|
هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌وروپا له
پێناو به‌رگری له خواسته‌كانی په‌نابه‌ران وبه‌رگرتن
به‌سیاسه‌تی دیپۆرت
راپۆرتی
هه‌فته‌یه‌ك نه‌به‌ردی رووبه‌رووبوونه‌وه ی رێكخراوه
ئینسانی و په‌نابه‌ریه‌كان دژ به‌یاسا په‌نابه‌ریه‌كانی
ولاتانی ئه‌وروپا
نــــا بۆ گرتن و راونان و دیپۆرتی په‌نابه‌ران،
به‌ڵـــــێ بۆ مافی په‌نابه‌ری، مافـــی هاوڵاتیی یه‌كسان!
 
هه‌فته‌ی
ناره‌زایه‌تی ئه‌وروپا کە له تۆرێكی به‌رفراوان له
چالاکوانی رێكخراوه په‌نابه‌ری وئینسانی و یه‌كێتیە
كریكاریه‌كان پێكهات و لەلایەن ژماره‌یه‌ك
په‌رله‌مانتارەوە پشتیوانی لێ‌کرا کە دژی ناردنەوەی بەزۆری
پەنابەرانن، له ماوه‌ی رابردوودا زنجیره‌یه‌ك كار‌و چالاكی
له ژماره‌یه‌ك له ولاته ئه‌وروپیەكان ئه‌نجامدا دژبه
سیاسه‌تی دژ په‌نابه‌ری حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپاو
هاوکاریکردنی ئه‌و كۆمپانیا‌و ده‌زگا تایبه‌تیانه‌ی كه
كاروباری چاودیری و سه‌رپه‌رشتی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران دەکەن، هه‌روه‌ها لەدژی ئەو رێكخراوانه‌ی کە
له‌لایەن ولاتانی ئه‌وروپیەوە ده‌وری زیاتریان پێدراوه
تابتوانن ئه‌ركو خەرجی مالی لەسەر حکومەت کەم بکەنەوە
لەسەر حسابی کەمکردنەوەو بڕینی هاوکاریە مالیەکانی حکومەت
بۆ پەنابەران و هاوکاریکردنی حکومەتە ئەوروپیەکان بۆ
لەئەستۆگرتنی کەمترین بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە ژیان و
گوزەران و ئایندەی پەنابەران. ئه‌مه‌ی خواره‌وه
گۆشه‌یه‌كه له‌و چالاكیانه‌ی هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی
ئه‌وروپا كه فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
ده‌ورێكی به‌رچاوی تیاگێرا له‌پێناو یه‌كده‌ستكردنه‌وه‌و
هاوئاهه‌نگی کار‌و هەڵسورانی چالاكوانی مەیدانی پەنابەری و
نەیارانی دژی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و
رێكخراوه‌كان بۆ فشارخستنه سه‌ر حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا و
چه‌سپاندنی یاسایه‌كی ئینسانی به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران.
له‌نده‌ن-1-6:-٢٠١٠
له‌به‌رده‌م
دوو فه‌رمانگه‌ی كۆچ و په‌نابه‌ری پێكیتی ناره‌زایه‌تی
به‌رپاكرا
رۆژی دووشه‌مه
1-6 دوو پیكیتێكی ناره‌زایه‌تی له به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ی
كۆچ و په‌نابه‌ری بۆ ئیمزای په‌نابه‌ران له له‌نده‌ن
ئه‌نجامدرا .
له كاتژمێر 1
بۆ 2 پاشنیوه‌رۆ له‌به‌رده‌م بنكه‌ی(Communications
House ) و(Beckets
House)ئه‌م سه‌نته‌رانه
هه‌فته‌ی 7 رۆژ كراوه‌یه و رۆژانه 580 كه‌س ئیمزای
لێده‌كات .سه‌ره‌تا چالاكه‌وانانی رێكخراوه‌كان
داواكاریه‌كانی هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تیان به‌رزكرده‌وه كه
داواكاری(نا بۆ گرتن‌و راونان‌و دیپۆرتی په‌نابه‌ران ،ئازادی
هاتووچوو ،ئازادی مانه‌وه ،نا بۆ زیندانی په‌نابه‌ران،هیچ
كه‌س نایاسای نیه،نا بۆ دیپۆرتی په‌نابه‌ران بۆ
عێراق،به‌ڵێ بۆ داخستنی گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كان،
مافی په‌نابه‌ری مافی ئینسانه.....له‌گه‌ڵ چه‌ندین دروشمی
نا بۆ سنوری ده‌ستكرد ودیپۆرتی په‌نابه‌ران راگرن
له‌لایه‌ن به‌شدار بوانه‌وه ده‌وترایه‌وه
.
له‌م پیكیته
ناره‌زایه‌تیانه‌دا (ده‌شتی جه‌مال و ئاسۆ گۆران
)له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیراقیه‌وه ووته‌یان پێشكه‌شكرد.
ژماره‌یه‌كی زۆر
له بلاوكراوه‌كانی هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌وروپا له‌نیو
ریبوران وئه‌وانه‌ی هاتو‌وچویان ده‌كرد بلاوكرایه‌وه
.چه‌ند ده‌زگای راگه‌یاندن به سكرتیری فیدراسیۆن
چاوپێكه‌تنیان ئه‌نجام دا له‌سه‌ر داواكاری‌و ئامانجه‌كانی
هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌وروپا.
