|
چاوپێکه‌وتنی سایتی فیدراسیۆن له‌گه‌ڵ به‌ڕیز ڕیبوار
حسێن به‌رپرسی فیدراسیۆن له شاری یۆتۆبۆری له‌سوید
ده‌رباره‌ی هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌رانی عیراقی .

سایتی
فیدراسیۆن: هاوڕی ڕیبوار ده‌توانی به‌کورتی خۆتانمان
پێبناسێنن؟
ڕیبوار حسین: پێشه‌کی
چه‌پکه‌گوڵی وه‌فائه‌خه‌مه‌سه‌رگۆڕی یه‌ك به‌یه‌کی
ئه‌وشه‌هیده‌په‌نابه‌رانه‌ی که‌ساڵه‌های ساڵه
له‌تورکیاوئاوی ئیجه‌ویونان وهه‌مووئه‌وروپا گیان له‌ده‌ست
ئه‌ده‌ن له‌پیناوی ئازادیداوگه‌شتن به‌ژیانێکی ئاسوده،
ڕێزوحورمه‌تم بۆهه‌مووپه‌نابه‌ران به‌گشتی وئه‌وهاوڕیانه‌ی
که‌خۆبه‌خشانه‌وماندونه‌ناسانه له‌بواری
په‌نابه‌راناکارده‌که‌ن ،
زۆرسوپاس بۆ به‌ڕێزتان
بۆڕه‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته که‌بتوانین له‌نزیکه‌وه
وه‌ڵامی کۆمه‌ڵێك پرسیاربه‌ینه‌وه سه‌باره‌ت
به‌په‌نابه‌ران له‌ووڵاتی سوید .
ده‌رباره‌ی ژیانی
خۆم.. من ناوم ڕێبوارحسین محموده خه‌ڵکی شاری سلیمانی م
ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له‌ووڵاتی سوید له‌شاری یوتۆبۆری
ئه‌ژیم ،ئه‌ندامێکی چالاکی فیدراسۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عێراقیم ولێپرسراوی فیدراسۆنم له‌شاری
یۆتۆبۆری وخۆبه‌خشانه‌کارده‌که‌م له‌بواری په‌نابه‌رانا .
سایتی فیدراسیۆن: ده‌ستت خۆش هاوڕی ڕیبوار بۆ ئه‌و
کاروچالا کیه مه‌زنانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له سوید و
به‌تایبه‌ت له یۆتۆبۆری. ده‌کرێت به کورتی وێنه‌یه‌کمان
پێبده‌ی له‌سه‌ر ژیان و هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌ران له سوید
وله یۆتۆبۆری؟
.ڕیبوار حسین:.ڕه‌وشی
په‌نابه‌ران له‌سوید به‌گشتی زۆرزۆرخراپه‌ومامه‌ڵه‌کردنی
ده‌وڵه‌تی سوید له‌گه‌ل په‌نابه‌رانا مامه‌ڵه‌یه‌کی
نامرۆڤانه‌یه‌ودژ به‌هه‌موویاساوڕێسایه‌کی نێو
ده‌وڵه‌تیه‌وبه‌پێچه‌وانه‌ی ڕێکه‌وتن نامه‌ی جنیڤه‌وه‌یه‌و
بگره ئیستا به‌یه‌کێ له‌ده‌وڵه‌ته‌ڕاسسته‌کان
مه‌زه‌نه‌ده‌کرێت له‌ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵێك خه‌ڵکانی سوید‌و
سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانه‌وه ،چونکه به‌جۆرێك مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا ده‌کات که‌به‌مێژووی سویدکاری
واخراپ له‌وجۆره‌نه‌کراوه چونکه‌په‌نابه‌رانێکی
زۆرهه‌میشه له‌خۆشاردنه‌وه‌ودڵه‌ڕاوکێدان وباری ده‌رونیان
زۆر خراپه‌و وه‌به‌زه‌بری پۆلیس هه‌ڵئه‌کوتنه‌سه‌ر ماڵ
وشوێنی ئیش وسه‌رجاده‌وکۆڵانه‌کان وناوپاس وقیتاره‌کان
ته‌نانه‌ت زۆر جار به‌بێ پرس ده‌رگای شوقه‌کان ده‌شکێنن
وده‌چنه ژوره‌وه بۆگرتنی په‌نابه‌رێکی بی تاوان
که‌ته‌نها تاوانه‌که‌ی ئه‌وه‌یه داوای ژیانێکی ئاسوده
ده‌کات .
