فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی
ئاماده نیه هیچ په‌نابه‌رێكی عێراقی‌و كورد
وه‌رگرێته‌وه
له‌كه‌شو هه‌وایه‌كی باراناویدا له‌به‌رده‌م
فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی
ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگیرانی ناردنه‌وه‌ی 70
په‌نابه‌ر له به‌ریتانیاوه ڕاگه‌یه‌ندرا.
زریان محه‌مه‌د، سلێمانی: سكرتێری فدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق لقی كوردستان،
ئامانج عه‌بدوڵا له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند به‌پێی
ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵیه‌ی به‌ریتانیای فدراسیۆن
به‌ده‌ستمان گه‌شتووه ئه‌وگه‌شته‌ی بڕیاربو
ئه‌مشه‌و بگاته‌وه فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی
خۆشبه‌ختانه ڕاگیرا.
وتی "ئه‌مه‌ش به هه‌ڵ‌و پشتگیری كۆمه‌ڵێك
ڕێكخراوی چالاكی له‌مافی مرۆڤ‌و كۆمه‌ڵێك
ڕێكخراوی جیهانی نێوده‌وڵه‌تی فدراسیۆنی
په‌نابه‌ران توانراوه ناردنه‌وه‌ی 70 په‌نابه‌ر
ڕابگیرێت".
ناوبراو داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانكرد
چیتر فرۆكه‌خانه‌كان نه‌كاته‌وه بۆ
وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی به‌زۆر نێردراوه‌و
جێبه‌جێكردنی ئه‌و داخوازیانه‌ی ئه‌و
په‌نابه‌رانی كه به‌زۆر نێردراونه‌ته‌وه.
ئامانج عه‌بدوڵا وتیشی "له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا
سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵگه‌و دوكۆمێنتانه‌ی كه
ئیمزاكراوه بۆ ڕه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
كورد له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و
حكومه‌تی عێراقی ده‌گه‌یه‌نینه لیژنه‌ی مافی
مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان".
هیواشی خواست له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی مافی مرۆڤی
په‌رله‌مانی كوردستان بگه‌نه ئامانجێك‌و
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕه‌سمی
هه‌ڵوێستی خۆی له وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران ڕاگه‌یه‌نێت.
وتیشی "به‌پێی ئه‌و زانیارانه‌ی ده‌ستمان
كه‌وتووه له‌نێو فرۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی
سلێمانیه‌وه ڕایانگه‌یاندووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
ئاماده‌نین هیچ په‌نابه‌رێكی عێراقی‌و كورد
وه‌ربگرنه‌وه‌و تائێستا فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی
ڕازی نه‌بووه له وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران".
له‌كۆتایدا ئامانج عه‌بدوڵا سوپاسی ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندنیكرد كه هه‌موكات هاوكاربون له
گه‌یاندنی ده‌نگی په‌نابه‌ران، سوپاسی سایتی
ئاوێنه‌ی كرد بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگی
په‌نابه‌رانی به‌زۆر نێردراوه.