|
چاوپێکه‌وتنی سایتی فیدراسیۆن له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوی
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له هۆڵه‌ند ،
ده‌رباره‌ی هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌رانی عیراقی له هۆڵه‌ند.
په‌نابه‌ران و که‌سانیک که ئاره‌زوویان هه‌یه زیانیاری
زیاتر به‌ده‌ست بهینن ده‌توانن به‌م ژماره ته‌له‌فۆن
وئمه‌یله په‌یوه‌ندی به کاوه وه بکه‌ن.
0031 615 184 684
fivnl@hotmail.com
سایتی فیدراسیۆن" : به‌ڕیز کاوه سوپاس بۆ ده‌رفه‌تیک که
بۆت ره‌خساندین تا له نزیکتره‌وه ئاگاداری ره‌وشی
په‌نابه‌ران بین له هۆڵه‌ند. ماوه‌یه‌که له
میدیاکانه‌وه ئاگاداری ره‌وشی خراپی ژیانی په‌نابه‌رانی
نیو که‌مپه‌کان هۆڵه‌ندین، ئایا ده‌توانی وێنه‌یه‌کی
واقعیمان پیبده‌یت؟
کاوه: به‌لێ، ژیانی په‌نابه‌ران ئه‌مڕۆ،بریتی یه له
چاوه‌ڕوانی ، به‌ڵام چ چاوه‌روانیه‌ک ، چاوه‌روانی
گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌زۆره‌ملی و سوکایه‌تی پێکردن یان
سه‌رگه‌ردانی سه‌رجاده‌و شه‌قامه‌کان.ئه‌مه ژیانی ئه‌مرۆی
په‌نابه‌رانه له هه‌ر شوێنێک بن وه چاوه‌روانی باشتر
ناکریت ئه‌گه‌ر په‌نابه‌ران نه‌یه‌نه مه‌یدان وهه‌وڵی
ته‌واو نه‌ده‌ن بۆ به‌ده‌ستهینانی مافه‌کانیان که مافی
په‌نابه‌رییه. بۆیه ئه‌مه ده‌خه‌مه پیش قسه‌کانم ،
چونکه چاوه‌روانی خراپتر ده‌کریت. بۆ نموونه ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ش که‌مافی مانه‌وه‌ی کاتیان وه‌رگرتبوو،
ئێستا هه‌موویان نامه‌یان بۆ هاتووه که‌تێدا هاتووه
مافی په‌نابه‌رێتیان بۆ تازه ناکریته‌وه تاوه‌کو بڕیاری
تاکه‌که‌سی له‌سه‌ر که‌یسه‌کانیان ده‌درێت، که ئه‌مه‌ش
ئه‌و په‌نابه‌رانه دڵنیا ده‌کات که وه‌ڵامه‌کانیان
ڕه‌تده‌کریته‌وه و مافه‌کانیان لێ وه‌دره‌گرنه‌وه.
وه زۆرێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ی که تاوه‌کو ئیستا مافی
په‌نابه‌رییان وه‌رنه‌گرتووه له‌ترسی به‌که‌له‌پچه‌کراوی
ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌کانیان نه‌که‌ن، بهOAM
ده‌ڵین ئیمه ده‌مانه‌ویت به‌خواستی خۆمان بگه‌ڕێینه‌وه
بۆ عیراق، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر سوکایه‌تیان پێ نه‌که‌ن، که‌چی
به هه‌موو شێوه‌یه‌ک سوکایه‌تیان پێ ده‌که‌ن چ له‌لایه‌ن
حکومه‌تی هوله‌ندییه‌وه یان حکومه‌تی عیراقه‌وه. ئه‌م
چاوه‌روانیه وای له په‌نابه‌ران کردووه، تووشی
سه‌رگه‌ردانی و ڕه‌شبینی و بنبه‌ستی بن، بۆیه زۆرێک له
په‌نابه‌ران به‌رده‌وام سه‌ردانی پزیشکی ده‌روونی ده‌که‌ن.
سایتی فیدراسیۆن: ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که داوای
مافی په‌نابه‌رییان ره‌د ده‌کریته‌وه، له‌گه‌ل چ
چاره‌نووسێک به‌روو ده‌بنه‌وه؟
کاوه : به‌ڵی، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که داواکانیان
ڕه‌تده‌کرێته‌وه، دوو ڕێگه‌یان له‌به‌رده‌مدایه،
به‌بێشه‌رمانه پێیانده‌ڵێن: یان گه‌ڕانه‌وه بۆ عیراق
یاخود بۆ سه‌رجاده‌و شه‌قامه‌کان، واته سه‌رگه‌ردانی. چ
له نیو شه‌قامه‌کانی عیراق و کوردستان و ئه‌وروپادا.
