وه‌فدی په‌نابه‌ران، داوای گفتوگۆی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی
کاروباری بایکۆت ده‌کات!
سکرتیری بیرۆی وه‌زیری داد ونێوخۆ، داوای دانیشتن ده‌کات
له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران...
که‌مپی کلاینه شانزه ، هه‌روا گه‌وره وفراوان ده‌بێت
و600 که‌سایه‌تی سیاسی پشتیوانی خۆیان ده‌رده‌بڕن
لاوانی نه‌قابه‌ی کریکارانی یونیا، که‌سه‌دان هه‌زار
ئه‌ندامی هه‌یه، سه‌ندیکای پاڕیزه‌رانی دیموکرات، لاوانی
سۆسیالیست، لاوانی ئالته‌رناتیف، نه‌قابه‌ی کریکارانی
کانتۆنی بیرن وفریبۆرگ،حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق،
بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی له فریبۆرگ، ڕێکخراوه‌ی هاوپشتی
بێ‌سنوور..و.ده‌یانی تر پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕیوه.
ڕاگه‌یاندنی ژماره 4
/بیرن30.06.2010
له‌کۆبوونه‌وه‌ی گشتی دوێنێ ئێواره‌دا، به‌تێکڕایی ده‌نگ
بڕیاردرا که مارشێک بکه‌ن بۆ به‌رده‌م به‌ریوه‌به‌رایه‌تی
کاروباری په‌نابه‌ری، وه نامه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی و
داخوازییه‌کان بده‌ن به به‌ڕیوه‌به‌ری کاروباری
په‌نابه‌ری. کاتێک به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری په‌نابه‌ری
داوای کرد له‌گه‌ڵ وه‌فدی په‌نابه‌ران دانیشتن بکات.
خۆپیشانده‌ران داواکه‌یان ڕه‌د کرده‌وه، چونکه ئه‌و
خاوه‌ن به‌ڵێن نیه و پێیان وابوو ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
کاروباری په‌نابه‌ری ته‌نها موجامه‌له ده‌کات وهیچ
هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ر نانێت. هه‌ربۆیه ته‌نها ماف
وداواکانیان به‌به‌رزی پێکه‌وه ده‌وته‌وه. پاشان وه‌ک
که‌سایه‌تی یه‌که‌می سیاسی به‌رپرس له هه‌لومه‌رجی ژیانی
په‌نابه‌ران، خۆپیشانده‌ران که نزیکه‌ی 500 که‌س ده‌بوون
به‌ره‌و به‌رده‌م په‌رله‌مان چوون که بیرۆی گشتی وه‌زیری
لێ یه. به‌ڵام ڕێکخه‌رانی که‌مپه‌که پێشتر به‌ته‌له‌فۆن
داوایان کرد که وه‌زیری داد‌و نیوخۆ به‌شه‌خسی بێت بۆ لای
که‌مپه‌که. به‌ڵام سکرتیری گشتی بیرۆی وه‌زاره‌ت. ئه‌وه‌ی
ڕاگه‌یاند بوو ،ئه‌م هه‌فته‌یه کاتی نیه و هه‌فته‌ی
داهاتووش پشووی فه‌رمیه‌تی.
به‌ره‌ی مافی مانه‌وه‌ش ئاماده‌نه‌بوون له‌گه‌ڵ هیچ که‌سی
دی له وه‌زاره‌ت دانیشتن ئه‌نجامبده‌ن و له‌به‌رده‌م
بیرۆکه و به‌ئاماده‌بوونی سکرتیری گشتی بیرۆی وه‌زاره‌ت ،
دوو که‌س له‌نوێنه‌رانی په‌نابه‌ران که یه‌کێکیان ووتاری
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌لایه‌ن
جه‌مال کۆششه‌وه به زمانی ئه‌ڵمانی وژنه گانایی ئه‌نیلا
به‌زمانی فه‌ره‌نسی پێشکه‌شکران. دواتر دیارییه‌ک درا به
وه‌زیر که بریتی بوو له چه‌کی پاره‌ی 10 فره‌نک ، که
مووچه‌ی په‌نابه‌رانی بێناسنامه‌یه.
فورسه‌تێکیش درا به‌و په‌نابه‌ره ئیرانیانه‌ی له
2.6.2010 ده‌ستیان بۆ مانگرتن له خواردن بردووه و
به‌تازه‌یی به خه‌باتی به‌ره‌ی مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان
په‌یوه‌ست بوون.
تا دێت فشار له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و وه‌زیری داد‌و نێوخۆ،
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کاروباری په‌نابه‌ری زیاد ده‌کات.
بیروڕای گشتی و میدیاکان گرنگیه‌کی تایبه‌تیان به‌م
چالاکیانه داوه. 600 که‌سایه‌تی سیاسی فه‌رمی و سکرتیری
حزبه‌کان و که‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ندان ...ئیمزایان له
داواکارییه‌کان داوه. نه‌قابه کریکارییه‌کان و گه‌نجانی
سۆسیالیستی سه‌ر به‌حزبی سۆسیال دیموکرات له‌نیو لیستی
درێژی هاوپشتیه‌کاندایه.
به‌به‌رده‌وامی له هه‌واڵه‌کان ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی /سکرتاریه‌تی
سویسرا
|
|
 |
|