|
سایتی چاو‌دێر مه‌کیدیش ده‌کاته سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره
جه‌مال کۆشش 23.4.2010
سایتی چاو‌دێر ده‌نووسێت((كونسوڵی به‌ریتانیا له‌هه‌رێم:
له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانی كورد رێكنه‌كه‌وتووین
له‌باره‌ی بوونی رێككه‌وتن له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و
به‌ریتانیا بۆ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد له‌و
وڵاته‌دا، مه‌كێیدی وتی: "ئێمه هیچ ڕێككه‌وتنێكی
تایبه‌تمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی
عێراق نییه، بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی هه‌رێمی
كوردستان و عێراق له به‌ریتانیا".
پێشتر په‌نابه‌ره كورده‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا چه‌ندان
جار ناڕه‌زایی و خۆپێشاندانیان ساز كردووه،
رایانگه‌یاندووه كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاته
ئه‌وروپایییه‌كان ڕێككه‌وتنیان ئه‌نجامداوه، بۆ به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره كورده‌كان بۆ هه‌رێمی
كوردستان.)) 22.4.2010
ده‌پرسین ئایا ئه‌و په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوانه به کوێدا
گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ کوردستانی عیراق؟
ئایا
له‌فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر دانه‌به‌زێنراون؟
ته‌نها
کاتیك گوشاری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی و
لایه‌نه داکۆکیکه‌ره‌کان له په‌نابه‌ران، کاتیک چه‌ندین
دام وده‌زگای ڕاگه‌یاندن ئاماده بوون وچووبونه
فرۆکه‌خانه‌ی سلیمانی شه‌وی 7.4.2010 ، ئیلغای
وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن به‌رپرسانی
فرۆکه‌خانه‌وه کراوه.
پرسی
کێشه‌ی په‌نابه‌رانی دیپۆرتکراوه، پرسێکی ته‌واو
هه‌ستیاره‌و لایه‌کی خه‌تاکه له ئه‌ستۆی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستاندایه. ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که
ڕێککه‌وتنامه‌ی مۆرکراوی نیوان هه‌ردوولا نه‌کرا بێت له
ئاستی حکومه‌تیدا، بۆ مۆرکردنی ئه‌و جۆره رێککه‌وتنانه
پێویسته ده‌وله‌ت بۆ ڕه‌وایه‌تپێدانی په‌رله‌مان
بگه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام له‌ئاستی خوارتر، یانی
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کاروباری په‌نابه‌ری ونوێنه‌رایه‌تی
حکومه‌تی هه‌رێم له به‌ریتانیا،یان هه‌ر هاوشیوه‌ی ئه‌و
جومگانه‌ی ده‌وڵه‌ت، ده‌توانن هاوکاری و پێکه‌وه‌کارکردن
تاڕاده‌ی دیپۆرتی به‌زۆری په‌نابه‌ران ئه‌نجامبده‌ن. که
پێده‌چێت ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وکراوه له‌و ساڵانه‌دا له‌مه‌ڕ
په‌نابه‌رانی کوردستانی عیراق هه‌ر ئه‌مه بێت.
سایتی
چاو‌دێر هه‌میشه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ی بۆ ئه‌و مه‌رامه‌ی
خۆی ده‌یویست ده‌دواندو ئه‌ویش قسوری نه‌ده‌کرد ئه‌مه‌ش
به‌لامانه‌وه ئاسایی بوو، هه‌رچه‌ند دوور له‌واقعیاتیش
بێت، به‌ڵام ناکرێت کونسولی به‌ریتانیاش له‌هه‌رێم به
ده‌ردی ناوبراو بچێت؟
|