ئۆكسفۆرد:
هه‌ڵسوراوان
داوای داخستنی گرتووخانه‌ی كامسفیلد هاوس ده‌كه‌ن
رۆژی دووشه‌مه
چالاكه‌وانانی (The
Campaign to close Campsfield )
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریان له‌شاری
ئۆكسفۆرد سازدا سه‌باره‌ت به كیشه‌و گیروگرفته‌كانی
په‌نابه‌رانو كۆچكردوان وكاروچالاكیه‌كانی رێكخراوی
ناوبراو له‌پێناو داخستنی گرتووخانه‌ی كامسفیلد كه
یه‌كێكه له‌و گرتووخانانه‌ی به به‌رده‌وامی
په‌نابه‌رانانی تیا زیندانی ده‌كرێت به مه‌به‌ستی به‌زۆر
ناردنه‌وه بۆ ولاته‌كانیان.
له‌ماوه‌ی
رابردووا كه‌مپینی ئۆكسفۆرد بۆ داخستنی گرتووخانه‌ی
كامسفیلد ژماره‌یه‌ك خۆپیشاندان‌و پیكیتی و ریپیوانی
نارِه‌زایه‌تی بردۆته به‌رده‌م ئه‌و گرتووخانه‌یه ،تا
ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵكی ئازادی خواز‌و ئینسان
دۆستی شاری ئۆكسفۆر ورێكخراوه جۆراجۆركان یاداشتی
ناره‌زایه‌تیان گه‌یاندۆته حكومه‌تی به‌ریتانیا و
داوكاری(داخستنی گرتووخانه‌ی كامسفیلد) ده‌كه‌ن.
شایه‌نی باسه
ئه‌م گرتووخانه‌یه به به‌رده‌وامی په‌نابه‌رانی كورد تیا
راده‌گیریت به‌مه‌به‌ستی به‌زۆر ناردنه‌وه.
شاری كاردیف:
چالاكه‌وانانی بێ سنور سه‌نته‌ری شار دژ به دیپۆرتی
په‌نابه‌ران ده‌رِازێننه‌وه
رۆژی 2-6
هه‌ڵسوراوانی رێكخراوی
(No Borders South Wales) له
هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌وروپا ته‌واوی سه‌نته‌ری شاری
كاردیفو به‌رده‌م زیندانی په‌نابه‌ران و نوسینگه‌ی(UKBA)
له‌و شاره به پلاكارتو شیعاری
ره‌نگاو ره‌نگ ده‌رازێننه‌وه كه خواستی(دیپۆرتی
په‌نابه‌ران راگرن،ئازادی هاتووچوو بۆ هه‌موان ،دیپۆرت
عقوبه‌ی ئیعدامه،داوای په‌نابه‌ری تاوان نیه..چه‌ندین
دروشمی تر له پێناو به‌رگری له مافه‌كان په‌نابه‌ران
هه‌ڵده‌واسن وبه‌یان راگه‌یاندنی هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی
ئه‌وروپا له سه‌نته‌ری شاری كاردیف بلاوده‌كرێته‌وه.
گفتوگۆی
ئازاد دژ به سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه به‌رێوه‌برا
رۆژی 2-6
رێكخراوی بێ سنور(No
Borders) له‌شاری له‌نده‌ن
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریان سازدا .له‌م
كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له چالاكه‌وانانی
كه‌مپینی دژ به دیپۆرتی په‌نابه‌رانو نۆینه‌رانی
رێكخراوه په‌نابه‌ری و ئینسانیه‌كان تیا به‌شدارییان كرد
له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی راوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر
به سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به درێژی
گفتوگۆ ئه‌نجامدرا.
پۆتیرس بار:
فاكسی
نارِه‌زایه‌تی ئارِاسته‌ی كۆمپانیاكانی ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران ده‌كرێت
رۆژی پێنج
شه‌مه 3-6 به‌ره‌ی نیشتمانی دژ به دیپۆرتی په‌نابه‌ران
كه‌مپینێكی سه‌راسه‌ری دژ به كۆمپانیا‌و ده‌زگا
تایبه‌تیه‌كانو هێله ئاسمانیه‌كان به‌رێده‌خات كه
هه‌ڵقه‌ی سه‌ره‌كێكانی ماشینی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانن .
به رێگای
ته‌له‌فون و ناردنی فاكسی ناره‌زایه‌تی كۆمپانیای(Carlson
Wagonlit Travel)كه به
به‌رده‌وامی تیكتی و ئاماده‌كاریه‌كان بۆ پرۆسه‌ی به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ئه‌نجامده‌دات .له‌رێگای ناردنی
نامه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌وه داوا ده‌كرێت له‌كۆمپانیای
ناوبراو ده‌ست له هاوكاری به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
هه‌ڵگرێت.
شاری لیل:
چه‌ند
كاتژمێرێك كۆمپانیای
CWT
داگیرده‌كرێت
هه‌ڵسوراوانی بێ
سنور له شاری لیل له فه‌ره‌نسا یه‌كێك له نوسینگه‌كانی
كۆمپانیای (CWT)
بۆ چه‌ند كاتژمێرێ داگیر
ده‌كه‌ن دژ به‌هاوكاری كۆمپانیای ناوبراو له چاودیری
وسه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران .
