|
گفتوگۆی ماڵپه‌ڕی فیدراسیۆن له‌گه‌ڵ (یوسف حمدئه‌مین)
نوێنه‌ری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراق له
فه‌ڕه‌نسا

ئهوبانگهوازهڕابگهیهنن که هه‌رپه‌نابه‌رێک له‌م
وڵاته به‌فه‌رمی داوای مافی په‌نابه‌رێتی کردووه‌و هه‌موو
قۆناغه‌کانی داواکاری په‌نابه‌رێتی بڕیوهوهیچ ئومێدێکی
نهماوهوزیاتر له سێ تاچوارساڵه له‌م وڵاته‌یه
ئاگادارمان بکاته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ک نوێنه‌رایه‌تی
فیدراسیۆن وله‌ڕێگه‌ی پارێزه‌ری
شارهزاوپسپۆرهوهوکهناڵی مرۆڤ دۆستانه‌ی تایبه‌ت
به‌په‌نابه‌ران هاوکاریان بکه‌ین به‌بێ به‌رانبه‌ر
تهنهامهرجیشمان بۆ ئهکهسانهئهوهیه
کهتێوهنهگلابن به‌کاری بازرگانی کردن به‌گیانی
په‌نابه‌رانه‌وه وه‌هه‌ر په‌نابه‌رێکیش که کێشه‌ی خانووی
نیشته‌جێ بوون ووه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌بێت ئه‌توانین
هاوکاری بکه‌ین بۆ به‌دواداچوونی داواکاریه‌که‌ی
سایتی
فیدراسیۆن:
به‌ریز کاک یوسف کانیمارانی، سه‌ره‌تا دونیایه‌ک ریزو
تهقدیریمان بۆ تیکۆشانیک که ئه‌نجامی ده‌ده‌ی له
پیناو په‌نابه‌ران دا، وه پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمانتان
پیرادهگهیهنین که ئامادهیتان نیشاندا وه‌ک نوێنه‌ری
فیدراسیۆن له فه‌ره‌نسا ده‌ست به‌کارو چالاکی بکه‌یت.
ئه‌رک نه‌بیت خۆتانمان پیبناسێنن؟
وه‌ڵام:
من ناوم (یوسف حمدئه‌مین)هلهزۆربهی نوسین
وچاوپێکهوتنهکاندا پاشگری کانی مارانم بۆخۆم
ههڵبژاردووهچونکه هه‌م شوێنی له‌دایک بوونمه هه‌م
یه‌کجار زۆر کانی ماران وخهڵکهتێکۆشهرهکهیم خۆش
ده‌وێت وهیوادارم ئه‌وناوه‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه
لێکبدرێته‌وه نه‌ک وه‌ک ناوچه‌گه‌ری چونکه به‌ڕاستی من
که‌سێکی کوردستانیم کۆڵانێکی غازی ئه‌نتێب له‌باکورو
وگهڕهکێکی کرمانشالهڕۆژههڵات وشهقامێکی سۆران
وبادینان لهباشوروکوچهیهکی عه‌فرین له‌باشوری بچوک
به‌یه‌ک چاوئهبینم وبه‌یه‌ک دڵ خۆشم ئه‌وێن.
له‌دایک بووی ساڵی 1969 ده‌رچوی په‌یمانگای مامۆستایانی
سلێمانیم ، له‌ساڵی 1998 وهلهدهرهوهی وڵاتم ، ماوه‌ی
زیاتر له حه‌وت ساڵه له فه‌ڕه‌نسا ئه‌ژیم ،
له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا دووبڕوانامهم پله‌ی به‌رزله
بواری پاراستنی ئاسایشی خه‌ڵک وئاسایشی تایبه‌ت
بهدهستهێناولهمانگی حوزه‌یرانی داهاتوودهست
ئهکهمهوهبۆخوێندن بۆماوه‌ی شه‌ش مانگ بۆ ده‌ستهێنانی
پله‌ی مامۆستایه‌تی له‌هه‌مان بواردا.