سکرتیری وه‌زاره‌تی عه‌دل له‌مانگی دیسه‌مبه‌ردا
ڕایگه‌یاند که له‌سه‌ری ساڵی تازه‌ی 2010 ، ئه‌و بڕیاره
تازه‌یه په‌یره‌و ده‌کرێت که بریتی یه
له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به په‌له‌ی په‌نابه‌ران و له‌چه‌ند
ڕۆژێکدا بریار له‌سه‌ر که‌یسه‌کانیان ده‌ده‌ن به‌باش یان
به‌خراپ، که باشه‌که‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نیت مافی
په‌نابه‌ری به‌ده‌ستبهینیت، به‌ڵکو ڕه‌وانه‌ی
که‌مپه‌کانیان ده‌کریت و زیاتر لیکۆلینه‌وه له‌سه‌ر
که‌یسه‌کانیان ده‌کریت . واته زوو یان دره‌نگ داواکان
ره‌دده‌کریته‌وه و دیسانه وه سه‌رگه‌ردانی...
به‌ڵام ئه‌م بریاره پیم وابیت دیسان وه‌کو ئه‌وانی
پێشووتر ئه‌یانه‌ویت هه‌موو ده‌رگاکان به‌رووی
په‌نابه‌راندا دابخه‌ن وچی تر نیه له ئه‌وه‌ی هیواش
هیواش خنکاندنی حه‌زو ئاواته‌کانی په‌نابه‌ری هه‌لهاتوو
له‌ده‌ستی سته‌م وزۆری چه‌ته‌کانی عیراقی و کوردییه‌کانی
عیراق که‌به‌م شیوه‌یه وه‌ڵامی داواکانیان ده‌ده‌نه
به‌ڕوویاندا.
سایتی فیدراسیۆن: هه‌ر له‌گه‌رمه‌ی ئه‌و
بابه‌ته‌دا، هۆڵه‌ندیش ده‌رباره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌زۆری
په‌نابه‌رانی عیراقی به بریاریکی دیاریکراو گه‌یشتووه؟
ئایا ئیوه ئاگاداری هیچ به‌ند وبه‌ست وگریبه‌ست
وڕیککه‌وتنیک هه‌ن له باره‌وه؟
کاوه: تاوه‌کو ئه‌و ڕاده‌یه‌ی من ئاگاداربم هیچ
ڕیکه‌وتنیکی تایبه‌تی له نیوان عیراق و هۆله‌ند ا نیه.
به‌ڵام ڕێککه‌وتنیکی گشتی هه‌یه له نیوان ئه‌وروپا و
عیراقدا. به‌ڵام هۆڵه‌ندا تاوه‌کو ئیستا ئه‌وکه‌سانه‌ی
ڕه‌وانه‌ی عیراق کردۆته‌وه که له‌ژیر هه‌ر زه‌ختیکدا بوو
بیت که‌گوایه به خواستی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌یا خود به
دزی په‌رله‌مانه‌وه‌یه، یان ئه‌و که‌سانه‌ی که کێشه‌یان
هه‌بووه له‌گه‌ڵ پۆلیسدا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مانه هۆڵه‌ندا
زۆر که‌سی گرتووه تاوه‌کو 6 مانگ له‌گرتووخانه‌ی کردووه‌و
دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه ڕه‌وانه‌ی بکاته‌وه ، ئازادی
کرده‌وه بۆ سه‌رجاده، نه‌وه‌ک مافی په‌نابه‌ری پێببه‌خشی
یان ڕه‌وانه‌ی که‌مپی بکاته‌وه بۆیه تاوه‌کو ئیستا له
زۆرێک شاره‌کانی هۆڵه‌ند دا شاره‌وانی جێگاوڕیگای بۆ ئه‌و
که‌سانه دابین کردووه، ئه‌مه‌ش چه‌ند جاریک کێشه‌ی
ثیکهیناوه له نیوان شاره‌وانی و وه‌زاره‌تدا.