به پێكدادان نێوان چالاكوان‌و پۆلیس كۆتای به
نارِه‌زایه‌تێكه ده‌هێنرێت وژماره‌یه‌كی زۆر له
راگه‌یاندنه‌كانی هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌وروپا له‌نیو
خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا بلاوده‌كرێته‌وه.
بۆ بینینی ئه‌و
چالاكیه ته‌ماشای ئه‌م لینكه بكه:(
http://www.youtube.com/watch?v=DZfboaGhZL4)
شاری داربی:
نامه‌یه‌كی
ناره‌زایه‌تی ئارِاسته‌ی نوسینگه‌ی
UK Border Agency
كرا
هه‌ڵسوراوان
ولایه‌نگرانی دژ به سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران له‌شاری داربی به‌ریتانیا ،شه‌وی 3-6 بۆ
پشتیوانی له داواكاریه‌كانی هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی
ئه‌وروپا نامه‌یه‌كی ناره‌زایه‌تیان ئارِاسته‌ی حكومه‌تی
به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به ره‌وشی په‌نابه‌ران.
شاری
ڤینا :
ڤیستیڤاڵێك
بۆ به‌رگری له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران نمایشكرا
چالاكه‌وانانی
بێ سنور له شاری ڤینا له هه‌فته‌ی نارِه‌زایه‌تی
ئه‌وروپادا ،ڤیستیڤالێكیان له پێناو به‌رگری له خواسته
ئینسانیه‌كانی په‌نابه‌رانو كۆچكردوان ئه‌نجامدا
.
چه‌ندین
پارچه موسیقا ، وپلاكارتی رِه‌نگاوره‌نگ له‌ژێر دروشمی نا
بۆ دیپۆرتی په‌نابه‌ران ..به‌لێ بۆ مافی په‌نابه‌ری
..نمایشكرا.
هه‌ر له‌دریژی
چالاكیه‌كانی هه‌ڵسوراواندا خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی دژ
به نه‌ژاد په‌رستی به‌رپاكرا .بۆ زانیاری زیاتر برێوانه
ئه‌م لینكه:
http://no-racism.net/deportatiNO/
به‌ریتانیا:
هێلێ ئاسمانی
به‌ریتانیا شه‌رمه‌زار ده‌كرێ
له‌درێژه‌ی
هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌وروپادا رۆژی 4-6 به‌ره‌ی
نیشتمانی دژ به دیپۆرت ،حه‌مله‌یه‌كی به‌رفراوان
راده‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌ر تۆری ئه‌نته‌رنێت دژ به هاوكاری
هێلێی ئاسمانی به‌ریتانی له پرۆسه‌ی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران.
شاری برایتن:
كۆمپانیای
G4S
رِووبه‌رووی نارِه‌زایه‌تی
ده‌بنه‌وه
هه‌ڵسوراوان و
لایه‌نگرانی به‌رگری له مافه‌كانی په‌نابه‌ران كۆچكردوان
نامه‌یه‌ك به ئیمزای ژماره‌یه‌ك رێكخراو وكه‌مپینی
په‌نابه‌ری ئارِاسته‌ی كانسلی شاری برایتن ده‌كه‌ن
سه‌باره‌ت پێشلكاریه‌كانی كۆمپانیای (جی4ئیس)سه‌باره‌ت به
مافی مرۆڤ.
كۆمپانیای(G4S)یه‌كێكه
له‌و كۆمپانیا چاودیرو سه‌ربه‌خۆیانه‌ی كه به
به‌رده‌وامی هاوكاری حكومه‌ته‌كان ده‌كات له رێكخستنی
گه‌شتی ئاسمانی وچاودیری به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
بۆ ولاته‌كانیان.زۆر جار ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌زۆر
ده‌نێرینه‌وه له لایه‌ن كۆمپانیای ناوبراوه‌وه
ئیهانه‌تو سوكایه‌تی و كه‌له‌پچه‌كردنو وه‌یان رِووبه‌رووی
لێدان كراونه‌ته‌وه.
شاری
كۆپنهاگن:
خۆپێشاندان
دژ به ده‌زگای سنوری یه‌كیتی ئه‌وروپا به‌رپاكرا
به‌ره‌ی دژ به
دیپۆرتی په‌نابه‌رانو وهه‌ڵسوراوانی مه‌یدانی به‌رگری
له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران ،خۆپیشاندانی نارِه‌زایه‌تی
ده‌به‌نه به‌رده‌م باره‌گای ده‌زگای سنوری یه‌كیتی
ئه‌وروپا(فرۆنتكس)كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپاوه
ده‌سه‌لاتی زیاتریان پێبه‌خشراوه له‌پێناو رێكخستنی
گه‌شتی ئاسمانی و كرینی پێداویستی‌و هه‌روه‌ها گه‌رِان
به‌شۆێن چۆنێتی به‌كارهێنانی مانگه‌ده‌ستكرده‌كان
به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی سنوره‌كانی ئه‌وروپا له
رِووتێكردنی په‌نابه‌ران.
