ڕاگه‌یاندنی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌رباره‌ی به‌ستنی
کۆنفره‌نسی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران
له پێناو سیاسه‌تیکی په‌نابه‌ری
ئینسانی‌دا//له پیناو مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان
له دژی ته‌ردو زیندانی و دیپۆرت
کۆنفره‌نسی سێیه‌می فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا له ڕۆژی
19.06.2010 له‌شاری زوریخ ده‌به‌سترێت.
هاوڕێیانی په‌نابه‌ر و کۆمیونتی عیراقی له
سویسرا
به‌ره‌ی ڕاست له‌ته‌واوی ولاتانی ئه‌وروپادا
له لاوازترین به‌شی کۆمه‌ڵگاوه یانی
په‌نابه‌ران ده‌ستیان به هیڕش داوه. له
سویسراش به‌شوین سالی 2000 دا وبه‌تایبه‌تی
به‌دوای په‌یڕه‌وکردنی پراتیکی فریاگوزاری،
وه له‌کۆڵکردنه‌وه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای
داوای مافی په‌نابه‌ری وچوونه نێو
ڕێککه‌وتنامه‌ی شه‌نگنه‌وه، هێنده‌ی دی
بواری بۆ کار‌و ژیان و مافه‌کانی په‌نابه‌ران
به‌تایبه‌ت و بیانیه‌کان به‌گشتی
به‌رته‌سکبونه‌ته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌دا، به‌ره‌یه‌کی
ناڕازی بۆ به‌رگرتن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
هه‌نگاوه زیانباره‌کانی ، وه‌پشتیوانیکردن
له په‌نابه‌ران پێکهات. فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا
تاکه ڕیکخراوه‌ی خودی په‌نابه‌رانه
ده‌ستی تێکه‌ل ئه‌و مه‌چه‌کانه کردوه
به‌ڕووی نا ووتن بۆ دیپۆرت و به‌ڵی بۆ مافی
مانه‌وه‌و مافی په‌نابه‌ری.
له‌لایه‌کی دییه‌وه و هاوکاتی ئه‌م ڕه‌وه‌نده
، خوڵقاندنی ترس له بێگانه و له‌په‌نابه‌ران
له نیو خه‌ڵکی سویسرادا، جیاکاری وبه‌سوک
ته‌ماشاکردنی بێگانه‌کان و په‌نابه‌ران،
گه‌شه‌ی به‌رچاوی به ڕاسیزم داوه. که‌مپینی
مه‌ڕی ڕه‌ش و پلاکارتی چه‌ند مه‌چه‌کی ده‌ستی
تاوانباری بۆ داوای مافی هاوڵاتیبوون،
پروپاگه‌نده‌ی (خراپ که‌ڵک وه‌رگرتن
له‌په‌نابه‌ری)) ، شفیزی (سویسری) کێ یه؟
ئه‌م ئایدیا وبۆچوون ودیاردانه رووحی
قانگدراوی ناسنامه‌ی ناسیۆنالیزمی سویسرایه
که لووت له ڕاسیزم ده‌کوتێ.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ترسخوڵقاندن وئه‌م
جیاکارییه ئاراسته‌کراوه، له پیناو
پێکه‌وه ژیانێکی ئارام و جوانترکردنی ژیانی
هه‌موان، ماف وڕیزی په‌نابه‌ران به پێشمه‌رج
ده‌زانێت. وه له‌گه‌ل ده‌یان لایه‌نی تری
سویسری وناسویسریدا ، ئه‌و شه‌به‌نگه
پرشنگداره پیکده‌هینیت که دونیای مۆدیرن
وهاوچه‌رخ وشارستانی له‌ووڵاتێکی وه‌ک سویسرا
که پێویسته هه‌بێت.
به‌ڕیزان
ئه‌م کۆنفره‌نسه به‌رووی هه‌موان کراوه‌یه.
کۆنفره‌نسی ئیوه‌یه. به‌شداری تیابکه‌ن، له
داهاتووی فیدراسیۆندا ، کاریگه‌رانه هه‌لسوڕێن .
ئه‌م کۆنفره‌نسه به‌به‌شداری نوێنه‌رانی لایه‌نه
سویسری و جیهانیه‌کان ده‌به‌ستریت
ئه‌م کۆنفره‌نسه به‌به‌شداری ژورنالیست
ولیکۆڵه‌ره تایبه‌تیه‌کانی بواری عیراق و
کوردستانی ئه‌نجامده‌دڕی.
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیراقی له سویسرا
22.4.2010
جه‌مال کۆشش 0787557786
0788532004 ئه‌حمه‌دعه‌لی