ماوه‌ی سێ ساڵه وه‌ک نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون
لهفهڕهنساووتهبێژی ڕابوون دریژه به‌کاری سیاسی
ئه‌ده‌م، به‌درێژای ئه‌و ماوه‌یه‌ش که له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
بوومه هه‌میشه پشتگیری داواڕه‌واکانی په‌نابه‌رانم
کردووهوبهتایبهت له‌فه‌ڕه‌نسا له‌ساڵی 2003 سه‌رپه‌رشتی
مانگرتنێکی 20 ڕۆژیمان کردووه له شاری غانس وله‌ساڵی
2004 ڕێپێوانێک بۆبه‌رده‌م باڵاخانه‌ی کۆمسیۆنی
په‌نابه‌ران وزیاتر له 2 ساڵیشه به‌رده‌وام دژی
دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌فه‌ڕه‌نسا به‌هاوکاری
ڕێکخراوی مافی مرۆڤ وچه‌ند ڕیکخراوێکی تری مرۆڤ دۆست هه‌ر
مانگێک ڕۆژێک ڕێپێوانێکی گهورهلهشاری لیلل له‌باکوری
فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین.وه‌له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند
ساڵه‌م لهفهڕهنسازۆربهداخهوه ته‌رمی 6 په‌نابه‌رم
له‌فه‌ڕه‌نساوه گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ کوردستان ته‌نها
به‌کۆمه‌ک وهاوکاری مرۆڤ دۆستان که به‌هۆکاری
جیاجیاگیانیان له‌ده‌ست داوه.
سایتی
فیدراسیۆن:
فه‌ره‌نسا پشتی داوه بهکلتووریکی گه‌وره‌ی شۆرشی
رۆشنگه‌رییه‌وه. ئه‌گه‌ر بۆرژوازی بتوانیت باسی میژووی
خۆی بکات، له‌بواری ئالوگۆری کۆمه‌لایه‌تی دا، ئه‌وه
فه‌ره‌نسا یه، پرسیاری من ئه‌وه‌یه که ئایا مۆرکی ئه‌م
کلتووره له بواری مافی په‌نابه‌راندا بهدیدهکریت، که
خۆی به‌ووڵاتی کۆچبه‌ران ده‌ناسینێ؟
وه‌ڵام:
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌کرێت لهدووڕوانگهوهشیکاری بۆ
بکرێت ڕوانگه‌ی یه‌که‌م کۆمه‌ڵگای فه‌ڕه‌نسیه ئایه
له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع ئهوپێناسهیهی سه‌ره‌وه‌ی
به‌ڕێزتانیان سه‌لماندووه؟ ڕوانگه‌ی دووه‌میش حوکمه‌تی
فه‌ڕه‌نسایه ئایه چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ
ئهوکێشهیهداکردووه؟من پێم وایه له‌کۆن وله‌ئێستاشدا
فهڕهنساوڵاتێکی باش بووه بۆ په‌نادانی
ملیۆنههاپهنابهرمن ئه‌توانم ئه‌وه به‌چه‌ند نمونه‌یه‌ک
بهێنمه‌وه به‌پێیی سه‌رژمێرێکی گشتی زیاترله شه‌ش ملیۆن
په‌نابه‌ری موسڵمان له‌فه‌ڕه‌نسا ئه‌ژین که ئه‌و
سه‌رژمێره ته‌نها ئه‌وکه‌سانه ئهگرێتهوهکه خاوه‌نی
ڕه‌گه‌زنامه‌ی فه‌ڕه‌نسیین وه‌هه‌موو ئه‌که‌سانه ئه‌گه‌ر
له‌وڵاتی خۆیان به‌پراکتیکیش دینی نه‌بووبن لێره زۆر
به‌ئازادانه په‌یڕه‌وی دین وهه‌موو ئازادیهکیشیان هه‌یه
له‌فه‌ڕه‌نسادا بهههزارهمزگهوت هه‌یه، که‌من دڵنیام
ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وژماره‌یه‌ش خه‌ڵکی وڵاتانی چین
وئهفریقاوئهوروپای ڕۆژهه‌ڵات وقۆقازیایی تێدایه،
ئه‌وه‌جگه له‌سه‌دان هه‌زار پهنابهرکهتائێستا مافی
په‌نابه‌رێتیان وهرنهگرتووهیان ئه‌گه‌ر وه‌ریشیان
گرتبێت خاوه‌نی ڕهگهزنامهنین تا لهسهرژمێریهکاندا
واژۆبکرێن، ئێستا من پرسیار له‌به‌ڕێزتان ئه‌که‌م له کوێی
وچی وڵاتێکی دنیادا ئه‌و هه‌موو پهنابهرهجێگهی
کراوه‌ته‌وه؟ به‌مه‌رجێک که‌مترین ڕه‌گه‌زپه‌رستی
ده‌رهه‌ق به‌په‌نابه‌ران ده‌کرێت،له‌دواترین ڕاپرسی ئێمه
له‌گه‌ڵ ڕیکخراوی مافی مرۆڤداکهساڵی ڕابردووئهنجاماندا
زیاتر له ڕێژه‌ی%68 هاوڵاتیان پشتگیری داوای په‌نابه‌ران
ئه‌که‌ن ودژی سیاسه‌تی دیپۆرتکردنه‌وه‌ی به‌زۆرن، ئایه
له‌وڵاتانی ئهسکهندهنافیش ئهوڕیژهیه هه‌یه بۆ
پشتگیری په‌نابه‌ران؟به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت
کهفهڕهنساهیچ پێشێلکاریه‌کی ده‌رهه‌ق به‌په‌نابه‌ران
نهکردووهبهداخهوهکهڕۆژانه نه‌ک هه‌ر پێشێلکاری
بهڵکوتاوانیش ده‌رهه‌ق به‌هه‌ندێک خێزانی مه‌غریبی
وجهزائیری ئه‌کرێت به‌ده‌رهێنانی مناڵه‌کانیان
لهخوێندنگاوڕهوانهکردنهوهیان بۆ وڵاتی دایک وباوکیان.