ئه‌ڵمانیا:
كاروانی
به‌رگری له مافه‌كانی په‌نابه‌ران وكۆچبه‌ران پشتیوانی
خۆی بۆ هه‌فته‌ی نارِه‌زایه‌تی ئه‌وروپا ده‌ربرِی
كاروانی به‌رگری
له‌مافه‌كانی په‌نابه‌رانو كۆچبه‌ران به به‌رده‌وامی له
رێكستنی خۆپیشاندان‌و ناره‌زایه‌تی له پێناو داكۆكی
له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران ده‌وری به‌رچاویانگیراوه ،له
هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌وروپادا پشتیوانی‌و هاوكاری خۆیان
بۆ خواست‌و داواكاریه‌كانی هه‌فته‌ی نارِه‌زایه‌تی
ئه‌وروپا ده‌ربرِی.
له‌نده‌ن-به‌رده‌م په‌رله‌مان:
دژ به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی
به‌ریتانیا خۆپیشاندان سازكرا
له پێنجه‌مین
رِۆژی هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌وروپا له پێناو به‌رگری
له‌خواسته‌كانی په‌نابه‌رانو به‌رگرتن به دیپۆرت ،رۆژی
5-6 كاتژمێر 2 تا 4 پاشنیوه‌رۆ خۆپیشاندانێكی
نارِه‌زایه‌تی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له نۆینه‌رانو هه‌ڵسورانو
لایه‌نگرانی دژ به دیپۆرت سازكرا.
خۆپیشانده‌ران
چه‌ندین پلاكارتی نوسراو به(دیپۆرتی په‌نابه‌ران
راگرن،مافی په‌نابه‌ری مافی ئینسانه،ئازادی هاتووچوو
ئازادی بۆ مانه‌وه،نا بۆ گرتن‌و راونان‌و زیندانی
په‌نابه‌ران ،عیراقوكوردستان نا ئه‌منه،په‌نابه‌رانی
عێراقی قوربانی جه‌نگو نائارامیین، په‌نابه‌ری كورد ده‌ڵێن
نا بۆ گه‌رانه‌وه...
له‌م
خۆپیشاندانه‌دا سه‌ره‌تا ده‌شتی جه‌مال سكرتێری فیدراسیۆن
به ناوی هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تیه‌وه قسو باسێكی
پێشكه‌شكرد ووتی"ئه‌م خۆپشاندانه‌ی ئه‌مرۆ هه‌نگاویكه
له‌رِاستای هه‌فته‌ی نارِه‌زایه‌تی ئه‌وروپا بۆ داكۆكی
له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران ..ئه‌مرۆ ئێمه لێره نۆینه‌رانی
رێكخراوه په‌نابه‌ریو ئینسانی و چالاكه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ری كۆبووینه‌ته‌وه تا په‌یامی ئازادی‌و یه‌كسانی
ومافه جیهانداگره ئینسانیه‌كان به‌گۆی ئه‌م حكومه‌ته
رِاستانه‌ی ئه‌وروپا بگه‌یه‌نیین به‌رامبه‌ر به‌و
هه‌ڵومه‌رجه دژواره‌ی به‌رۆكی پێگرتووین"له‌به‌شێكی تری
ووتاره‌كه‌یدا ووتی"جه‌نگو قه‌یرانی ئابووری و پشیوی
كۆمه‌لاێیه‌تیه‌كان وزیادبوونی ئاواره‌یوبیكاریو برسیتی
به پێویست دنیا ده‌خاته به‌رده‌م به‌رێوه‌چوونی
یاسایه‌كی ئینسانی تا سه‌رجه‌م ماف و ئازادیه‌كانی
په‌نابه‌ران وه‌ك قوربانیانی ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه‌ی
پارێزراوبێت"
پاشان هه‌ریه‌ك
له به‌رێزان نیكی له رێكخراوی
(Fight Racism!Fight Imperialism )و
د‌یڤید له رێكخراوی(No
Borders/No one is Illegal)ووتاری
گرنگی هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌وروپا وه‌ك تۆرێكی گرنگی
هاوپشتیو هاوخه‌باتی پێشكه‌شكرد.بیریڤان په‌نابه‌ری كوردی
عێراقی و یه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌گرتووخانه
ده‌ستبه‌سه‌ره‌كان ئازادكرابوو ،ژیانی گرتووخانه
ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانی بۆ ئاماده‌بوان گیرایه‌وه هه‌روه‌ها
ئه‌و هه‌رِشه‌و چاوسوركردنه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌فدی
حكومه‌تی عیراقی له‌كاتی سه‌ردانیان بۆ گرتووخانه
ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانی به‌ریتانیا ی بۆ ئاماده‌بوان
گێرایه‌وه وسوپاسی له‌و هه‌ولانه كرد كه له‌لایه‌ن
فیدراسیۆن و رێكخراوه‌كان پێشكه‌شی كراوه.
هاوكات گروپی
موسیقای (Democracy
Village )چه‌ند پارچه گۆرانی
پشتیوانی له هه‌فته‌ی نارِه‌زایه‌تی ئه‌وروپا
پێشكه‌شكرد.هه‌مان رۆژ یاداشتی هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی
ئارِاسته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی به‌ریتانیا كرا.
دژ به
زیندانكردنی منالان رِێپێوان سازكرا
رۆژی 5-6 له
درێژه‌ی هه‌فته‌ی نارِه‌زایه‌تی ئه‌وروپا رێكخراوی
(SOAS Detainee Support Group )
كه‌رنه‌ڤالو ریپێوانێكی گه‌وره‌ی
جه‌ماوه‌ری له زانكۆی له‌نده‌نه‌وه به‌روماڵی سه‌رۆك
وه‌زیرانی به‌ریتانیا سازكرد .له‌م خۆپیشاندانه‌دا ده‌یان
مناڵی له قووتابخانه جۆراجۆره‌كانه‌وه به‌جلوبه‌رگی
تایبه‌ت به‌شداریان تیاكرد دژ به‌گرتن وزیندانی كردنی
منالان له گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانی به‌ریتانیا
.
