|
دیموكراسییه‌كه‌ی ئه‌وروپا گه‌نجانی كورد ناگرێته‌وه
هه‌ستیار غه‌مگین
پڕۆسه‌ی دیموكراسی
وه‌ك تیۆرێك له وڵاتانی ئه‌ورپادا یه‌كێكه له‌و بنه‌ماو
ده‌ستورانه‌ی كه سسته‌می حوكمڕانی له‌سه‌ر به‌ند و
خاڵه‌كانی بنیات ده‌نێن و له‌مه‌یدانی جێبه‌جێكردنیشدا
دادگه‌رییه‌كه‌ی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ ودار و به‌رد و ئاو و
هه‌وای گرتۆته‌وه، ئه‌و ژیانه‌ی له‌ژێر سایه‌و ره‌حمه‌تی
ئه‌م سسته‌مه‌دا به‌رێده‌كرێت پێوانه ناكرێت به هیچ
سسته‌مێكی دنیایی، وه‌ك ده‌ڵێن "گورگ مه‌ڕ پێكه‌وه ئاو
ده‌خۆنه‌وه" !.
له‌گه‌ڵ دادپه‌روه‌ری ره‌ها له ژێر سایه‌ی ئه‌م
سسته‌مه‌دا به‌ڵام جۆرێك له گومان له لای ئێمه‌ی
خۆرهه‌ڵاتی سه‌ریهه‌ڵداوه ئه‌ویش له‌وه‌دا خۆی
به‌رجه‌سته ده‌كات كه ئایا ئه‌م دیموكراسیه‌ته ته‌نها
بۆ بوونه‌ره‌كانی ئه‌وێ ده‌گرێته‌وه و بوونه‌وه‌ری
ناوچه‌یه‌كی تر كه هه‌ر له‌م سه‌ر هه‌ساره‌یه‌دا به‌دوای
ژیانێكی له‌و چه‌شنه‌ی لای ئه‌واندا ده‌گه‌ڕێت
ناگرێته‌وه؟ بۆنا، ئه‌ی ئه‌وه نیه گرتووخانه‌كانی
هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا و چه‌ندین وڵاتی تری ئه‌وروپا
جمه‌یان دێت له‌و گه‌نجه قوربه‌سه‌ره كوردانه‌ی كه
له‌به‌ر نا دادپه‌روه‌ری سسته‌مه سیاسی و
حوكمڕانیه‌كه‌یان وڵات و زێدی خۆیان جێهێشتووه‌و به‌دوای
ژیانێكی شایسته‌تردا رۆیشتوون.
به‌ڵام ئه‌وانیش له‌بری ئه‌وه‌ی له هۆكاری
سه‌فه‌ره‌كه‌یان بكۆڵنه‌وه كه به‌چه‌ندین رێگای هات و
نه‌هاتدا رۆیشتوون و به ده‌یان مه‌ترسی مه‌رگ ئاسادا
رێگه‌یان ته‌یكردوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌وێ و له پاڵ
ئه‌و سسته‌مه‌ی ئه‌واندا ژیانێكی ئاسایی كه له‌وڵاته‌كه‌ی
خۆیاندا بۆیان ده‌سته‌به‌ر نه‌بووه بگوزه‌رێنن، یه‌كسه‌ر
ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن و راپێچی زیندانه‌كانیان ده‌كه‌ن.
هه‌فته و مانگیش نیه (50 بۆ 60) په‌نابه‌ری عیراقی له
كانگای دیمكراسی و دادگه‌رییه‌وه به كه‌له‌پچه‌كراوی و
قۆڵی به‌ستراوه‌وه ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان نه‌كرێنه‌وه،
به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌و شوێنه‌ی كه بۆشی ده‌گه‌ڕێنه‌وه هیچ
پێشوازی و رێزێكیان لێبگیرێت و ئه‌و جوهه‌ده مادی و
مه‌عنه‌وییه‌ی له‌و رێگه‌یه‌دا خه‌رجیان كردوه بۆیان
قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.
بۆیه جێگه‌ی گومانه كه دیموكراسییه‌تێك دار و به‌رد و
هه‌وا بگرێته‌وه، به‌ڵام گه‌نجێكی قوڕ به‌سه‌ری عیراقی
لێی بێبه‌ش ببێت و نه‌توانێت له ژێر سایه‌كه‌یدا
بحه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر پاساوی ئه‌وان بۆ ناردنه‌وه‌ی ئه‌و
گه‌نجانه باشبوونی ره‌وشی ئه‌منی عیراقه، (كه واش نیه)
خۆ هه‌رێمی كوردستان له‌خودا به‌زیاد بێت كێشه‌ی ئه‌منی
نییه، كه‌واته كێشه‌ی ئابووری و نه‌بوونی دادگه‌ری و
قۆرغكردنی ده‌سه‌ڵات و بازاڕ و كه‌رتی تایبه‌ت و
كۆمپانیاكان بۆ كۆمه‌ڵێك كه‌سه و كۆمه‌ڵێكی تریش ناتوانن
لێی سودمه‌ندبن.
Hastiar2006@yahoo.com |