سایتی
فیدراسیۆن: ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕیکه‌وتننامه و هاوکاری
یه‌کتری حکومه‌تی عیراق و حکومه‌تی سوید بۆ دیپۆرتی
به‌زۆری په‌نابه‌ران ، چ کاردانه‌وه‌یه‌کی له
نیوپه‌نابه‌ران و کۆمه‌ڵگای سویدیدا نواند؟
ڕیبوار حسین:.سه‌باره‌ت
به‌دیپۆرت کردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌سه‌رئه‌وڕێکه‌وتنه
سیاسیه‌ی له‌نێوان سویدوعێراقداهه‌یه‌کاردانه‌وه‌یه‌کی
زۆرخراپی له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگای سویدی دروست کردوه
، من بۆخۆم تێکه‌ڵاوی م هه‌یه له‌ڕێگای ڕێدنکۆش واته‌خاچی
سوور له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك له شیرکانه‌کان واته که‌نیسه‌کان
که‌به‌ته‌واوه‌تی ناره‌زای خۆیان به‌رامبه‌ربه‌م سیاسه‌ته
چه‌وته‌ی سوید ده‌رده‌بڕن زۆرینه‌ی کات خۆپیشاندان
له‌گه‌ڵماندا ساز ده‌که‌ن دژ به‌سیاسه‌تی دیپۆرت کردنه‌وه
،ده‌رباره‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی به‌کوردوعه‌ره‌ب ومه‌سیحی
وهه‌موو پێك هاته عێراقیه‌کان ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق
به‌هه‌رێمی کوردوستانیشه‌وه به دوژمنی سه‌ره‌کی خۆمان
ده‌زانیین چوونکه هه‌رئه‌وان هۆکاری ده‌ست خستنه ژیان و
چاره‌نوسی په‌نابه‌رانه‌وه‌ن ، له‌به‌رئه‌وه دڵنایان
ئه‌که‌ین وه‌کو په‌نابه‌ران نه‌ك ده‌نگیان بۆ ناده‌ین
به‌ڵکوبێ به‌ریشیان ئه‌که‌ین که له‌ئێمه‌ن .
سایتی
فیدراسیۆن: ئیمه له هه‌ندێک بواری دیاریکراودا ئاگاداری
هه‌لسوڕانی جه‌سورانه‌ی ئیوه‌و فیدراسیۆن هه‌ین ،
خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌کان، سه‌ردانه‌کانتان بۆ لای
زیندانیه‌کان، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل لایه‌نه‌کان.دا، ده‌کرێت
ووردتر ئاگاداری کار‌و هه‌لسوڕانتان بین، وه ئایا هیچ
به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تیتان له ئاستی سوید
به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ به‌ره‌نگاری بوونه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر
ئه‌م ئیتفاقه...
سوپاس
و ده‌سته‌کانت خۆش
ڕیبوار حسین:.سه‌باره‌ت
به‌پرسیاره‌که‌ت بۆ به‌رنامه‌ی کاره‌کانمان ئێمه هه‌میشه
به‌رنامه‌ی کارمان ئاماده‌یه‌ئێمه وه‌کو فدراسۆنی
په‌نابه‌رانی عێراقی له‌شاری یۆتۆبۆری به‌هاوکاری
شه‌به‌که‌ی په‌نابه‌ران که‌خۆی له چه‌ند پارت و
ڕێكخراوێکی سویدی گرتووه له‌گه‌ڵماندا کار ده‌که‌ن
،وه‌له‌به‌رنامه‌ماندایه ئه‌م کارانه ئه‌نجام بده‌یین
له‌م نزیکانه .
1/پێش هه‌ڵبژاردنی
7/3له‌عراق خۆپیشاندانێکی گه‌وره له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی
عێراقی له ستۆکۆلم ساز بکه‌یین وه‌هه‌تا وه‌ڵام
وه‌رنه‌گرین ده‌ست له‌وخۆپیسان دانه هه‌ڵ نه‌گرین .
2/ له‌شاری یۆتۆبۆری له
7/4بانگێشتی ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رحه‌وت
پارته‌ده‌سه‌ڵات داره‌که‌ی سوید بکه‌یین وبانگێشتی
لێپسراوی گشتی فیدراسۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی به‌ڕێز
ده‌شتی جه‌مال بکه‌یین له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سایه‌ته‌كو
به‌ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران وپارت وڕێکخراوه
عێراقیه‌کان وئیرانی وئه‌فغانیه‌کان وسه‌رجه‌م پێك هاته
نه‌ته‌وه‌یه‌کان .
3/ دوابه‌دوای ئه‌مانه
خۆسازدان بۆ خۆ پیشاندان له‌گه‌ڵ واده‌ی نزیك بوونه‌وه‌ی
هه‌ڵبژاردنی پارته سویدیه‌کان بۆ ده‌سه‌ڵات ،تاکو
بتوانیین ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌نامرۆڤانه‌یه‌ی قێزه‌ونه‌ی که‌دژ
به‌هه‌موو پرێنسپیکی مرۆڤایه‌ته پوچه‌ڵ که‌ینه‌وه . |