|
"فیدراسیۆن بناسن"
·
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی، رێکخراوێکی ئێنسانی سه‌ربه‌خۆ، جه‌ماوه‌ری
وجیهانییه وبه‌رگری له‌مافه جیهانییه‌کانی په‌نابه‌ران
ده‌کات. فیدراسیۆن رێکخراوه‌یه‌کی پشت به‌ستووه
به‌ناڕه‌زایه‌تییه به‌رهه‌قه‌کانی په‌نابه‌ران
له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستان وعێراق.
·
له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی روو وه‌رچه‌رخانی ولاتانی
ئه‌وروپا، به‌لای ڕاست وپشتکردن له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران،
که‌خۆیان ئیمزا لێده‌ری نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌م مافه‌بوون،
په‌نابه‌رانیان له‌گه‌ڵ کێشه‌و گیرووگرفتی جۆراجۆر به‌ره‌و
روو کردۆته‌وه. سیاسه‌تی دیپۆرت وبه‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران، یه‌کێك له‌و گرفتانه‌یه که له‌م چه‌ند
ساڵه‌ی رابردوودا به‌سه‌دان که‌س له هاووڵاتیانی
په‌نابه‌ری کوردستان، له‌لایه‌ن ولاتانی ئه‌وروپا و
ولاتانی دراوسێوه، به‌زۆره ملی نێراونه‌ته‌وه.
·
فیدراسیۆن باوه‌ری وایه که
هۆکاری ئاواره‌بوون ورووکردنی ملیۆنه‌ها
ئینسان بۆ هه‌ڵبژاردنی ژیانی په‌نابه‌ریی وکۆچکردن،
ده‌گه‌رێته‌وه بۆله‌ئارادا بوونی حکۆمه‌ت وده‌وڵه‌تانێک
که‌توانای مانه‌وه‌ی ژیانێکی ئارام، خۆشگوزه‌ران، ئاسایش،
یه‌کسان وئازادیان له هاولاتیانی ژێرده‌ستی خۆیان
سه‌ندۆته‌وه وبه‌هۆی جه‌نگ و ده‌عوای سیاسیانه‌وه
کۆمه‌لانی خه‌ڵکیان له بارودۆخێکی نائامن وسه‌رکووتدا
راگرتووه.
·
که‌وایه په‌نابه‌ر کێیه؟ ..
هه‌ر که‌سێک له ژێر گوشاری سیاسی و
کۆمه‌لایه‌تی و ئابووری و پێشێلی مافه‌کانی ئینسان
له‌سه‌رکوت، جه‌نگ، چه‌وسانه‌وه، جنسی نائارامی..
بۆته‌وه، وه‌یان ڕوبه‌ڕووی هه‌ره‌شه‌ی دینی وقه‌ومی
بۆته‌وه وله‌لایه‌ن هه‌ر رێکخراو و گروپێکی دینی و قه‌ومی
عه‌شیره‌تی، ده‌وڵه‌تی و غه‌یره ده‌وله‌تێ وبه‌مه‌به‌ستی
به‌ده‌ستهێنانی ژیانێکی ئارامتر په‌نا بۆ ولاتێکی تر
ده‌بات، په‌نابه‌ره و بێقه‌یدو شه‌رت پێویسته مافی
نیشته‌جێبوون، یانی مافی په‌نابه‌ری بۆ به ره‌سمی
بناسرێت.
·
فیدراسیۆن باوه‌ری وایه ته‌نها
به‌هاتنه‌دی جیهانێکی بێ‌سنور که هه‌موو هاولاتیان تێدا
ئازاد‌و یه‌کسان و خۆشگوزه‌ران جێگای خۆیانی تیدا
ببیننه‌وه، دیارده‌ی ئاواره‌یی و په‌نابه‌ری، کۆچ و
هه‌ڵهاتنی ئینسانه‌کان کۆتای پێدێت.
·
فیدراسیۆن باوه‌ری وایه که "نیشتیمان "
ئه‌و شۆێنه‌یه که هه‌ر که‌سێک تێدا کار‌و ژیان ده‌کات .
بروای وایه‌که مافه‌کانی ئینسان جیهانیه وبه‌هۆکاری
جوگرافی وره‌گه‌زو فه‌رهه‌نگ وئاین، نه‌ته‌وه وچین،
ته‌مه‌ن وشۆێنی له‌دایک بوون، سنوردار نابێته‌وه، هه‌ر
بۆچوون وباوه‌رو بزووتنه‌وه‌یه‌ک که‌مافه‌کانی ئینسان به‌و
هۆکارانه سنوردار ده‌کاته‌وه، له‌وانه راسیزم وفاشیزم،
تیۆری نسبیه‌تی فه‌رهه‌نگی، بیروباوه‌رو بزووتنه‌وه‌ی
کۆنه‌په‌رستانه‌ن له بنه‌ره‌ته‌وه دژایه‌تیان هه‌یه
له‌گه‌ڵ مافه جیهانداگره ئینسانیه‌کان.
·
فیدراسیۆن له‌پاڵ هه‌ر هه‌وڵ و داوایه‌کی
ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری که به ئاراسته‌ی باشکردنی ژیانی
هاولاتیانی کوردستان بێت پشتیوانی ده‌کات.
·
فیدراسیۆن
له به‌ره‌ی ئینسانی وبه‌رگری له ئازادی و مافه‌کانی
لاوان ژنان و مندالان کرێکارن خۆی ده‌بینێته‌وه.
·
فیدراسیۆن له‌کوردستان له‌به‌رامبه‌ر
بارخراپی په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کاندا بۆ کوردستان،
تێده‌کۆشێت له‌پێناو رێکخستنی هێزی په‌نابه‌ران و
وه‌لامدانه‌وه‌ی خێرا و نۆێنه‌رایه‌تی کردنی خواسته
فه‌وری و ئینسانیه‌کانی په‌نابه‌ران و ته‌ماشاکردنیان وه‌ک
هاولاتی یه‌کسان هاوکات فیدراسیۆن له هه‌وڵی رێنمای کردنی
په‌نابه‌ره دیپۆرت کراوه‌کاندا ده‌بێت به‌ئاراسته‌ی
دابینکردنی ژیانێکی ئاسوده و خۆشگوزه‌ران.
·
هه‌روه‌ها فیدراسیۆن له کوردستان
له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه بڕیارێکدا که
ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی کوردستان‌و عێراقی
کردووه، تێده‌کۆشێت بۆباشکردنی ژیانی په‌نابه‌ره
دیپۆرتکراوه‌کان وبه‌هره‌مه‌ند بوونیان له‌ژیانێکی
شایسته‌و ئینسانی.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی /لقی کوردستان
1/2/2012
|