هاوکات ڕاستیه‌کی ترهه‌یه ئه‌بێت زۆر بهووشیارانه
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کاتێک باس
له‌وه‌ده‌کرێت که فه‌ڕه‌نسا خاکی په‌نابه‌رانه کێین
ئهودروشمهیان به‌رزکردۆته‌وه؟
ئهوسیاسی وتێکۆشهرانهی که ئه‌م دروشمه‌یان
کردبهبنهمایهک بۆ په‌نادانی ملیۆنه‌ها کۆچبه‌ر
ئهوهسۆسیالیسته چه‌په‌کان بوون به‌تایبه‌تیش
له‌سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی بهڕێزفڕانسوامیتران بوو به‌ڵام
به‌داخه‌وه وا ساڵانێکه سه‌ره‌ڕای چه‌وتی سیاسه‌تی
به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن ڕاستهڕهوهکانهوه
به‌ڵام دیسانه‌وه به‌جیاوازیه‌کی زۆرکه‌م هه‌ر ئه‌وان
له‌ده‌سه‌ڵاتن که ئه‌وه‌ش کێشه‌یه‌کی زۆری بۆ په‌نابه‌ران
دروست کردووه چونکه ته‌نها له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی
سه‌رۆکی ئێستای فه‌ڕه‌نسا هه‌م وه‌ک وه‌زیری
ناوخۆلهماوهی سه‌رۆکایه‌تی شیراک داهه‌م وه‌ک سه‌رۆک
کۆمار ساڵانه نزیکه‌ی بیست وپێنج هه‌زار په‌نابه‌ر دیپۆرت
ئه‌کرێته‌وه.
سایتی
فیدراسیۆن:
کۆمیونیتی عیراقی چۆنه له فه‌ره‌نسا، په‌یوه‌ندییان
له‌گه‌ل لایه‌نه فه‌ره‌نسیه‌کان چۆنه؟
وه‌ڵام:
من پێم وایه که‌مترین ڕێژه‌ی په‌نابه‌ر له‌فه‌ڕه‌نسا
په‌نابه‌ری عێراقییه هه‌رچه‌ند به‌وردی سهرژمێرێکم
له‌به‌رده‌ستدانیه( هه‌وڵ ئه‌ده‌م له‌ده رفهتێکی نزیکدا
ئه‌وکاره‌بکه‌م) به‌داخه‌وه که‌بازرگانی که‌ران به‌گیانی
په‌نابه‌رانه‌وه ههمیشهوایان له‌په‌نابه‌ران
گهیاندوهکهفهڕهنسا وڵاتێکی باش نیه بۆمانه‌وه
ئه‌وکاره‌ش به‌مه‌به‌ستی تایبه‌ت بووهوزۆرجار ده‌ستی
حزبه کوردیه‌کانیش له‌پشت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بووه،
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کۆچبه‌ری عێراقی وکورد
له‌فه‌ڕه‌نسا ده‌کرێت بهدووبهشهوهکهههربهشێکیان
به‌شێکی تری لێ ئه‌بێته‌وه:
یه‌که‌م : به‌شی یه‌که‌می ئه‌وبه‌شه ئه‌و
کۆچبه‌رانه‌ن که‌زیاتر له 30 ساڵه بگره زیاتریش به‌هۆی
سیاسه‌تی داگیرکه‌رانه‌ی ڕژێمی به‌عس ڕایانکردووه
وهه‌ندێکیان پێشمهرگهوپیاوی تێکۆشه‌ری سه‌رده‌می شۆڕشی
شاخ بوونه وتائێستاش ههرواماونهتهوه، به‌شی دووه‌می
به‌شی یه‌که‌م زۆربه‌ی ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ن که به‌فه‌رمی
ڕژێمی به‌عس له‌ژێرناوی جیاجیادا بۆرسی خوێندنی پێداون
وبۆکاری نهێنی نێردراون وهتائهمڕۆش هه‌ر به‌عسیانه
مامهڵهئهکهن.
