|
(٤٢٤٠) په‌نابه‌ر
له ماوه‌ی پێنچ ساڵی رابردوو به‌زۆر گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه
کوردستان.
ده‌شتی جه‌مال( سکرتێری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران) له
کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریی که ئه‌مرۆ ٢٤\٢ له
ریستۆرانتی چراخان له هه‌ولێر ئه‌نجامدرا گوتی: (٤٢٤٠)
په‌نابه‌ر له ماوه‌ی پێنچ ساڵی رابردوو به‌زۆر
گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه کوردستان و ٢١٣ که‌سیش له‌و
ژماره‌یه‌دا په‌نایان بۆ خوکوشتن بردووه. هه‌روا گوتی:
کاتێک له ٢٧\١١\٢٠٠٦ یاداشتنامه‌یه‌کی ناره‌زاییمان
پێشکه‌ش به ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا کرد، به فه‌رمیی
پێانگوتین که ئه‌وان له ساڵی (٢٠٠٥) ه‌وه
رێکهوتنامهیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم مۆر کردووه بۆ
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، هه‌روا حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و
رێکه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ندین حکومه‌تی ووڵاتانیتری
ئه‌وروپا مۆر کردووه.
____________________________________________________________
سه‌رچاوه:-
www.emrro.com |