|
له یادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا...
با سنوورێک بۆ دریژه‌کیشانی
ئازاره‌کانی دابنیێن!
جه‌ماوه‌ری کوردستان
هه‌موو مان ئه‌وه ده‌زانین که
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ژه‌هربارانکردنی شار‌و کوشتاری
زیاتر له 5000له دانیشتوانی
مه‌ده‌نی هه‌له‌بجه ، ئه‌ڵقه‌یه‌ک بوو له تاوانه‌کانی
جه‌نگی نیوان عیراق/ئیران.
وه‌ک جێبه‌جیکه‌ری سیاسه‌تی قڕکردن
وته‌فروتووناکردنی یه‌کتر به‌هه‌ر شیوازێک و بێسڵمینه‌وه
، له هاوسه‌نگیه‌کی دیاریکراوی نیوان دوو به‌ره‌ی تا
سه‌رمۆخ کۆنه‌په‌رست و فاشیست دا، له‌شکری عیراقی بۆ
به‌رگرتن به‌شکسته‌کانی، له په‌لامارێکی وه‌حش ئاسا دا ،
شاری هه‌له‌بجه‌ی به چه‌کی کیمیایی بۆمباران کرد.
ئه‌مرۆ 22
ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و تراژیدیایه‌دا ڕابردووه.
له‌ماوه‌ی ئه‌م 22
ساڵه‌دا، که‌یسی هه‌له‌بجه به‌شیوازی
جۆراوجۆر‌و له بواری جۆراوجۆردا ،وه‌ک کارتیکی سیاسی و
بارزگانی به ده‌ست ده‌سه‌ڵاتداران کوردستان و حزبه
سیاسیه‌کانیانه‌وه به‌کار‌هینراوه.
دوای 22 ساڵ
، هیشتا خه‌لکی مه‌ده‌نی هه‌له‌بجه، له‌گه‌ل
کاره‌ساته‌که‌دا ده‌ژین وله نیو ئاسه‌واریدا ڕه‌نجده‌ده‌ن
. به‌هانا نه هاتنی برینداران
وبه‌رکه‌وتوانی ئه‌م ژه‌هره، نه‌بوونی چاره‌سه‌ره
کۆمه‌ڵاتی و وده‌روونیه‌کان ، که‌می خز‌مه‌ت گوزارییه‌کان
.
دوای 22
ساڵ، شه‌ر له‌سه‌ر هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و قۆرخکردنی
له‌لایه‌ن هیزه‌کانی هه‌مان ئه‌و هیزانه‌ی که ده‌ستیان
هه‌بوو له کاره‌ساته‌که‌دا، هه‌مان ئه‌و هیزانه‌ی که
خه‌لکی هه‌له‌بجه‌یان دایه به‌ر گوولله وراپیچی
زیندانکردن کاتیک خۆپیشاندانیان به‌رپاکرد، ئه‌و هیزانه‌ی
که مۆڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی و دواکه‌توویین.
دوای 22
ساڵ، ته‌نانه‌ت هێشتا ته‌واوی خودی کاره‌ساته‌که روون
نه‌کراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن رابه‌ره‌کانی ئه‌و ده‌می
جه‌نگه‌وه.
جه‌ماوه‌ری کوردستان ...دانیشتوانی
هه‌ڵه‌بجه‌ی بریندار
ئیمه ته‌نها خۆمانین ده‌توانین
زامه‌کانمان ساڕیژبکه‌ین، ناسۆره‌کانی که‌متر بکه‌ینه‌وه.
ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدانمان بکه‌ینه
به‌رنامه‌ی خۆمان.
برینداره‌کانمان و به‌رکه‌وتوانی چه‌کی کیمیایی و
نه‌خۆشه‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
هه‌قیقه‌ته‌کانی ڕووداوه‌کان
وخوڵقینه‌رانی کاره‌ساته‌که‌و به‌شدارانی تاوانه
مه‌زنه‌که و ئاستی تاوانباری دیاری بکه‌ین له دادگایه‌کی
سه‌ربه‌خۆ و بیلایه‌ن چ له‌هه‌ریم یان له نیو
نه‌ته‌وه‌ییدا. بنبڕکردنی
گه‌نده‌ڵی و خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی وئازادی واقعی
ده‌توانین دابین بکه‌ین.
به‌ره‌ی دانیشتوانی خه‌ڵکی هه‌له‌بجه، ئاشکرایه،
به‌ره‌یه‌که مه‌ده‌نی و پێشکه‌وتنخواز، هه‌وڵده‌دات
چاره‌سه‌ر بکات، نه‌ک مامه‌ڵه‌ی سیاسی.
ده‌یه‌وێت کلتووری ئازادی و هاوڵاتی و
یه‌کسانی و به‌خته‌وه‌ری بچێنێ.نه‌ک
کلتووری داڵه‌که‌رخۆرو سه‌رکوت وجیاوازی ئاینی و داخراوی
ودژه ژنی و دژه بیرکردنه‌وه.
له یادی کاره‌ساتی هه‌له‌بجه‌دا،
به‌ره‌و ده‌رچوون له ژانه‌کانی و رووکردنه ژیانی نوێ که
ده‌توانین دایمه‌زرێنین.
کۆمیته‌ی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی
کریکاری عیراق
14.3.2010
|