دووم: به‌شی یه‌که‌می ئهوپهنابهرانهن که
ڕاسته‌وخۆ یان دوای مانه‌وه بۆماوه‌یه‌ک له‌چه‌ند وڵاتێکی
ترولهبهر بێ ئیقامه‌یی رویانکردۆتهفهڕهنساکه
هه‌ندێکیان پێش ڕوخانی ڕژێم وهه‌ندێکیشیان له‌ده‌سه‌ڵاتی
کوردی ڕایان کردووهوبهشێوهیهکی فه‌رمی داوای مافی
په‌نابه‌رێتیان کردووهولهیهکێک له بنکه‌کان یا ن شوێنی
تایبه‌ت به‌په‌نابه‌ران نیشته‌جێ کراون، به‌شی دووه‌م
ئهوکۆچبهرانهن که ته‌نها بۆ کاری بازرگانی کردن
به‌گیانی په‌نابه‌رانه‌وه به‌سه‌ر دوورگه‌کانی کاڵاس و
دێیپ ودانکێرک ونیس وکان وچه‌ند ناوچه‌یه‌کی تری سنوری
له‌ناو چادرووجهنگهڵهکاندا خۆیان پهناداوهوهیچ
بهڵگهونوسراوێکی فه‌رمی فه‌ڕه‌نسیان لانیه.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی په‌یوه‌ندی په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ
لایه‌نه سیاسی وحوکمیهکاندا لاوازهوشتێک نیه به‌فه‌رمی
ناوی کۆمینیتێی کوردی یان عێراقی بێت ، وه هه‌موو
ئه‌وکه‌سانه‌ش که بانگه‌شه‌ی بوونی ڕێکخراووشتی
جیاجیائهکهن ڕاستگۆنین ته‌نها ئهنستوی کورد له‌پاریس
نه‌بێت که ئه‌ویش کۆنترۆڵ کراوه ، به‌داخه‌وه له‌م
رۆژانه‌دا له ژێرناوی کاندیدێکی لیستی گۆڕان بۆ
هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق شتێکم خوێنده‌وه توشی شۆک هاتم
کهلهخۆناساندنهکهیدا وای ده‌رخستووه که ئه‌ندامی
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی زیندانیه سیاسیه‌کان
بووهلهپاریس له‌کاتێکدا نه‌ک هه‌ر ئه‌و کۆمهڵهیهنیه
له فه‌ڕه‌نسا بهڵکوخودی ته‌مه‌نی ئه‌وکه‌سه زۆر له‌وه
بچوکتره بۆ چرکه‌یه‌کیش زیندانی سیاسی بوبێت،
له‌به‌رئه‌وه به‌داخه‌وه که شتێک نیه به‌ناوی
کۆمینیتێی عێراقی به‌وهیوایه‌ی لێره‌به‌دواوه بتوانین
به‌هاوکاری فیدراسیۆن ئه‌وکاره بکه‌ین.