له‌م
خۆپیشاندانه‌دا داواكاری (داخستنی
گرتووخانه‌ده‌ستبه‌سه‌ره‌كان،راگرتنی دیپۆرتی
په‌نابه‌ران،ئازادی هاتووچوو و نیشته‌جێبوون،مافی هاولاێتی
یه‌كسان ..)به‌رزكرایه‌وه و یاداشتی ناره‌زایه‌تی
ئارِاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیاكرا ...دوای
هه‌وڵێكی بێ ووچانی رِێكخراوه‌په‌نابه‌ریو ئینسانیه‌كان
وچالاكه‌وانانی مه‌یدانی به‌رگری له‌مافه‌كانی مرۆڤ
به‌ره‌سمی راگرتن‌و زیندانیكردنی منالان له
گرتووخانه‌ده‌ستبه‌سه‌ره‌كاندا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه
رِاگیرا.
له هه‌فته‌ی
نارِه‌زایه‌تی ئه‌وروپادا شه‌وێكی هاوپشتی له‌گه‌ڵ
په‌نابه‌ران به‌رێوه‌چوو
شه‌وی5-6
هه‌لقه‌ی یه‌كه‌ی به‌رنامه‌ی هاوینه‌ی رێكخراوی
به‌ریتانیای حزبی كۆمۆنیستی كریكاریی كوردستان ته‌رخانكرا
بۆ شه‌وێكی هاوپشتی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران ،كه به بۆنه‌ی
هه‌فته‌یه‌كی نارِه‌زایه‌تی ئه‌وروپا بۆ به‌رگری
له‌مافه‌كانی په‌نابه‌رانو دژ به‌سیاسه‌تی دیپۆرت
له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری و ژماره‌یه‌كی زۆر
له‌رێكخراوی په‌نابه‌ری و ئینسانی و هه‌ڵسوراوانی داكۆكی
له مافه‌كانی په‌نابه‌رانه‌وه به‌رێخرابوو.
له‌م شه‌وه‌دا
ده‌شتی جه‌مال سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی قسه‌و باسێكی له‌سه‌ر دوایین ره‌وشی په‌نابه‌رانو
گرنگی هاوپشتیو هاوخه‌باتی بۆ به‌رگری له‌مافه
ئینسانیه‌كانی په‌نابه‌ران بۆ به‌شداربوان پێشكه‌شكرد.
پاشان ئه‌و
شه‌وه به ئاهه‌نگوموسیقا له‌گه‌ڵ به‌شدابواندا به‌رێخرا.
شاری پاریس:
دژ به
هاوكاری خاچی سور نارِه‌زایه‌تیان ده‌ربرِی
رۆژی 6-6
له‌درێژه‌ی هه‌فته‌ی نارِه‌زایه‌تی ئه‌ورپادا هه‌ڵسوراوانی
به‌رگری له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران خۆپشاندانێكی
نارِه‌زایه‌تیان به‌رێخست دژ به هاوكاری رێكخراوی خاچی
سور(سه‌لیبی احمر).
له‌م
خۆپیشاندانه ناره‌زایه‌تیه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر بلاوكراو
سه‌باره‌ت به ره‌وشی په‌نابه‌ران له گرتووخانه‌كانی
فه‌ره‌نسا و ده‌وری سلبی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی گه‌شته
ئاسمانیه‌كان به‌رێده‌خه‌ن له به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران بلاوكرایه‌وه.
سویسرا:
خۆپیشاندانی نارِه‌زایه‌تی ومانگرتن
دژ به سیاسه‌تی حكومه‌تی سویسرا به‌رامبه‌ر به
په‌نابه‌ران به‌داگیركردنی یه‌كێك له پاره‌كه
به‌رچاوه‌كانی بیرن ده‌ستیپێكرد
مانگرتن له
پێناو یاسایکردنه‌وه‌ی بێناسنامه‌کان، وه‌ستانی دیپۆرت،
روخسه‌تی کار به هه‌موان، دژی هه‌لومه‌رجی که‌مپه‌کانی
په‌نابه‌ران
.
له 26،06.2010
خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری سه‌روو 5000 که‌س و ڕێکخراو
له لایه‌ن 100 لایه‌نه‌وه له پایته‌ختی سویسرا
به‌رپاکرا. له نیو لایه‌نه‌کاندا، ڕیکخراوه‌ی هاوپشتی
بێ‌سنوور، حزبی په‌نابه‌رانی عیراقی، به‌ره‌ی مافی مانه‌وه
بۆ هه‌موان تیا به‌شداربوون.
