چینی کریکار پێشڕه‌وی واقعی یه بۆ
له‌نیوبردنی سته‌م
په‌نابه‌ران...کۆمیونیتی عیراقی و کوردستانی عیراق
له سویسرا
چینی کریکاری سویسرا، حزب وڕێکخراوه
کریکارییه‌کان، سۆشیالیست وکۆمۆنیسته‌کانی سویسرا
له جه‌نگیکی واقعیدان بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هیرشی
ده‌وله‌تی سویسرا بۆ سه‌رمافه‌کانی په‌نابه‌ران،
بیانیه‌کان، په‌ککه‌وته و ئه‌سۆسیاله‌کان. ئه‌م
کێشمه‌کیشه گرنگترین ئه‌ڵقه‌ی ژیانی سیاسی له
سویسرا له‌ماوه‌ی ئه‌مسالدا پێکهێناوه.
له‌م یه‌کی ئایاره‌دا، به‌شێک له چالاکی و
داواکارییه‌کان ، بۆ به‌رگری له‌په‌نابه‌ران جی
به‌جی ده‌کرێت. گرنگترینیان که‌مپینی دژی دیپۆرت و
دژی ده‌ستپیشکه‌ریییه ناسراوه‌که‌ی حزبی ڕاستی
سویسرا ((حزبی گه‌لی سویسرا))یه به‌ناوی
((موبادره‌ی دیپۆرت))، وه له‌لایه‌کی دییه‌وه
پشتیوانی ته‌واوی لایه‌نه‌کانی یه‌کی ئایار له
خۆپیشاندانی 26.6.2010 له دژی ڕاسیزم وجیاکاریه.
بۆ مافی مانه‌وه‌و مافی هاوڵاتی بوون و مافی کار
کردن و هه‌قده‌ستی شایسته به ڕه‌نجکێشانی
په‌نابه‌ران وبیانیه‌کانه.
چینی کریکاری سویسری، تاکه پشتیوانی بیدرێخی
په‌نابه‌ران وته‌واوی بیانیه‌کانه. هه‌روه‌ک
ئاشکرایه به‌شێکی گه‌وره‌ی له بیانیه‌کان
وپه‌نابه‌رانن پێکهاتووه . ڕۆژی یه‌کی ئایار ،
چه‌ژنی نێونه‌ته‌وه‌یی چینی کریکار، رۆژی هاوپشتی
به‌شه جیاوازه‌کانی چینی کریکاره له‌هیزیکی
چینایه‌تی دا بۆ به‌رگری کردن له‌سه‌رجه‌م جیگای
کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی وئابوری خۆی.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له
سویسرا، بانگه‌وازی ته‌واوی په‌نابه‌ران ده‌کات
که به‌شداری ئاهه‌نگ ومارشی یه‌کی ئایار
له‌سه‌رانسه‌ری شاره‌کانی سویسرادا بکه‌ن.
هه‌روه‌ها فیدراسیۆن ئه‌ندامی کۆمیته‌ی یه‌کی
ئایاره له شاری زوریخ ،که پێکهاتووه له 70
لایه‌ن، له‌وێدا بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ ، چالاکی
جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌ده‌ین. له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی
به‌یاننامه، له کۆبوونه‌وه‌ی گشتی، وه به‌شداری
له ڕێپیوان و وه‌هه‌روه‌ها شتاندی خواردن فرۆشی.
بانگه‌وازی په‌نابه‌ران ده‌که‌ین که بین به‌شداری
بکه‌ن له‌گه‌ڵمان.
سه‌رکه‌وتوو بیت خه‌باتی کریکاران
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیراقی له‌سویسرا
28.04.2010