م سیاسه‌ته
وهاوكاریكردنی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان بۆ ناردنەوەی
هاوڵاتیانی ئێرانی پەنابەر لەکوردستانی عێراق بخریته
لیستی داواكاریه‌كانی هه‌ر ئیستای خۆپیشانده‌ران له
كوردستان. ئه‌م تاوانەی ده‌سه‌لاَتداران له كاتیَكدایه
کە باش ده‌زانن جمهوری ئیسلامی ئیران هەموو ئەو كه‌سانه‌ی
نارازین به ده‌سه‌لاته‌كه‌یان نه‌ك هه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌و
زیندانی ده‌كات، به‌ڵكو رووبه‌رووی حكومی ئیعدام
ده‌بنه‌وه. بۆیه ئیَمه به‌رپرسیاریتی راسته‌وخۆی ژیان‌و
سه‌لامه‌تی په‌نابه‌رانی ئیَرانی له‌كوردستان ده‌خه‌ینه
ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان.
به‌داخه‌وه وادیاره
ده‌سه‌لاتداران به‌هۆی نقوم بوون له‌سه‌روه‌ت و سامان و
قازانجی زه‌به‌لاح و مانه‌وه له‌سەر كورسی ده‌سه‌لات،
ئه‌وه‌یان لەبیرچۆتەوە كاتیَك ئه‌وان له‌شاخیش جیگایان
نه‌ده‌بووه، له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیَرانه‌وه
داڵده ده‌دران و هاوكاری و پشتیوانی ده‌كران. به‌لاَم
هه‌ر ئه‌م جه‌نابانه کە ئه‌مرۆ كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌م
شەپۆلی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان له‌دوا
ساته‌كانی ته‌مه‌نی ده‌سه‌لاَتیان هه‌رچی بەهاو پێوەرو
پرەنسیپی سیاسی و رابردووی خۆشیان هه‌یه له بیری ده‌به
نه‌وه.حكومه‌تی هه‌ریَمی
كوردستان كه به به‌رده‌وامی هاوکاری ولاتانی ئه‌وروپای
کردوە بۆدیپۆرتکردنەوەی هاولاتیانی کورد‌و ژیانی ده‌یان
په‌نابه‌ری كوردی له‌گه‌ڵ مه‌رگ‌و تراژیدیای نائینسانی
به‌روو روو كردۆته‌وه، ئه‌وه‌شی لیَچاوه‌روان ده‌كریَت له
پاڵ ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران‌و گرتن‌و هه‌ڵكوتانه
سه‌ر مالاَن، هاولاتیانی هه‌ڵهاتووی ده‌ستی رژیمی
سه‌ركوتگه‌ری جمهوری ئیسلامی ئیرانیش به خاتری په‌یوه‌ندی
دیپلوماسی و بازرگانی و پاراستنی ده‌سه‌لاته‌كه‌یان
تەسلیمی ئەو دەوڵەتە سەرکوتگەرو ئیسنانکوژە بکاتەوە
.ئیَمه له فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی سه‌رباری به توندی
ئیدانه‌كردنی دیپۆرتی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن
ده‌سه‌لاتدارانی كوردستانه‌وه به‌جمهوری ئیسلامی ئیَران،
داوای ده‌ستبه‌جیَ راگرتنی ئه‌م سیاسەته دژی ئینسانیه
ده‌كه‌ین له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ریمه‌وه و به‌رپرسیاریان
ده‌كه‌ین له سه‌لامه‌تی گیانی هاولاتیانی ئیَرانی له
كوردستان. هاوكات فیدراسیۆن به‌و په‌ری تواناوه ده‌نگی
ناره‌زایه‌تی خۆی ده‌خاته پاڵ ده‌نگی خۆپیشانده‌رانی
كوردستان له پیَناو دامه‌زراندنی سیسته‌میَكی پشتبه‌ستوو
به ئیراده‌ی راسته‌خۆی جه‌ماوه‌ر، بۆ ئازادی‌و یه‌كسانی و
ئاینده‌یه‌كی شاد‌و خۆشگوزه‌ران بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
كوردستانیَك كه جیَگای نه‌یارانی رژیمه
سه‌ركوتگه‌ره‌كان، داڵده‌ی لیَقه‌وماوان‌و ئازادی
نیشته‌جیَبوون و مافی هاولاَتی یه‌كسانی تیا به‌رپا بیَت.
نا بۆ دیپۆرت، به‌ڵی بۆ مافی
هاولاَتی یه‌كسان
ده‌شتی جه‌مال
سكرتیَری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عیَراقی
3-3-2011 |