جه‌مال کۆشش
ووتاری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له
سویسرا له خۆپییشاندانی به‌رده‌م وه‌زاره‌تی داد ونێوخۆ
له شاری بیرن پێش که‌شکرد ووتی "ئیمه په‌نابه‌رانی
عیراقی له ووڵاتی شه‌ڕ وکاولکاریی و گه‌نده‌ڵیه‌وه
هاتووین. ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵه عیراق له شه‌ڕی
نێوخۆیی و ده‌ره‌کیدایه. چه‌نده‌ها دیکتاتۆرمان
تاقیکرده‌وه، به‌و دیکتاتۆرانه‌ی که له‌سه‌ر پشتی
ده‌بابه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاوه له‌سه‌ر کورسی
ده‌سه‌ڵات دانیشتوون. به‌ڵام لێتان ناشارمه‌وه
وپێمخۆشه به‌روونی بێلێم هه‌ست ده‌که‌م که حکومه‌تی
سویسرا له هه‌لومه‌رجی نائاسایی وله‌به‌رده‌م شه‌ڕدایه.
ڕه‌فزی به‌لێشاوی داواکارانی مافی په‌نابه‌ری،
دوورخستنه‌وه له سه‌ردابه‌کان وله‌که‌ناری شاره‌کان.
هه‌لومه‌رجی زاڵمانه‌ی نێو که‌مپی فریا گوزارییه‌کان. تا
پڕ بوونی زیندانه‌کان ومانه‌وه‌ی 18 بۆ 23 مانگ ،
به‌کار‌هێنانی زه‌برو زه‌نگ بۆ ناچارکردنی په‌نابه‌ران
ملدان به دیپۆرتکردنه‌وه. ئه‌مانه ئاکامی سیاسه‌تیکی
نائینسانیه له بواری په‌نابه‌ریدا"
هةروةها ووتی
"ماوه‌یه‌که بزووتنه‌وه‌ی مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان له
سویسرا شکلی گرتووه. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، کۆمه‌ڵێک
داواکاری فه‌وری گه‌یاندووه به ده‌سه‌ڵاتدارانی سوسرا
که وه‌ڵامیان پێبداته‌وه ئه‌وه ده‌وڵه‌ته که پێویسته
وه‌ڵامان پێبداته‌وه . هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی دیپۆرت،
هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی که‌مپه‌فریاگوزارییه‌کان،
یاسایکردنه‌وه‌ی هه‌موان، مافی کار وژیان بۆ
په‌نابه‌ران. له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین جار چالاکی
گه‌وره‌و جه‌ماوه‌ری کردووه. خه‌ڵکی سویسرا ئێستا له
ئیمه تیگه‌یشتووه و ئه‌مان ناسێ وئیمه‌ی
قه‌بووڵکردووه.. ئیستا ئیمه بزووتنه‌وه‌که‌مان به‌هیز
بووه، وه تا دێت خه‌ڵک و لایه‌نه سیاسیه ئینسانیه‌کان
پشتیوانیمان لێده‌که‌ن"
به‌شوێن
خۆپیشاندانه‌که‌دا، له‌لایه‌ن 300 چالاکوانانی به‌ره‌ی
مافی مانه‌وه وه، پارکی ((کلاینه شانسه)) داگیرکرا.
له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا تونرا چه‌ندین خیمه و چادر،
چێشتخانه و پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی دابین بکرێت.
له‌لایه‌ن
پۆلیسه‌وه مۆڵه‌تی کاتیان پێدراوه وئیستا له ژیر
هه‌ڕه‌شه‌ی چۆڵکردندا نین. تیمه‌کانی کاروباره‌کان هه‌موان
سه‌رکه‌وتوانه په‌یگیری هه‌لسورانه‌کانیان ده‌که‌ن. ئه‌م
داگیرکردنه خۆپیشاندانه‌که‌و مانگرتنه‌که‌ی برده نێو
میدیاوه. له‌وانه رۆژنامه‌ی خۆڕایی 20 منیوته، تاگس
ئه‌نتزیگه‌ر، ته‌له‌فزیۆنی سه‌راسه‌ری سویسرا ئیس ئیف 1.
به‌ره‌ی مافی
مانه‌وه بۆ هه‌موان ڕاگه‌یاندنێکیان بڵاوکردۆته‌وه که
داوایان له دانیشتوانی بیرن کردووه که سه‌ردانیان
بکه‌ن، پشتوانیان بکه‌ن، وه کۆمه‌کیان بکه‌ن.
هه‌روه‌ها
له‌لایه‌کی تره‌وه چالاکی تری جۆراجۆری نێو خۆیی
ڕێکخراوه بۆ سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی ئه‌م که‌مپینه.
www.bleiberechte.ch
ڕۆژی دووه‌م:
سه‌نته‌ری
شاری بیرن، نزیک په‌رله‌مانی سویسرا چاڵاکوانانی به‌ره‌ی
مافی مانه‌وه و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له په‌نابه‌رانی
بێناسنامه پارکی کلاینه شانسه‌یان داگیرکردووه.
به‌رنامه‌یه‌کی پڕ وکۆبوونه‌وه‌یه‌ی به‌رده‌وام
ئه‌نجامده‌درا. په‌یامه‌کان به‌به‌رده‌وامی
ده‌خوێندرانه‌وه. سمینار له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌ران
له ئه‌وروپا، نیشاندانی فلم له‌سه‌ر زیندانه‌کان،
سازکردنی ڕیپۆرتاژ له‌سه که‌مپینه‌که...
پۆلیس مۆله‌تی
مانه‌وه‌ی تا به‌یانی ڕۆژی دووشه‌م داوه به داگیرکه‌رانی
پارکه‌که، ده‌وڵه‌تی بیرن بڕیاری داوه دانیشتن
سازبکرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان.
