یاداشتی ناڕەزایەتی
بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرلەمانتارانی کوردستان
ئێمە نوسەران و ڕۆژنامەنوسان، کەسایەتى و
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و حزب و لایەنە
کوردستانیەکان کەلە خوارەوە ناومان هاتووە،
لەرێگای ئەم یاداشتەوە دەمانەوێت ناڕەزایەتی خۆمان
ئاراِستەی ئێوە بکەین لە پەیوەند بە کێشەو
گیروگرفتى پەنابەرانى کوردستانەوە کە تا ئێستا بێ
وەڵام ماوەتەوە ڕووبەرووى مامەڵەیەکى نامرۆڤانە
بۆتەوە.
بەپىى ڕاگەیاندنەکانى تائێستاى فیدراسیۆنى
پەنابەرانى عێراقى بریارە لەچەند ڕۆژى داهاتوودا
هەڵمەتێکی دیکەی گرتنو ڕاوان و زیندانکردنی
پەنابەرانى کوردستان، لەلایەن دەولەتانى ئەوروپاوە
دەست پێکردۆتەوە وهەرئیستاش دەیان پەنابەر
لەگرتووخانەکانى ئەم وڵاتانەدا ڕاگیراون تا بەزۆر
ڕەوانەى کوردستان بکرێنەوە.
ئێمە دڵنیاین لەوەى کە ناردنەوەی بەزۆری ئەم
پەنابەرانە جگە لەوەى کارێکى نامرۆڤانەیە هاوکات
مایەى کارەسات و نەهامەتیەکى گەورەیە
وبەدڵنیاییەوە ماڵوێرانى و تاوان وخۆکوژی
لێدەکەویتەوە. تەنانەت بەم هۆیەوە پەنابەران
وخیزانەکانیان گیرۆدەى باری نالەباری دەروونی دەکا
.. بەتایبەتیش هێشتا کەکێشە و گرفتى ئەو سەدان
پەنابەرەى کەلەماوەى راِبردوودا دیپۆرتکراونەتەوە
چارەسەرنەکراوە و ژیانیان بەهەڵواسراوى ڕاگیراوە،
بەدیپۆرتکردنەوەى ئەم وەجبەیەش هیندەى تر بارى
هاولاتیانى پەنابەرى کوردستان سەخترو دژوارتردەکا.
ئێمە سەڕەراى ئەوەى کەسیاسەتى ناردنەوەى پەنابەران
ئیدانەدەکەین وپیمان وایە سیاسەتێکە ڕاستەوخۆ دژ
بەمرۆڤایەتیە، هاوکات داوا دەکەین لە حکومەتی
هەرێم بە چاوێکی بر بایەخەوە لە پرسی پەنابەران
بڕوانی وەڵامی ئەو داواکاریانە بداتەوە کە لە چەند
یادشتی جیاوازدا چ لەلایەن پەنابەران لە
زیندانەکانی ئەوروپا چ لەلایەن رێکخراوە پەنابەری
و ئینسانی پەرلەماتارانی ئەوروپا لە لایەن
فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە خڕاوەتە بەردەستان. ئێمە
پیمان وایە ئەم داواکاریانەى خوارەوە سادەترین
وسەرەتاییترین مافى پەنابەرانە و هەنگاوهەڵگرتنى
حکومەتى هەرێم لەبەرامبەریاندا ئەتوانى سەرەتایەکى
باش بێت بۆ باشکردنى ڕەوشى پەنابەران:
1. داوا لە حکومەتی عێراقی بکرێت کە تەواوی ئەو
ڕێکەوتنە ئاشکراو نهێنیانەی لەسەر حسابی پەنابەران
کراوە هەڵبوەشێنەوە، هیچ پەنابەرێک لە فرۆکەخانەی
بەغدا و هەولێرو سلێمانی وەرنەگیرێتەوە.
2. ڕاگرتنی دەستبەجێ ئەو ڕێکەوتننامانەی کەلەلایەن
حکومەتی هەرێمەوە ئەنجامدراوە لەگەڵ ووڵاتانی
ئەوروپا دا دەربارەی ناردنەوەی پەنابەران وە ئەمە
بەڕەسمی ڕابگەیەنرێت.
3. ئەو پەنابەرانەی بەزۆرە ملی دیپۆرتی کوردستان
کروانەتەوە قەرەبوو بکرێنەوە، بیمە یان کاری
گونجاویان بۆ دابین بکرێت. وەڵام بە خواستەکانی
پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان بدەنەوە کە بەشێوەی
یاداشت ئاڕاستەی پەرلەمان وسەرۆکی حکومەت کراوە.
4. داواکاری قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەو
پەنابەرانەیین کە منداڵەکانیان خۆکوژیانکردوە
وەیان لەڕیگای پەنابەریدا تیاچوون.
کەسایەتی و لایەنەکان: