|
فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران پێویستی به كۆمه‌ك و هاوكاری
ئێوه‌یه
په‌نابه‌ران ،ئازادیخوازان،
ریَكخراوه په‌نابه‌ری و ئینسانیه‌كان!
كاره‌ساتیَك كه له‌دنیای ئه‌مرۆدا رووبەرووی په‌نابه‌ران
ده‌بیته‌وه له‌میژوودا كه‌م وینه‌یه. كه‌م سات هه‌یه
له گۆشه‌ی جیا جیا وه گوێبیستی تراژیدیای مه‌رگی
به‌كۆمه‌ڵی په‌نابه‌ران نەبین. خنكان لە دەریاکاندا،
خۆکوشتن، به‌سه‌ربردنی ته‌مه‌نی لاویتی له هایم كه‌مپ
وجیگا په‌راویزكراوه‌كان، گرتن‌و راونان‌و زیندانیكردن و
پاشان دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، گۆشەو لایەنەکانی
تراژیدیای ژیانی رۆژانەو بەردەوامی پەنابەران پێکدێنن.
له‌كاتیكدا"چە‌مكی په‌نابه‌ر" بەباڵای ئه‌م ئینسانانه‌دا
براوه كه به‌خۆشی خۆیان ژیانی ئاواره‌یو ده‌ربه‌دەریان
هه‌ڵنه‌بژاردوه. كیَ هه‌یه پیَی خۆش بیَت خۆی بداته
ده‌ست مه‌رگ و له‌یادگارە جوانه‌كان‌و بیره‌وه‌ریەکانی
رابردووی خۆی داببڕێ.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی ده‌نگی ئه‌و
ئینسانانه‌یه كه بۆ گەڕان بە دوای ئارامی‌و پاراستنی
ژیان‌و ئایندەیان ناچارکراون یاری لەگەڵ مەرگدا بکەن!
فیدراسیۆن له پیَناو به‌ده‌ستهینان و دابینكردنی
فراوانترین مافه ئینسانیه‌كانی په‌نابه‌ران، بۆ كه‌م
كردنه‌وه‌ی هه‌رجی زیاتری ره‌نج و ناسۆرەکانیان،
بۆبه‌هرەمه‌ندبوونیان له‌ژیانیَكی ئینسانی، به‌رگریكردن
له‌مافو حورمه‌تی ئینسانیان و ریگه‌گرتن له
دیپۆرتكردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانی عێراقی‌و كورد
لێبڕاوانە خه‌باتی كردوه‌و درێژەش بەم خەباتەی دەدات .
فیدراسیۆن له‌ته‌مه‌نى دامه‌زراندنیه‌وه تائیَستا وه‌ك
ئامانجیكى ئینسانى خۆی، توانیویه‌تى سه‌دان په‌نابه‌رى
كورد له‌میحنه‌تى ژیانى ئاوا‌ره‌یى ده‌ركێشێ و كۆمه‌كیان
بكات بۆ دامه‌زراندنى ژیانیكى ئارام. له‌وانه فیدراسیۆن
تائیستا توانیویه‌تى مافى په‌نابه‌رى بۆ هه‌زاران پەنابەری
کورد لە ئەوروپا به‌ده‌ست به‌ینى. چه‌ندین چالاكى جۆراوجۆرى
سازداوه له‌راستاى داكۆكیكردن له‌مافى نیشته‌جى بوون و
مافی په‌نابه‌رى، هاوکاری پەنابەرانی کردوە بۆ گرتنی
پاریزەرو خزمەتگوزاری یاسایى پیشكه‌ش کردون. له دادگادا
داكۆكى له‌كه‌یسه‌كانیان کردوە. دەیان کەسیان لەزیندان‌و
دەیانی تریانی لە خەتەری دیپۆرتکردنەوە رزگارکردوە.
هاوکاری کردون بۆ بۆكارپه‌یداكردن و ده‌ستپیكردنى ژیانیكى
ئارام. جگه‌له‌مانه‌ش فیدراسیۆن داكۆكى له‌و ژن و كچانه
کردوە كه گیرۆده‌ى توندوتیژى خیزانى بوونه‌ته‌وه.
فیدراسیۆن تائیستا لەسەر زه‌حمه‌تی هه‌ڵسوراوانی خۆی تەرمی
چه‌ندین په‌نابه‌ر کە لەدەریادا خنكاون یان ئه‌وانه‌یان کە
خۆكوژىان کردوە، گه‌راندۆته‌وه بۆ به‌رده‌ستى
خیَزانه‌كانیان، هه‌روه‌ها فیدراسیۆن هاوکاری ئه‌و منال و
لاوانەی کردوە کە لە کەسوکاریان دابڕاون بۆ‌ئەوەی لە
شه‌لته‌ر و شوینه پاریَزراوه‌كان ژیانیان دەست پێ
بکەنەوە. ئه‌مانه‌و چه‌ندین كارى ئینسانى تر كه‌دیاره
هه‌موویان به‌كۆمه‌ك و پشتیوانى و هاوكارى لایه‌ن و
كه‌سایه‌تى وئینسان دۆستان ئه‌نجامداوه.
فیدراسیۆن بۆ راپه‌راندنى کارە ئینسانیه‌كانى و بۆئه‌وه‌ى
له‌سه‌ر چالاكیه‌كانی به‌رده‌وام بیَت، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی
مالی و داهاتی نییه جگه له‌وه‌ی كه چاوی بریوه‌ته
كۆمه‌ك و یارمه‌تی ئه‌ندامانی خۆی و خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و
دڵسۆزان‌و خەمخۆرانی په‌نابه‌ران، پشتی به‌ئیوه و ئه‌و
کەسایەتی‌و لایه‌نانه به‌ستووه كه به‌رۆشنى ده‌ركیان
بەوە كردووه كه پەنابەران قوربانیانی بارودۆخی ناهەمواری
کوردستان‌و عێراقن‌و پێویستیان بە به‌هیمه‌ت و كۆمه‌كى
دلسۆزانە تا بتوانن دوبارە ژیانیان دابمەزرێننەوەو لە
بێمافی‌و پەراوێزکەوتن‌و بێهیوایی رزگار ببن. له‌م
سۆنگه‌یه‌وه ئیَمه چاوەڕوانیمان لەئێوەیە کە كۆمه‌كمان
بكه‌ن و یارمه‌تیمان بده‌ن بۆدریژه‌دان به‌كاره کانمان.
داوا
كارین به‌هه‌ریَگایه‌ك پیتان ده‌كریَت‌و بە هەر بڕێك کە
بۆتان مەیسەر دەبێ كۆمه‌كی فیدراسیۆن بكه‌ن!
كۆمه‌كى ئیوه بیگومان كۆمه‌ك دەكات به بەردەوامبوونی
كارەکانی فیدراسیۆن . به دڵنیایه‌وه پشتیوانی و كۆمه‌كی
ئیَوه ئه‌توانیَ بزووتنه‌وه‌ی ئیَمه و فیدراسیۆن به‌هیز
بكات و هه‌نگاوه‌كانمان گه‌وره‌تر بكات..
ده‌ستان به‌گه‌رمی ده‌گوشم......
ده‌شتی جه‌مال
فیدراسیونی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی
30-6-2011
ده‌توانن كۆمه‌كه‌كانتان به‌م ژماره حسابه ره‌وانه
بكه‌ن:
HSBC Bank:
Name: International Federation of Iraqi
Refugees (IFIR)
Branch Sort Code: 40-04-07
Account Number: 21449591
وه‌یان به‌شیَوه‌ی چه‌ك به‌ناوی
International Federation of Iraqi
Refugees(IFIR))
ئاراسته‌ی ئه‌م ئه‌دره‌سه بكه‌ن (IFIR
,POBOX1575,ILFORD,IG1 3BZ,LONDON,UK
)
|