وه‌فدێكی فیدراسیۆن له
گه‌ڵ لیجنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان
له‌سه‌ر كێشه‌ی په‌نابه‌ران كۆبووه
كوردستان –هه‌ولێر 5-4-2010:
ئامانج عبدوڵا به‌پرسی لقی كوردستانی فیدراسیۆن به
سكرتارێتی فێدراسیۆنی ڕاگه‌یاند "له‌سه‌ر داوای
لیجنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مرۆ
كاتژمێر 1230 نیوه‌رۆ وه‌فدێكی فیدراسیۆن له‌گه‌ڵ
وه‌فدێكی لیجنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان
كۆبووه"
ئاری جلال ئه‌ندامی هه‌ئیه‌تی لقی فیدراسیۆنی كوردستان
ووتی"که كۆبوونه‌وه‌كه زیاتر له 1،30 خایاند به
ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ که پێک
هاتبوون له ( سالار محمود /سه‌رۆکی لیژنه مافی مرۆڤ
) (په‌یمان عزالدین / ئه‌ندام) (سه‌رگوڵ ڕه‌زا /
ئه‌ندام) ( ئه‌ڤین عمر / ئه‌ندام ) هتد … وه به
ئامه‌ده بوونی (ئامانج عبدالله / په‌رپرسی
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عراقی لقی
کوردستان) پاش گفت‌و گۆکردن له‌سه‌ر کێشه‌و گیر‌و
گرفته‌کانی په‌نابه‌ران و چۆنێتی ڕێکه‌وتنی حکومه‌ت
بۆناردنه‌وه‌یان بۆ کوردستان و هه‌روه‌ها ئاماژه به‌و
ڕێکه‌وتننانه کرا که به نهێنی کراون به‌رامبه‌ر به
په‌نابه‌ران وه‌رگرتنه‌وه‌یان له لایه‌ن فڕۆکه
خانه‌کانی هه‌رێم وهه‌روه‌ها ئاماژه کرا به کار‌و
چالاکیه‌کانی فیدراسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و
هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به دیارده‌ی
به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و کێشه‌کانیان و
داواکاریه‌کانیان "
ئاری ئه‌وه‌شی ووت" وه هه‌روه ها به فه‌رمی
مه‌وقیفی حکمومه‌تی هه‌رێم و پێدانی یاداشتنامه‌یه‌ک و
لێژنه‌که داوای په‌ڵگه‌نامه‌کانی کرد له‌سه‌ر ئه‌و
ڕیکه‌وتنانه‌ی کراوه وه هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی ئێمه
وه‌ک فیدراسیۆن چیه بۆ په‌نابه‌رانی کوردستان وه چی
بکه‌ین باشه بۆیان وه‌هه‌روه‌ها وتیان ئێمه هاوکار
ده‌بین له‌گه‌ڵتان بۆ ئه‌م کێشه‌یه وه ئاماده‌ین زۆر
به‌جدی کار بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌ین چوونکه ئه
مه پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤه وه هه‌روه‌ها
وتیانبه‌رده‌وام پێکه‌وه کار ده‌که‌ین له‌سه‌ر ئه‌م
کێشه‌یه "
ئاری ووتیشی"سه‌رۆکی لێژنه ڕایگه‌یاند که
په‌ڵگه‌نامه‌کانیان پێبده‌ین تاوه‌کو له
کۆبونه‌وه‌یه‌کی نائاسیدا له په‌ڕله‌مان له‌سه‌ر ئه‌م
کێشه‌یه کۆببنه‌وه له كۆتاییشدا سه‌رۆك و
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی مافی مرڤ به‌لێنیان دا كه هه‌موو
هه‌وڵێك ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ رێگرتن له ناردنه‌وه‌ی
به‌زۆری په‌نابه‌رانی كورد بۆ کوردستان "
ئامانج ئه‌وه‌شی ووت "لیجنه‌ی مافی مرۆڤ رایان گه‌یاند
كه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه سه‌باره‌ت به
رێكه‌تن له‌گه‌ڵ ووڵاته ئه‌ورپیانه‌ی كراوه پێ بگات
ئه‌وا هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسای ساز بده‌ن
له په‌رله‌مان بۆ سكرتێری فیدراسیۆن تا له نزیكه‌وه
به‌ڵگه‌كان بخاته روو"
ئامانج ووتیشی "له كۆتای كۆبوونه‌وه‌كه جارێكی دیكه
نامه‌ی سكرتێری فیدراسیۆن بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان وپه‌رله‌مانتاره‌كانی
كوردستان سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی په‌نابه‌ران
پێشكه‌شكرا"