سایتی فیدراسیۆن:
هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌ران به‌گشتی و عیراقی به‌تایبه‌تی
چۆنه؟ کیشه‌ی سه‌ره‌کی په‌نابه‌رانی عیراقی له چیدایه؟
وه‌ڵام:وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره تۆزیک پێوستی
بهڕوونکردنهوهیه، هاتنی به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵک له وڵاتانی
وه‌ک مه‌غریب وجهزائیروتونس وچین وچه‌ند وڵاتێکی تر که
به‌ڕاستی کێشه‌یه‌کی سیاسی یان شمولی ئه‌وپێناسه‌یه ناکات
که ئێمه بۆ په‌نابه‌ر هه‌مانه وزیاتر کۆچبه‌ریه
له‌دیدی حوکمه‌تی فه‌ڕه‌نسیدا جیاوازهلهگهڵ په‌نابه‌رێک
کهلهوڵاتێکهوه دێت ده‌یان کێشه‌ی سیاسی وجه‌نگ
ونه‌هامه‌تی تێدایه وه‌ک(عێراق وئێران وئه‌فغانستان
وتورکیاوسوریا)، جیاوازیه‌کی زۆر به‌دیده‌کرێت له‌و
نێوه‌نده‌دا چونکه ئه‌وکۆچبه‌رانه‌ی که له وڵاتانی وه‌ک
مه‌غریب وجه‌زائیر به‌هۆی لکاندنیان به‌به‌شێکی
جیابوهوهلهخێزانهکانیانهوهدێن به‌تایبه‌ت مناڵ
وپاشماوه‌ی ئه‌و هه‌زاره‌ها جاشه‌ی که له‌سه‌رده‌می
داگیرکاری فه‌ڕه‌نسا بۆ ئه‌وناوچه‌یه ودوای ده‌رپه‌ڕاندنی
فه‌ڕه‌نسا ناچارکران ناوچه‌که بهجێبهێڵن ئه‌وانه زۆر
به‌ئاسانی ئه‌توانن مافی مانه‌وه وه‌ربگرن و که‌مترین
زه‌حمه‌تی ئه‌بینن.وهبهپێچهوانهوهش بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی
که‌هیچ که‌سێکیان له‌فه‌ڕه‌نسا نیه‌و ئه‌یانه‌وێت وه‌ک
داواکاری په‌نابه‌ری ئینسانی له فه‌ڕه‌نسا بژین زۆر
سه‌خته قبوڵ کردنیان.
وه‌سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ری عێراقیش به‌به‌راوردله‌گه‌ڵ
وڵاتانی تر فه‌ڕه‌نسا تائه‌م ساته باشترین ووڵاته هه‌م
بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌ری به‌تایبه‌تیش سیاسه‌تی
دیپۆرتکردنه‌وه تا ئێستا هیچ کوردوعێراقیهکی
نه‌گرتۆته‌وه، وهمامهڵهکردنی حوکمه‌تیش له‌گه‌ڵ
په‌روه‌نده‌یه‌کی په‌نابه‌ری عێراقی په‌یوه‌ندی به‌هۆکاری
ده‌رچوونی له وڵات وئهوبهڵگهنامانهوه هه‌یه که
هۆکاره‌که ئه‌سه‌لمێنن ئه‌وه له حاڵه‌تێکدا که ده‌زگا
هه‌واڵگریه‌کانی کوردستان وعێراق نه‌یه‌نه ناو
داواکاریه‌که‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ من وخێزانی
منداکردیان.
کێشه‌ی سه‌ره‌کی په‌نابه‌رانی عێراقی
به‌ڕای من له‌ڕۆژانی سه‌ره‌تای خۆناساندنه له‌م وڵاته
کاتێک که په‌نابه‌رێک بۆیه‌که‌مجار بچێت له‌هه‌ریه‌کێک
له‌شاره‌کانی فه‌ڕه‌نسا خۆی بناسێنێت وئه‌گه‌ر که‌سێکی
نه‌بێت بچێتهوهلای بخه‌وێت ئهواناچار بۆ ماوه‌یه‌ک
ئه‌بێت له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆن کردنی به‌رده‌وام بۆ 115 واته
خاچی سوری فه‌ڕه‌نسی شوێنی خه‌وتن وبۆخواردنیش چه‌ند
ڕیکخراوێکی مرۆڤ دۆست که‌ئه‌مه‌ش زۆرجار بۆماوه‌ی مانگێک
به‌رده‌وام ئه‌بێ
سایتی فیدراسیۆن:
پلان و نه‌خشه‌کاری ئاینده‌تان چۆنه؟ فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری له‌و تهیکردنهدا ده‌توانیت چ بکات؟
وه‌ڵام: وه‌ک به‌ڕیزتان ئاگادارن من
ماوه‌یه‌کی زۆرکه‌مه ئه‌وئه‌رکه پیرۆزه‌م گرتۆته ئه‌ستۆ
وه‌ک نوێنه‌ری فیدراسیۆن، من کاره‌کانی پێشووم به‌رده‌وام
ئه‌که‌م به‌هاوکاری ئه‌وهاوڕێ وئازیزانهی کههاوکارمن،
به‌رنامه‌ی لێرهبهدوامان وه‌ک نوێنه‌رایه‌تی فیدراسیۆن
سه‌ره‌تا کردنه‌وه‌ی ئۆفیسێک له‌باکوری فه‌ڕه‌نسا
وبه‌فه‌رمی ناساندنی نوێنهرایهتیهکهمانه
بهدهزگاکاکانی به‌رپرس وبه‌ستنی په‌یوه‌ندیه له‌گه‌ڵ
ئۆفپڕاOFPRA
کهناوهندێکی تایبه‌ته
بهوهڵامدانهوهویهکلایی کردنه‌وه‌ی هه‌موو
په‌روه‌نده‌یه‌کی په‌نابه‌ری وگرتنی په‌یوه‌ندیه له‌گه‌ڵ
چه‌ند پارت و ڕیکخراوێکی سیاسی وپیشه‌یی که
لهدهرهنجامهکانیدا سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی لێ ئاگادار
ئه‌که‌ینه‌وه.