رۆژی دووشه‌م
بڕیاره به خۆپیشاندان به‌ره‌و به‌رده‌م وه‌زاره‌تی
کۆچ بڕۆن و له‌وێ داواکارییه‌کان بدڕێت به وه‌زاره‌ت.
له ڕۆژنامه‌ی
سه‌راسه‌ری سویسرا سۆنتاگ تسایتونگدا ، له چه‌ندین
که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆییدا، ده‌رباره‌ی ئه‌م
چالاکیه ریپۆرتاژ و گوزارش ئاماده‌کراوه. هه‌فته‌نامه‌ی
ڤۆتز که هه‌فتانه ده‌رده‌چێت له‌گه‌ڵ جه‌مال کۆشش ،
چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجامداوه. شه‌هاب سالم، ڕیپۆرتاژێکی تیر‌و
ته‌سه‌لی له‌سه‌ر ئه‌م ئاکسیۆنه ئاماده‌کردووه
که‌ده‌توانن له‌سایتی ئه‌لکترۆنی فیدراسیۆندا ته‌ماشای
بکه‌ن
رِؤذي
سيێيةمي مانطرتني ثةنابةران و ريێكخراوةكان لة ثاركي
كلايةنة ، حكومةتي سويسرا ناضار بةسةرداني ثةنابةرة
مانطرتوةكان دةكات
به‌ڕیوه‌به‌ری وه‌زاره‌ت سه‌ردانی په‌نابه‌رانی مانگرتووی
کرد
سه‌رۆکی حزبی
سه‌وز خۆی ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی که‌مپه‌که‌ی کرد، حزبی
لیبراڵی ئازادیخوازی سویسرا که‌مپه‌که‌ی به ناجۆر
وناپه‌سه‌ند وناشرین وێنا کرد، داوای له پۆلیس کرد که
شارییان لێپاکبکاته‌وه.
بۆ رۆژی سێه‌م
هه‌روا مانگرتن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پارکی کلاینه شانزه
له ناوه‌ندی شاری بیرن و به‌ته‌نیشت په‌رله‌مانی
سویسراوه درێژه‌ی هه‌یه. سه‌رۆکی پۆلیس ئه‌مرۆ
به‌میدیاکانی ڕاگه‌یاند ئه‌وان ده‌توانن تا سه‌عات 10
به‌یانی ڕۆژی جومعه بمێننه‌وه، به مه‌رجێک
له‌جوارچیوه‌ی ئاکسیۆنی هێمنانه‌دا بمێنینه‌وه. ئالاند دو
بغوێ، به‌رێوه‌به‌ری وه‌زاره‌تی کاروباری په‌نابه‌ری
به‌ئاماده‌بوانی میدیاکان سه‌ردانی په‌نابه‌رانی
مانگرتووی کرد. وه له‌وێدا ووتی (( ئیمه له داواکانیان
ده‌کۆڵینه‌وه)). ، به‌ڵام به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی نه‌دا که
وه‌زیری داد‌و پۆلیس ، خانم شلومف ئاماده‌یه بێت له‌گه‌ل
یان دابنیشێت که له‌لایه‌ن مانگرتوانه‌وه نامه‌یه‌ک
ئاراسته یان کردووه.
داخوازییه
سه‌ره‌کیه‌کان: باسایکردنه‌وه‌ی هه‌موو بێناسنامه‌کان،
هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی دیپۆرت، کردنه‌وه‌ی دۆسیه‌کانی مافی
په‌نابه‌ری، مافی کارکردن، هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی سزای
زیندانی.مافی خوێندن وخۆ پیگه‌یاندن .
له‌لایه‌کی
دییه‌وه ته‌له‌فزیۆنه‌کان، رۆژنامه‌کان، سه‌رۆکی
حزبه‌کان، به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه
ڕاگه‌یاندن بلاوده‌که‌نه‌وه، گه‌شه‌کردنی به‌ئاگاداری
هه‌موان ده‌گه‌یه‌نرێت.
به‌ره‌ی چه‌پ
و نه‌قابه کریکارییه‌کان، که‌سایه‌تیه سیاسه‌کان،
نوسه‌ران، پاریزه‌ران ، له‌به‌ره‌یه‌کی پته‌ویان
پێکهیناوه بۆ به‌رگری له‌په‌نابه‌ران. به‌ره‌ی ڕاست
وناوه‌ندیش تا دێت له‌م ئاکسیۆنه بیزار ده‌بن و داوا
ده‌که‌ن که شار له‌م فه‌وزایه ڕزگار بکه‌ن.
جارێ‌تر سویسرا
کێشه‌ی بێناسنامه‌کان، سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری ده‌وله‌ت،
هه‌لومه‌رجی سه‌ختی که‌مپه فریاگوزارییه‌کان،
بێمافیه‌کانی بواری کار‌و هاوسه‌رگیری وته‌ندروستی و مناڵان
وخوێندن، سیاسه‌تی دژه ئینسانی نیو گرتوخانه‌کانی
دیپۆرتکردنه‌وه، وه موبادره‌ی دیپۆرتکردنه‌وه .
بوه‌وه به کێشه گه‌رمه‌کانی کۆمه‌ڵگای سویسرا.
