مه‌سه‌له‌ی به‌زۆر
ناردنهوهبۆتهیهکێک له‌بنه‌ماکانی
سیسته‌می کۆچبه‌ری ،له‌لای
حکومهتهئهوروپیهکان ،ڕۆژانهسهدان
که‌س ،ڕه‌وانه‌ده‌کرێنه‌وه،ئه‌مه‌ش
ته‌نها به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و
کاره‌ده‌که‌ن که‌مرۆڤ به‌ر له‌هه‌زاران
ساڵ ئه‌نجامی ده‌دا
،واتهگواستنهوهلهشێونێکهوهبۆ
شێوێنکی دیکه‌و له‌پێناو په‌یداکردنی
ژیانیکی باشتر ،له‌ترسی هه‌ژاری،هێرش
وپه‌لاماره‌کان،ڕه‌گه‌زپه‌رستی
،چه‌وساندنه‌وه‌و جه‌نگ و .....تاد .ئه‌و
که‌سانه‌ی که‌ڕه‌گی پێستیان
جیاوازهویاخود پاسه‌پۆرتێک و یان حسابێکی
بانکی (هه‌ڵه)یان
پێیه،ئهوکهسانهوهکو
(تاوانبار)ته‌ماشاده‌کرێن ده‌سگیرده‌کرێن
ودهخزێنرێنهبهندینخانهکانهوه،ئه‌وانه‌ی
که‌له‌ژێر ناوی جیاوازدا بۆئه‌م
مهبهستهدروستکراوه،وه‌کو (مه‌ڵبه‌ندی
ڕاگوێستنهوه)و یاخود جۆری دیکه‌ی له‌م
ناوانه، ده‌ستدرێژی ڕه‌گه‌زپه‌رستی
وڕاسیستانهبۆسهر ژیانی ئه‌م
کهسانهلهلایهن کارمه‌ندانی ده‌زگاکانی
راگوێستنهوهوهلهچوارچێوهی
به‌یاساییکردنی به‌کارهێنانی توندوتیژی
له‌به‌رامبه‌ر کۆچبه‌راندا
به‌رێوه‌ده‌چێت،ته‌نانه‌ت لاوازترین وبێ
ده‌سه‌ڵاترین که‌سانێک له‌نێو کۆچبه‌راندا
،وه‌کو منداڵان وقوربانیانی
ئهشکهنجهوتوندویژی ،له‌جیاتی هاوکاری
کردنیان ،زۆر به‌زه‌لیلی مامهڵایهن
له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
له‌پشته‌وه‌ی ئه‌م
سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنهوهیهدا
،تێکه‌ڵاویه‌ک لهڕاسیزم وڕه‌گه‌زپه‌رستی
وئیمپریالیستیخوازیهک ،له‌چوارچێوه‌ی
سه‌رمایه‌داریه‌کی جیهانی
دا،وه‌ستاوه‌ته‌وه.له‌کاتێکدا که
سهرمایهوهاووڵاتیانی یه‌کێتی ئه‌وروپا
و(جیهانی یه‌که‌م) به‌هره‌مه‌ندن
له‌ئازادی سه‌فه‌ر وبۆ هه‌ر جێگایه‌کی
ئه‌م جیهانهکهبیانهوێت وئاره‌زوویان
لێبێت، ئه‌وا که‌سانێک که‌به‌هه‌ڵه،خۆیان
ولهوبهرهوهولهنێو
سنورهدورستکراوهکاندا
دهبیننهوهوزۆرجاریش ووڵاته‌کانیان
له‌ژێر باری جه‌نگ وداگیرکاری
ووڵاتهسهرمایهدار وئیمپریالیستهکاندا
، واتهههمان ئهوووڵاتهئهوروپیانه،
وێران وپارچهپارچهکراوه، ئه‌م
کهسانهبهتاوانبار له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن و
ده‌ناسرێن و له‌ساده‌ترین
مافهئینسانیهکانیش ،بێبه‌ش ده‌کرێن و
به‌جورێک که‌ئیتر
لهوهدووردهخرێنهوهکهژیانێکی
مرۆڤانه‌یان هه‌بێت ،هه‌ر ئه‌م که‌سانه‌ش
،ده‌بن به(کۆچبه‌رانی نایاسایی)
و(دانیشتوانی دوای ته‌واوبونی فیزه‌کان)
و(داواکه‌رانی مافی په‌نابه‌ری وبهقاچاخ)
وهه‌رکاتێک که‌پێویستیان به‌هێزی کاریان
نه‌ما ،یاخود ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان
به‌رزکرده‌وه،ئه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی
ده‌رکردنیان لێده‌کرێت ودووردهخرێنهوه.
