|
. ته‌واو
بوونی ئاکسیۆنێکی خه‌باتکارانه....
پله‌یه‌کی
دی له گه‌ڵاڵه‌کردنی ئاواته‌کانی په‌نابه‌ران له
هۆشیاری گشتیدا
پۆلیس
مانگرتوانی زیندانی و تیمار کرد....
ڕاگه‌یاندنی ژماره 5
هه‌روه‌ک
له‌ڕاگه‌یاندنی به‌ره‌ی مافی مانه‌وه بۆ هه‌موانیش
هاتووه، ئه‌مڕۆ به پێی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی رۆژی 5/شه‌م
بریاردرا. که ڕۆژی 2.7.2010 ، کۆتایی به هه‌فته‌ی
که‌مپینه‌که بهێنریت و ئه‌گه‌ر ده‌وله‌ت وه‌ڵامی
داواکارییه‌کان نه‌داته‌وه، ئه‌وا به‌ره‌ی مافی مانه‌وه
بۆ هه‌موان خۆی ئاماده ده‌کات بۆ ئاکسیۆنی دی.
ئه‌ـمرۆ.2.7.2010 به ئاماده‌بوونی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن،
رۆژنامه‌کان وته‌له‌فزیۆنه‌کان، رادیۆکان ، کۆتایی یان به
هه‌فته‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژ به سیاسه‌تی په‌نابه‌ری، بۆ
مافی کار، بۆ یاساییکردنه‌وه‌ی بێناسنامه‌کان، له دژی
دیپۆرت، له‌دژی زیندانی، بۆ مافی په‌نابه‌ری ، بۆ مافی
خوێندن.هێنا.
پاش
ئه‌وه‌ی 3 که‌س له په‌نابه‌رانی ئیرانی که له
2.6.2010 مانیان له خواردن گرتوه، بریاریاندا کلاینه
شانزه چۆڵ نه‌که‌ن. پۆلیس هات و ڕایانی مالی . که‌سیکیانی
ئازاد کرد و دوانی دی که باری ته‌ندروستیان خراپه و له
ژیر چاودیری دکتۆردان ، تیمار و چاره‌سه‌ر کرد.
به‌مجۆره
به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز گابی ڤیر مۆرت ، ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی پێشوو له‌سه‌ر لیستی حزبی سۆسیال
دیموکرات، وه به ئاماده‌بونی ده‌یان که‌سایه‌تی ناسراو
وه‌ک ئه‌نی لانس کاندید بۆ پاداشتی نۆبل ، وه
په‌نابه‌ران و به‌ره‌ی مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان ،
هه‌نگاوێکی گرنگمان نا بۆ تێگه‌یاندنی بیروڕای گشتی و
هه‌ڵرخراندنیان به دژی سیاسه‌ته‌کانی. وه‌ک به‌زۆری ئه‌م
بابه‌ته بایه‌خی جددی تری وه‌رگرت.
رۆژنامه‌کانی وه‌ک بوند، بازله‌ر تسایتونگ، سه‌نتگالین
تاگس پلات، له‌گه‌ل جه‌مال کۆشش گوزارشیان ئاماده‌کرد
له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی سیاسی وئابووری وئازادی له کۆردستانی
عیراق.
ده‌ستکه‌وتیکی تری گرنگ ئه‌وه بوو که سه‌ره‌رای
هاوخه‌باتی په‌نابه‌رانی ووڵاتانی جۆراوجۆربه په‌شداری
سه‌راسه‌ری بوو که له هه‌موو کانتۆنه‌کانه‌وه هاتبوون،
لایه نه سیاسیه‌کان به‌ره‌یه‌کی فراوانیان پێکهینا بۆ
به‌رگری له په‌نابه‌ران. خه‌بات بۆ یاسایکردنه‌وه‌ی
هه‌موان ، له فۆرم و شیوازیکی دی‌دا درێژه‌ی ده‌بێت.، به
ئیستعدادێکی تر وله شوێنیکی دی.....ماوه‌ی ئه‌و
هه‌فته‌یه گه‌لێک چالاکی جۆراجۆر ئه‌نجامدران، خۆپیشاندان
کرا، چه‌ندین سمینار ساز کرا، کۆنفره‌نسی ڕۆژنامه‌گه‌ری
به‌سترا، شار ڕازابوه‌وه به لافیته‌ی گه‌وره‌ی جۆراوجۆر
که بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌مێنیته‌وه. لایه‌نه. په‌یوه‌ندی و
کۆنتاکت په‌یدابوون، ئاهه‌نگ گێردرا و هه‌ندیک دوور له
هایم و زیندانه‌کان گوزه‌راندمان.
تکایه
ئاگادار بن چالاکی دی ئه‌نجام ده‌درێت
بژی مافی
مانه‌وه بۆ هه موان
فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی /سکرتاریه‌تی سویسرا
2.7.2010
بۆ بینینی
ڕوداو وپێشهاته‌کانی ئه‌م که‌مپینه تکایه بروانه
www.federationifir.com
www.bleiberechte.ch
|