په‌نابه‌ران وبه‌ره‌ی چه‌پ ده‌یانه‌وێت ئه‌م کێشه‌یه
چاره‌سه‌ر بکه‌ن....
ته‌واو بوونی
ئاکسیۆنێکی خه‌باتکارانه....
پله‌یه‌کی دی
له گه‌ڵاڵه‌کردنی ئاواته‌کانی په‌نابه‌ران له هۆشیاری
گشتیدا
پۆلیس
مانگرتوانی زیندانی و تیمار کرد....
به پێی
کۆبوونه‌وه‌ی گشتی رۆژی 5/شه‌م بریاردرا. که ڕۆژی
2.7.2010 ، کۆتایی به هه‌فته‌ی که‌مپینه‌که بهێنریت و
ئه‌گه‌ر ده‌وله‌ت وه‌ڵامی داواکارییه‌کان نه‌داته‌وه،
ئه‌وا به‌ره‌ی مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان خۆی ئاماده
ده‌کات بۆ ئاکسیۆنی دی.
ڕۆژی 2.7.2010
به ئاماده‌بوونی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن، رۆژنامه‌کان
وته‌له‌فزیۆنه‌کان، رادیۆکان ، کۆتایی یان به هه‌فته‌ی
ناڕه‌زایه‌تی دژ به سیاسه‌تی په‌نابه‌ری، بۆ مافی کار، بۆ
یاساییکردنه‌وه‌ی بێناسنامه‌کان، له دژی دیپۆرت، له‌دژی
زیندانی، بۆ مافی په‌نابه‌ری ، بۆ مافی خوێندن.هێنا.
پاش ئه‌وه‌ی 3
که‌س له په‌نابه‌رانی ئیرانی که له 2.6.2010 مانیان
له خواردن گرتوه، بریاریاندا کلاینه شانزه چۆڵ
نه‌که‌ن. پۆلیس هات و ڕایانی مالی . که‌سیکیانی ئازاد کرد
و دوانی دی که باری ته‌ندروستیان خراپه و له ژیر
چاودیری دکتۆردان ، تیمار و چاره‌سه‌ر کرد.
به‌مجۆره به
ئاماده‌بوونی به‌ڕێز گابی ڤیر مۆرت ، ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی پێشوو له‌سه‌ر لیستی حزبی سۆسیال
دیموکرات، وه به ئاماده‌بونی ده‌یان که‌سایه‌تی ناسراو
وه‌ک ئه‌نی لانس کاندید بۆ پاداشتی نۆبل ، وه
په‌نابه‌ران و به‌ره‌ی مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان ،
هه‌نگاوێکی گرنگمان نا بۆ تێگه‌یاندنی بیروڕای گشتی و
هه‌ڵرخراندنیان به دژی سیاسه‌ته‌کانی. وه‌ک به‌زۆری ئه‌م
بابه‌ته بایه‌خی جددی تری وه‌رگرت.
رۆژنامه‌کانی
وه‌ک بوند، بازله‌ر تسایتونگ، سه‌نتگالین تاگس پلات،
له‌گه‌ل جه‌مال کۆشش گوزارشیان ئاماده‌کرد له‌سه‌ر
هه‌لومه‌رجی سیاسی وئابووری وئازادی له کۆردستانی عیراق.
ده‌ستکه‌وتیکی
تری گرنگ ئه‌وه بوو که سه‌ره‌رای هاوخه‌باتی
په‌نابه‌رانی ووڵاتانی جۆراوجۆربه په‌شداری سه‌راسه‌ری
بوو که له هه‌موو کانتۆنه‌کانه‌وه هاتبوون، لایه نه
سیاسیه‌کان به‌ره‌یه‌کی فراوانیان پێکهینا بۆ به‌رگری
له په‌نابه‌ران. خه‌بات بۆ یاسایکردنه‌وه‌ی هه‌موان ،
له فۆرم و شیوازیکی دی‌دا درێژه‌ی ده‌بێت.، به
ئیستعدادێکی تر وله شوێنیکی دی.....ماوه‌ی ئه‌و
هه‌فته‌یه گه‌لێک چالاکی جۆراجۆر ئه‌نجامدران، خۆپیشاندان
کرا، چه‌ندین سمینار ساز کرا، کۆنفره‌نسی ڕۆژنامه‌گه‌ری
به‌سترا، شار ڕازابوه‌وه به لافیته‌ی گه‌وره‌ی جۆراوجۆر
که بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌مێنیته‌وه. لایه‌نه. په‌یوه‌ندی و
کۆنتاکت په‌یدابوون، ئاهه‌نگ گێردرا و هه‌ندیک دوور له
هایم و زیندانه‌کان گوزه‌راندمان
بۆ
ده‌ستکه‌وتنی زانیاری زیاتر ده‌توانن ته‌ماشای ئه‌م
لینکانه بکه‌ن
http://www.bleiberecht.ch/solidaritaet/
http://www.20min.ch/news/bern/story/22249460
http://www.bernerzeitung.ch/region/bern/SansPapiers-besetzen-weiterhin-die-kleine-Schanze/story/25661525
http://videoportal.sf.tv/video?id=c118c4c5-ff60-44c2-97ba-1b3e6d9a8252
http://videoportal.sf.tv/video?id=e2976c9b-60ce-4e75-bd0c-b3b321edc959
http://videoportal.sf.tv/video?id=e2976c9b-60ce-4e75-bd0c-b3b321edc959
 |