|
مانگرتنی په‌نابه‌ران ده‌ستیپێكرد
ناسر له‌گرتووخانه‌ی برۆك هاوسه‌وه به سكرتارێتی
فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند" له‌دۆینێه‌وه مانگرتنمان
ده‌ستپێكرده‌وه تا ئێستا 123 په‌نابه‌ر به
مانگرتنه‌كه‌مانه‌وه په‌یوه‌ستبوون"
ناسر ئه‌وه‌شی ووت "ئێمه زیاتر له 35 په‌نابه‌ری
عێراقیین وه ئه‌وانی تر په‌نابه‌ری ئه‌فغانی و ئێرانی و
سوماڵی و جه‌زائیرو جامایكایوو و ووڵاتانی ترن"
ناسر ووتی "من نزیك به 10 ساڵه له‌به‌ریتانیا
ژیانده‌كه‌م خێزان‌و منداڵم هه‌یه، وه خه‌ڵكی ناسریه‌م
،دوای ئه‌وه‌ی دیپۆرتی به‌غداكراینه‌وه به هه‌وڵێكی بێ
ووچان گه‌ِرێنراینه‌وه و تا ئێستا منیان له‌م
گرتووخانه‌یه‌دا ڕاگرتووه بێ لێپرسینه‌وه"
ناسر سه‌باره‌ت به‌داواكاریه‌كانیان ووتی"داواده‌كه‌ین
ئازادمان بكه‌ن و سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
ڕابگرن "
له ڕاگه‌یاندنێكی فیدراسیۆندا دژ به‌دیپۆرتی په‌نابه‌رانی
عێراقی هاتووه"داوا له حكومه‌تی به‌ریتانیا ده‌كرێت كه
دیپۆرتی په‌نابه‌رانی عێراقی ڕابوه‌ستێت"
شایه‌نی باسه ئه‌و ڕاگه‌یاندنه تا ئێستا 23 رێكخراوی
په‌نابه‌ری و ئینسانی و 4 ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
ئیمزایان لێداوه دژ به ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی.
|