هه‌موو ئه‌وکارانه‌ی که‌پێمان وایه فیدراسیۆن ئه‌توانیت
بیکات بۆ په‌نابه‌ران ئێمه وه‌ک نوێنه‌رایه‌تی فیدراسیۆن
به‌بێ درێخی کردن ئه‌یکه‌ین هاوکات ئێمهئامادهیی
ئه‌وه‌مان هه‌یه که فیدراسیۆن هۆکاری په‌یوه‌ندی گرتن
به ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵی ئێمه بڵاوبکاته‌وه بۆ سه‌رجه‌م
ئه‌وپه‌نابه‌رانه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ئه‌یانه‌وێت له‌م
وڵاته داوای مافی په‌نابه‌رێتی بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانین
له‌ڕۆژانی سه‌ره‌تای خۆناساندن ودواتریش هاوکاریان بکه‌ین.
وه‌من پێم باشهلهڕێگهی ئێوه‌ی ئازیزوبهڕێزسکرتێری
فیدراسیۆنهوهئهوبانگهوازهڕابگهیهنن که
هه‌رپه‌نابه‌رێک له‌م وڵاته به‌فه‌رمی داوای مافی
په‌نابه‌رێتی کردووه‌و هه‌موو قۆناغه‌کانی داواکاری
په‌نابه‌رێتی بڕیوهوهیچ ئومێدێکی نهماوهوزیاتر له سێ
تاچوارساڵه له‌م وڵاته‌یه ئاگادارمان بکاته‌وه‌بۆ
ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ک نوێنه‌رایه‌تی فیدراسیۆن وله‌ڕێگه‌ی
پارێزه‌ری شارهزاوپسپۆرهوهوکهناڵی مرۆڤ دۆستانه‌ی
تایبه‌ت به‌په‌نابه‌ران هاوکاریان بکه‌ین به‌بێ به‌رانبه‌ر
تهنهامهرجیشمان بۆ ئهکهسانهئهوهیه
کهتێوهنهگلابن به‌کاری بازرگانی کردن به‌گیانی
په‌نابه‌رانه‌وه وه‌هه‌ر په‌نابه‌رێکیش که کێشه‌ی خانووی
نیشته‌جێ بوون ووه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌بێت ئه‌توانین
هاوکاری بکه‌ین بۆ به‌دواداچوونی داواکاریه‌که‌ی.
لهکۆتایتیدا هیوادارم په‌نابه‌رانی کوردوعێراقی فیدراسیۆن
ونوێنهرایهتیهکهی به‌به‌شیک له‌خۆیان بزانن ئه‌وکاره‌ی
ئێمهدهیکهین بۆ هیچ ده‌ستکه‌وتێک ومه‌به‌ستێکی مادی
وسیاسی نیه، به‌ڵکو ئه‌وه‌کاری خۆبه‌خشانه‌یه که
هه‌زاره‌ها هاوڵاتی فه‌ڕه‌نسی له‌م وڵاته ڕۆژانه
له‌ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ وسیمادوسکورکاتۆلیک وکۆمیته‌ی
بێ ئه‌وراقه‌کان ومڕاپ پێی هه‌ڵده‌ستن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزوحورمهتم بۆ ئێوه‌ی
بهڕێزلهماڵپهڕی فیدراسیۆن.
سایتی فیدراسیۆن: دووباره سوپاستان
ده‌که‌ین ..ماندوو نه‌بن.وه بۆ هه‌موو په‌نابه‌رانیک که
له‌فه‌ره‌نسا
ده‌ژین
بۆمیدیای کوردی
بۆ زیانیاری زیاتر ده‌توانن
په‌یوه‌ندی به‌به‌رێز یوسف کانیمارانی بکه‌ن
به ژماره ته‌له‌فۆنی
0033646424802
وئیمهیلی
saman175@hotmail.com
|