وه‌ختێک ،
کهدهگاتهبریاڕدان له‌سه‌ر
به‌زۆرناردنه‌وه،له‌وێدا ئیدی به‌گوێره‌ی
ویست وئاره‌زووی ،خاوه‌ن بڕیاره‌کان
وده‌سه‌ڵاتداران ،هۆکاره‌کانی ئاواره‌بوون
وکۆچکردن ،له‌بیرده‌کرێن وبهفهرامۆشی
ده‌سپێردرێن .چه‌ک وپیلانه‌کانی
به‌رپاکردنی گرژی یهسیاسیهکان
،کهلهرۆژئاوا دروستده‌کرێن وسیناریۆکانی
ئاماده‌ده‌کرێن ،ئه‌و جهنگهملهوریانهی
،که‌له‌پێناو پترۆل وسامانهسروشتیهکاندا
بهرپادهکرێن ،داسه‌پاندنی
رژێمهسهرکوتگهرهکان که‌له‌لایه‌ن
حکومهتهئهورپیهکانی
خۆمانهوهکهزۆرشهیدای دیموکراتین
،پاڵپشتیان لێده‌کرێت ،ئاڵۆگۆر له‌که‌ش
وهه‌وای جیهان وزه‌وتکردنی زه‌ویه‌کان
......هه‌موو ئهمانهدهکرێت شۆێن پێ و
ئاسه‌واریان لێره‌دا په‌یدابکرێت
،له‌سیسته‌می سه‌رمایه‌داری
ئابوریهکهماندا ،له‌جۆری ژیانی
وهبهکارهێنانمان،
ولهبهرژهوهندیهئیمپریالیستیهکانمان
.به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی
به‌زۆرناردنه‌وه(که‌مپێنێکی یه‌ک
مه‌سه‌له‌یی،نی یه) چونکهخهڵکی
،به‌ویستی خۆیان ویاخود به‌زۆر ناچار
ڕێگای کۆچکردن هه‌ڵده‌بژێرن.
به‌مه‌به‌ستی
ئاماده‌کردنی فڕۆکه‌کان بۆ به‌زۆر
ڕه‌وانه‌کردنه‌وه‌ی کۆچبه‌ران
وپه‌نابه‌ران،حکومهتهئهوروپیهکان
بۆئه‌نجامدانی ئه‌م
کارهقێزهنهوهولهبری خۆیان ،له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ک له‌کۆمپانیا وده‌زگای
تایبه‌تیه‌کاندا ،گرێبه‌ست ده‌گرن
،کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی ،یه‌کێکن
لهههڵقهسهرهکیهکانی ئه‌م ماشێنی
بهزۆرناردنهوهیه،ئهمانهجگهلهوهی
کههۆکارێک بۆ له‌ناوبردنی هێواش
به‌هێواشی ئه‌م زه‌ویه‌مان ،له‌هه‌مان
کاتدا زۆربه‌ی کۆمپانیه‌کانی ئاسمانی
له‌پێناو قازانج وپه‌یداکردنی پاره‌ی
زیاتردا ،سڵ ناکهنهوهلهههڵگرتنی
که‌سانێک به‌ره‌و مه‌رگی شێنه‌یی ،هاوکات
چه‌ندین لایه‌نی قازانج په‌یداکه‌ر له‌م
نێوه‌دا کارده‌که‌ن ،وه‌کو ئه‌و
کۆمپانیانه‌ی کهکاروباری چاودێری
وسه‌رپه‌رشتی به‌زۆر
ناردنهوهئهنجامدهدهن ،له‌نمونه‌ی( جی
4 و سێرکۆ).