سایتی فیدراسیۆن: له ئه‌وروپادا میدیا به‌گه‌رمی
له‌سه‌ر ئیسلام ده‌دوێت، ئایا هۆڵه‌ندییه‌کان به‌گشتی
له‌گه‌ل ئیسلام کێشه‌یان هه‌یه؟ له سیاسه‌تی هۆڵه‌ندادا
ئیسلام و ئیسلامی سیاسی قورسایی یان هه‌یه له نیو هیز
وحزبه سیاسیه‌کاندا؟
کاوه : ئه‌توانم بڵیم به‌ڵی وه نه‌خیر. چونکه
ئه‌گه‌ر هۆله‌ندییه‌کان کێشه‌یان بیت له‌گه‌ل ئیسلامدا
ئه‌وا ئیسلام خۆی کێشه دروستده‌کات چونکه هاتن وبوونی
ئسلامی سیاسی له ئه‌وروپادا بۆ نانه‌وه‌ی کیشه‌یه.بۆیه
هۆله‌ندییه‌کانیش وه‌کو ووڵاتانی ئه‌وروپایی تر درک به‌وه
ئه‌وه ده‌که‌ن وه هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن به هه‌موو
شیوه‌یه‌ک که بۆیان بکریت ڕیگری لێبکه‌ن بۆ نمونه ژن
هینان یان میردکردن بۆ خه‌ڵکی غه‌یره هۆله‌ندیی ده‌بیت
ته‌مه‌نی أیر 21 ساڵدا نه‌بیت که‌چی بۆ خه‌ڵکی ئه‌روپیکه
خۆی 18 ساله یان له هه‌فته‌ی پێشوودا شاره‌وانی
ئه‌مستردام ڕایگه‌یاند که له‌خوێندگا ناوه‌ندییه
ئیسلامیه‌که‌دا که له ئه‌مستردام هه‌یه چی تر نابیت
خویندکاری تازه وه‌ربگریت به‌لام ئه‌وانه‌ی که ئیستا
له‌و خوێندنگایه ده‌خوینن ده‌توانن خویندنه‌که‌یان ته‌واو
بکه‌ن دواتر خویندنگاکه داده‌خه‌ن ئه‌مه‌و ده‌یان
نموونه‌ی که‌شمان هه‌یه‌یان ئه‌م توندوتیژییه‌ی به‌رامبه‌ر
به په‌نابه‌ران هۆکه‌ی هه‌ر ئه‌مه‌یه.
بۆ بڕگه‌ی دووه‌می پرسیاره‌که‌تان ئایا ئیسلام قورسایی
هه‌بی له‌سه‌ر حزبه سیاسیه‌کان ئه‌توانم بڵیم له‌سه‌ر
ئه‌و حزبه بورژوا پاساوکه‌رانه‌ی که بۆ پاساوکردنیان
له‌لایه‌ن ئیسلامیه‌کان بۆ به‌رژوه‌ندی خۆیان، بۆ نمونه
دوو هه‌فته له‌مه‌وپیش
خیرد ڤلدرس
Geert Wilders
(( سکرتیری پارتی ئازادی هۆله‌ندیه که پارتیکی
توندڕه‌وی ناسیۆنالیستی یه وه به‌ئه‌وه‌ش ناوبانگی
ده‌رکرد که فلمی (فتنه) بڵاوکرده‌وه له‌سه‌ر ئیسلام
ودوایی فتوای کوشتنیان بۆ درا له‌لایه‌ن
ئیسلامیه‌کانه‌وه)) ده‌ست ده‌کات به‌دادگایی پێکردن که
ئه‌م که‌سه سوکایه‌تی به ئیسلام ده‌کات وگیانی دژایه‌تی
ودووبه‌ره‌کایه‌تی ده‌خاته نیو کۆمه‌ڵگاوه وه
له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌ڵین هه‌رکه‌س ئازاده هه‌رچی بڵیت ،
که‌چی هه‌مووشتیک پیوه‌ریکیان بۆ درووستکردووه بۆ پاساو
دانی به‌رژوه‌ندییه‌کانی خۆیان.
کاوه گیان ده‌توانی له کۆتاییدا ژماره ته‌له‌فۆن و
ئیمه‌یلی خۆت رابگه‌یه‌نی چونکه ممکنه رادیۆ و
رۆژنامه‌کانیش هه‌ولده‌ن بۆ په‌یوه‌ندییگرتن له‌گه‌ڵت. وه
پرۆ فایلی خۆشت له‌گه‌لی بنیره...وه وینه‌یه‌کی خۆت
وئه‌گه‌ر بکریت وینه‌ی ئاکسیۆنه‌کان، یان هایمه‌کان...
|