دیپۆرتکردنه‌وه‌ی 35 په‌نابه‌ری
عیراقی له هۆڵه‌نده‌وه
رۆژی 5 شه‌م ڕیککه‌وتی 31.3.2010 به‌فڕۆکه‌ی
سه‌ربازی/ده‌وله‌تی ، 35 په‌نابه‌ری عیراقی ڕه‌وانه‌ی
به‌غداد ده‌کرێنه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی گاردی ده‌وله‌تی
هۆڵه‌ندی وکاری گه‌ڕانه‌وه‌و ڕۆێشتن DT&V حکومه‌تی
هۆڵه‌ندی ئه‌ویش ڕایگه‌یاند که ئه‌مه یه‌که‌مین
جاره که کاری له‌م چه‌شنه بکڕێت که‌به‌فڕۆکه‌ی
ده‌وله‌تی په‌نابه‌ری عیراقی دیپۆرت بکه‌نه‌وه.
بڕیاری پاراستنی په‌نابه‌رانی سه‌نتراڵی عیراق له
هۆڵه‌نداش کۆتایی پیدێت وئه‌مه‌ش ئه‌و بریاره‌یه وه‌ک
به‌شیک له ووڵاتانی ئه‌وروپایی و به‌تایبه‌ت سوید
ودانمارک.به‌شیک له‌و په‌نابه‌رانه به خواستی خۆیان
داوای گه‌ڕا نه‌وه‌یان کردووه ، ئه‌وانی دیش ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ن که په‌روه‌نده‌کانیان داخراوه‌و هیچ
شتێکیان بۆ ناکرێت.
هه‌روه‌ها ده‌وله‌تی هۆڵه‌ند ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوه،
که ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌سه‌ر بریاری پاراستنی
سه‌نترالی عیراق مافی په‌نابه‌رییان وه‌رگرتوه.
ئه‌وه مافه‌کانیان لێوه‌رده‌گیریته‌وه و له‌سه‌ر
په‌روه‌ندی تاکه‌که‌سی خۆیان بڕیارده‌ده‌ین بۆ مافی
په‌نابه‌رییان. ئه‌گه‌ر دوای لێکۆڵینه‌وه‌که
ده‌رکه‌وت که مافی په‌نابه‌رییان پێنابڕیت ، ئه‌وا
ده‌بێت بگه‌ڕینه‌وه بۆ عیراق ، چ به‌خواستی خۆ یان
بیت یان به‌زۆر کێشه‌یه‌ک نیه.
کاوه خه‌یات له هۆله‌ند
هه‌لسوڕاوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیراقی.
به‌هانای په‌نابه‌رانی زیندانی له به‌غداده‌وه بچن
هه‌واڵه‌کان وا ڕاده‌گه‌یه‌نن که تا ئێستا ئه‌و
په‌نابه‌رانه له زیندان دا بێتن له به‌غدا. داوا
له میدیاکان ده‌که‌ین که سه‌ردانی فرۆکه‌خانه‌ی
به‌غدا بکه‌ن وفشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران دابنێن بۆ
ئازاد کردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌ئاره‌زمه‌ندانه
گه‌ڕاونه‌ته‌وه، وه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ی که به‌زۆر نێردراونه‌ته‌وه.
سایتی فیدراسیۆن 7.4.2010