|
67 په‌نابه‌ری عێراقی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له سویده‌وه
دیپۆرتی به‌غدا كرانه‌وه
سوید 18-3--2010
ڕێبوار حسین به‌پرسی فیدراسیۆن له‌شاری یۆتۆبۆری به
سكرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یان "به‌پێ ئه‌و
په‌یوه‌ندیانه‌ی له‌زیندانه‌كانی سویده‌وه پێمان
گه‌ێشتوه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ نزیك به 67 په‌نابه‌ری
عێراقی دیپۆرتی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كراونه‌ته‌وه"
ڕێبوار ئه‌وه‌شی ووت "ئه‌و په‌نابه‌رانه له 4
به‌یانیه‌وه كۆكراونه‌ته‌وه له‌زیندانه‌كانی ماشتاو
فلینو گۆتنبۆرگو و مالمۆ و له 7 به‌ینیوه به‌رێخراون
نزیك به 100 كۆماندۆی سویدی له‌گه‌ڵیاندا بووه"
هه‌روه‌ها ڕێبوار ووتیشی "یه‌كێك له زیندانیه‌كان كه
په‌نابه‌ری ئێرانی بووه پێ راگه‌یاندم :ئه‌وه‌ی جێگای
پرسیار بوو بۆ په‌نابه‌ره‌كان ،كه‌سێك به‌ناوی هادی
له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لیستی
په‌نابه‌ره‌كانی وه‌رگرتوه له فرۆكه‌خانه‌ی ستۆكۆڵم
به‌ڵام چونكه من هاوڵاتی ئێران بوو ئه‌وان منیان
گێرایه‌وه زیندان"
|