|
ده‌سته توکنه‌کانی نێو شیشه
ته‌نگه‌به‌ره‌کانی زیندان
چاوه ماندووه‌کانی چاوه‌نواڕی
ئازادبوون
گه‌روه تاساوه‌کانی نیو دیواره
به‌رزه‌کانی حه‌وشه‌کانی گرتوخانه‌کان
هانایه‌ک بۆ میدیاکان...به
ته‌نگ په‌نابه‌رانه‌وه بچن !!

جمال کۆشش
هه‌موومان ئاگادارین چه‌ندین جاره
په‌نابه‌رانی زیندانی له ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپایی
نامه‌یان بۆ سه‌رۆکی هه‌ریم وسه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆکی
حکومه‌ت وسه‌رۆکی په‌رله‌مان ...ناردووه.
به‌ڵام به‌و په‌ڕی بیموبالاتی و
بێگوێدانه هاناو هاواره‌کانیان ، هیچ کام له‌و به‌ڕێزانه
ئاماده نه‌بووه به یه‌ک دێرێش وه‌ڵامی نامه‌کانیان
بداته‌وه.
ئه‌مجاره په‌نابه‌ران هانایان بۆ
ئیوه ، ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م هێناوه‌و نامه‌ی کراوه‌یان
ئاراسته‌ی ئیوه کردووه.
بڕیار وایه 7.4.2010
کۆمه‌ڵیک په‌نابه‌ری تر بۆ
فرۆکه‌خانه‌ی سلیمانی به‌زۆر بگه‌ڕێنرینه‌وه، وه
به‌گوێره‌ی لێدوانی په‌نابه‌ران، ئه‌وان له فڕۆکه‌کان
دانابه‌زن .
ئه‌گه‌ر ی ئه‌وه هه‌یه که هه‌وڵده‌ن
به دوور له میدیاکان ئه‌م کرده‌وه‌یه جێبه‌جی بکه‌ن،
بۆیه زۆر گرنگه که نه‌یه‌ڵن ئه‌م کێشه‌یه بێ بینینی
ڕاسته‌وخۆی ئیوه ئه‌نجامبدڕێت.
گرنگه دوانه‌که‌ون و بایه‌خی خۆی
پێبده‌ن. وه ئه‌گه‌ر بره‌خسێت
کارمه‌ندی تایبه‌ت بۆ ئه‌م رۆژه دیاریبکه‌ن وئاگاداری
جموجوله‌کانی هێله ئاسمانیه‌کانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌ت
به‌ریتانیا بکه‌ن.
گه‌یاندنی ناهه‌قیه‌کان و
نائینسانیه‌کانی ئه‌م سیاسه‌ته به خوێنه‌ران وبینه‌ران
وبیستهران به‌رهه‌میکی دکیومنتاری ده‌بیت له ڕاستای
وه‌ستاندنی دیپۆرتدا.
ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌م پلانه
زاڵمانه‌یه، گووشاریکه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران
میدیای ئازاد..میدیای
ئاشکراکردنی سیناریۆکان و ئهکتهرهکانیهتی.
جه‌مال کۆشش
له‌ڕاگه‌یاندنی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عیراقی
ته‌له‌فۆن 0041787557786
Jamal-hasan@hotmail.com |