|
به‌یاننامه‌ی فیدراسیۆن ده‌رباره‌ی
فراوان بوونه‌وه‌ی کوشتارو تۆقاندنه‌کان له دوومانگی
ڕابردوودا له کوردستانی عیراقدا
خه‌ڵكی ئازادیخوازی کوردستانی عیراق
لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کان
سیاسه‌تی سه‌رکوت وملهوڕی، نانه‌وه‌ی
ئاژاوه‌و ترس وپه‌لاماردان، ڕفاندنی کارمه‌ندان و بێ
سه‌روشوێنکردنی رۆژنامه نووسان، سوتاندنی مالان، کوشتنی
هه‌لسوڕاوانی سیاسی، بریندارکردنی خۆپیشانده‌ران و
شه‌وانه چوونه سه‌رماڵانیان وزیندانی کردن وتۆقاندنیان
، هه‌لکوتانه سه‌ر باره‌گای حزبه‌کان. ئه‌و شیوازانه
بوون که له‌ماوانه‌دا به شیوه‌یه‌کی فراوان که‌وتنه
ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌کان و هه‌واڵه‌کان له کوردستان به‌گشتی
و له‌سلیمانی به تایبه‌ت . به‌شیکی یه‌کجار زۆری ئه‌م
توندوتیژییانه له‌لایه‌ن خودی ده‌سه‌لاتدارانه‌وه بووه‌و
به‌مه‌به‌ستی سه‌رکوتی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک و
ئۆپۆزسیۆن بووه.
ئیمه ئیدانه‌ی ئه‌م کرده‌وه
داپلۆسینه‌رانه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان ده‌که‌ین و
داوا ده‌که‌ین که ده‌ست به‌جی، واز له‌م سیاسه‌تی
تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه‌کردنه بهینن. ئه‌وه ده‌سه‌لاتدارانن
که ده‌بیت مایه‌ی ئارامی و پاراستنی سه‌لامه‌تی
دانیشتوانی کوردستان بن. ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاتدارانه که
ئازادی هه‌لسورانی سیاسی دابین بکه‌ن. سه‌لامه‌تی گیان و
ژیانی هاوڵاتیان به‌ته‌واوی له ئه‌ستۆی حکومه‌تی
هه‌رێمدایه.
له‌لایه‌کی تره‌وه ، ئه‌م کرده‌وانه
ده‌بنه هۆی ئاواره‌بوون وهه‌ڵاتنی نه‌وه یه‌کی تری
لاوانیکی بێ ئاسۆ‌و بی داهاتوو. ده‌بنه هۆکاری
به‌گه‌ڕکه‌وتنه‌وه‌ی کاره‌ساته‌کانی ده‌ربه‌ده‌ری و
لێک‌دابڕان وکه‌وتن به‌سه‌ر مینه‌کاندا و نووقمبوونی
لاوانمان له ده‌ریا وده‌ریاچه‌کاندا.
پێویسته ئه‌وه بڵییننه‌وه، که
ڕووداو ودکیومینته‌کانی دوو مانگی رابردووی کوردستانی
عیراق ، هه‌موو ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ی ده‌وله‌تانی
ئه‌وروپای رۆژئاوای پوچه‌لکرده‌وه له بوونی ئارامی
وئاسایش له کوردستانی عیراقدا.
ئیمه ئه‌م ملهووڕییانه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ڕیسوا ده‌که‌ین و
ئه‌وناعه‌داله‌تی و لاموبالاتیانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر
هاوڵاتیان دا په‌یره‌و ده‌کریت به ئاگاداری هه‌موو
بیروڕای جهیانیان ده‌گه‌یه‌نین.
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عیراقی
10.01.2010
|