هه‌روه‌ها ئه‌و
لایه‌ن ورێکخراوانهنیمچهحکومهتیانهش
،که هیچ بهرپهرسیاریهکیان
له‌به‌رامبه‌ر که‌سدا نی یهولهم
بواره‌دا کارده‌که‌ن ،وه‌کو ده‌زگای سنوری
یه‌کێتی ئه‌وروپا (فرۆنتکس) ورێکخراوی
جیهانی بۆ کۆچ ( ئای ،ئۆ ،ئێم ) ،ئه‌و
رێکخراوه‌ی که‌له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دوایدا
وله‌ژێر سایه‌ی حکومهتهئهوروپیهکاندا
،ده‌ورو نه‌خشی زیاتریان پێدراوه،به‌پێی
ئه‌مه‌ش چه‌ندین کرده‌وه‌ی
بهزۆرناردنهوهو به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ
یه‌کتردا، ئه‌نجام داوه،ئه‌م کاره‌ش
جگهلهکهم کردنه‌وه‌ی مه‌سره‌فی مالی
بۆئه‌مان ،مه‌سه‌له‌ی دوور خستنه‌وه‌ی
به‌رپه‌رسیارێتی له‌حکومه‌ته‌کان
ولایهنهنێوخۆییهکان،و به‌ره‌و
ڕووکردنه‌وه‌ی بۆ لای چه‌ند لایه‌ن
ورێکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تی، مسۆگه‌رده‌کات.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا وبۆئه‌م ئامانجه‌ش
،ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌کی به‌ربڵاو به‌خشراوه
به(فونتکس)، له‌پێناو رێکخستنی گه‌شتی
یهئاسمانیهکان وکڕینی پێداویستیه‌کان و
هه‌روه‌ها گه‌ڕان به‌شوێن چۆنیه‌تی به‌کار
هێنانی مانگه‌ده‌ستکرده‌کان به‌مه‌به‌ستی
چاودێریکردنی سنوره‌کانی ئه‌وروپا
.کیانێکی ڕه‌گه‌زپه‌رست وئیمپریالیستی
وه‌کو ئه‌وروپای (پۆڵارێزکراو) له‌پێناو
پاراستنی سنورهدهستکردهکانیدا ،پێویستی
به‌له‌شکرێکی به‌کرێگیراوی وه‌کو (فونتکس)
هه‌یه،
زۆرجار په‌نابه‌ران
وکۆچبه‌ران بهزۆرنێردراوه،به‌منداڵان
وخێزانهکانیشهوه،ده‌ست وپێیان
ده‌به‌سترێن وکهلهپچهدهکرێن
،هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی (تاوانبارانێکی
ترسناکیان) ده‌ستگیرکردبێت
ئهمانهلهلایهن پاسه‌وانانی
پۆلیسهوهچاودێری ده‌کرێن وبهڕیدهکرێن
،چه‌ندین ڕاپۆرتی دیکیۆمونتاری
،له‌په‌یوه‌ند به‌ده‌ستدرێژی گیانی
وڕه‌گه‌زپه‌رستی وسێکسی ،که‌له‌لایه‌ن
کارمه‌ندانی (ناردنه‌وه) وپاسه‌وانانی
تایبه‌ت له‌کاتی بهزۆرناردنهوهدا
وکهکراوهتهسهر کۆچبه‌ران وپه‌نابه‌ران
،به‌تۆمارکراوی هه‌یه. ئه‌و پێشنیارانه‌ی
له‌م دواییانه‌دا و له‌لایه‌ن یه‌کێک
له‌کاربه‌ده‌ستانی یه‌کێتی ئه‌وروپادا،
خرایه‌ڕوو ،ئه‌وه‌ی که‌باس له‌ناردنی
(چاودێرانی مافی مرۆڤ ) بۆ ناو
ئهوفرۆکانهی که‌په‌نابه‌ران وکۆچبه‌رانی
به‌زۆر نێردراوهیان
هه‌ڵگرتوه،ڕهنگهههندێک له‌و
کرده‌وانه،که‌م بکاته‌وه،به‌ڵام
له‌هه‌مان کاتیش‌دا ،مه‌سه‌له‌ی
بهزۆرنادنهوهیاسایی ده‌کات .
ئێمه‌ئه‌و
ڕاستیهدهزانن که‌مه‌سه‌له‌ی
به‌ره‌نگاربونه‌ی به‌زۆرناردنه‌وه،له‌کاری
چه‌ند رۆژ وههفتهدا قه‌تیس نابێته‌وه،
خه‌ڵکانێک له‌رێگای
سنورهکانهوهولهمهترسیدارتین
بارودۆخداو هه‌موو رۆژه ،له‌رێگای مانگرتن
له‌خواردن و کرده‌وه‌ی ئاژاوه‌گێری له‌نێو
زیندانه‌کاندا و که‌سانێک کۆچده‌که‌ن
،سه‌فه‌رده‌که‌ن وهاوسۆزن له‌گه‌ڵ
کۆچبه‌ران ،بێده‌نگی هه‌ڵنابژێرن له‌نێو
فڕۆکه‌کاندا.
ڕه‌وه‌نده‌کان
کۆده‌بنه‌وه‌و به‌رگری لهتاکهکانیان
ده‌که‌ن ،خۆپیشاندان وکرده‌وه‌ی
ناڕه‌زایه‌تی و رێکخراو دژ به‌ده‌زگای
به‌زۆر
ناردنهوهبهڕێدهخهن......به‌ڵام
سه‌رباری ئه‌مانه‌ش ،هێشتا پێویستهکاری
دیکهبکرێت ،چونکه هێشتا
،رۆژانهههزاران که‌س دووچاری
مه‌ترسیه‌کانی بهزۆرناردنهوهدهبن .
ئێمهبانگهوازی
هه‌موو تاک وکۆمه‌ڵه‌کان له‌سه‌رتاپای
ئه‌وروپا ده‌که‌ین،بۆ په‌یوه‌یست بوون
به‌ریزی ئێمه‌وه،لهههفتهیهکی
ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین (هه‌فته‌ی یه‌که‌می
حوزه‌یران 2010) دژ بهدهزگاو
ئامرازه‌کانی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆره‌ملێ
،هه‌روه‌ها بانگه‌وازی په‌نابه‌ران
وکۆچبه‌ران ده‌که‌ین له‌سه‌رتاسه‌ری
ئه‌وروپا وده‌ره‌وه‌ی دا ،بۆ به‌رێخستنی
خۆپیشاندان وناره‌زایه‌تی وبا هه‌موو
پێکه‌وه‌و به‌هاوده‌نگی بڵێین : نا بۆ
ئه‌وروپای پۆڵارێز،به‌ڵی ئازادی سه‌فه‌ر
بۆ هه‌مووان، ناردنه‌وه‌ی به‌زۆره‌ملێ
ڕاگرن.
بۆ زانیاری زیاتر
له چالاكیه‌كانی هه‌فته‌ی ناڕه‌زایه‌تی
شه‌به‌كه‌ی دژ به دیپۆرتی په‌نابه‌ران
په‌یوه‌ندی بكه‌ن به فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی