سه‌رکه‌وتنی گه‌وره
پۆلیس
مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی تا رۆژی هه‌ینی
درێژ کرده‌وه
به‌ڕیوه‌به‌ری وه‌زاره‌ت سه‌ردانی
په‌نابه‌رانی مانگرتووی کرد
سه‌رۆکی حزبی سه‌وز خۆی ڕاسته‌وخۆ
سه‌ردانی که‌مپه‌که‌ی کرد، حزبی
لیبراڵی ئازادیخوازی سویسرا
که‌مپه‌که‌ی به ناجۆر وناپه‌سه‌ند
وناشرین وێنا کرد، داوای له پۆلیس
کرد که شارییان لێپاکبکاتهوه.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیراقی ، داوا ده‌کات له په‌نابه‌ران
به‌ده‌وری ئه‌م په‌رچه‌مه‌دا
کۆببنه‌وه

راگه‌یاندنی ژماره 3
بۆ رۆژی سێه‌م هه‌روا مانگرتن و
ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پارکی کلاینه
شانزه له ناوه‌ندی شاری بیرن و
به‌ته‌نیشت په‌رله‌مانی سویسراوه
درێژه‌ی هه‌یه. سه‌رۆکی پۆلیس ئه‌مرۆ
به‌میدیاکانی ڕاگه‌یاند ئه‌وان
ده‌توانن تا سه‌عات 10 به‌یانی ڕۆژی
جومعه بمێننه‌وه، به مه‌رجێک
له‌جوارچیوه‌ی ئاکسیۆنی هێمنانه‌دا
بمێنینه‌وه. ئالاند دو بغوێ،
به‌رێوه‌به‌ری وه‌زاره‌تی کاروباری
په‌نابه‌ری به‌ئاماده‌بوانی میدیاکان
سه‌ردانی په‌نابه‌رانی مانگرتووی
کرد. وه له‌وێدا ووتی (( ئیمه له
داواکانیان ده‌کۆڵینه‌وه)). ، به‌ڵام
به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی نه‌دا که وه‌زیری
داد‌و پۆلیس ، خانم شلومف ئاماده‌یه
بێت له‌گه‌ل یان دابنیشێت که
له‌لایه‌ن مانگرتوانه‌وه نامه‌یه‌ک
ئاراسته یان کردووه.
داخوازییه سه‌ره‌کیه‌کان:
باسایکردنهوهی هه‌موو
بێناسنامه‌کان، هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی
دیپۆرت، کردنه‌وه‌ی دۆسیه‌کانی مافی
په‌نابه‌ری، مافی کارکردن،
هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی سزای زیندانی.مافی
خوێندن وخۆ پیگه‌یاندن .
له‌لایه‌کی دییه‌وه
ته‌له‌فزیۆنه‌کان، رۆژنامه‌کان،
سه‌رۆکی حزبه‌کان، به‌به‌رده‌وامی
له‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه ڕاگه‌یاندن
بلاوده‌که‌نه‌وه، گه‌شه‌کردنی
به‌ئاگاداری هه‌موان ده‌گه‌یه‌نرێت.
به‌ره‌ی چه‌پ و نه‌قابه
کریکارییه‌کان، که‌سایه‌تیه
سیاسه‌کان، نوسه‌ران، پاریزه‌ران ،
له‌به‌ره‌یه‌کی پته‌ویان پێکهیناوه
بۆ به‌رگری له‌په‌نابه‌ران. به‌ره‌ی
ڕاست وناوه‌ندیش تا دێت له‌م
ئاکسیۆنه بیزار ده‌بن و داوا ده‌که‌ن
که شار له‌م فه‌وزایه ڕزگار بکه‌ن.
جارێ‌تر سویسرا کێشه‌ی بێناسنامه‌کان،
سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری ده‌وله‌ت،
هه‌لومه‌رجی سه‌ختی که‌مپه
فریاگوزارییه‌کان، بێمافیه‌کانی بواری
کار‌و هاوسه‌رگیری وته‌ندروستی و
مناڵان وخوێندن، سیاسه‌تی دژه
ئینسانی نیو گرتوخانه‌کانی
دیپۆرتکردنه‌وه، وه موبادره‌ی
دیپۆرتکردنه‌وه . بوه‌وه به کێشه
گه‌رمه‌کانی کۆمه‌ڵگای سویسرا.
په‌نابه‌ران وبه‌ره‌ی چه‌پ
ده‌یانه‌وێت ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر
بکه‌ن.
ڕۆژانی ئاینده ، گۆڕانی گرنگی له
هه‌ناو دایه ...به‌به‌رده‌وامی
هه‌واڵه‌کانتان به‌ئاگاداری
ده‌گه‌یه‌نین.....په‌نابه‌ران وه‌رنه
ریزی خه‌باته‌وه...