جه‌مال کۆشش: هۆکاری سه‌رگه‌ردانی و ده‌ربه‌ده‌ربوونی
په‌نابه‌رانی عێراقی چیه؟
خالد ئه‌حمه‌د: وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر به ساده‌یی
ئه‌وه‌یه که عێراق له سه‌رگه‌ردانیه‌کی ساسی زۆر
مه‌تریسداردا ده‌ژی و ئاسایش و ژیانی خه‌ڵک مسۆگه‌ر و
پارێزراو نیه، ئه‌مه سه‌رباری هه‌ژاری و بێ‌کاری
وبڵاوبونه‌وه‌ی دیارده‌ی له‌شفرۆشی و نه‌خۆشی ئایدز، هێز
سیاسیه‌کانی عێراق له‌مپه‌ڕی لیبراڵ و دیموکراتیانه‌وه تا
ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی دینی و مه‌زهه‌بیان له ململانێیه‌کی
زۆر سه‌ختدان بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و له پێناو
به‌لادا خستنی ململانێکانیان و ساخکردنه‌وه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان تا بۆیان بکرێت کام ڕیگه‌یه
باجه‌که‌ی زۆر گران و کاره‌ساتاوی بێت له سه‌ر ژیانی
هاوڵاتیان، سڵی لیناکه‌نه‌وه. مێژووی حه‌وت ساڵی دوای
ڕووخانی ڕژێمی به‌عس شاهیدی ئه‌وه‌یه که هه‌موو هێزو
لایه‌نه‌کان له گۆڕه‌پانی عێراقدا چه‌ند له توانایاندا
بوه ته‌خسیریان نه‌کردوه له ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین و
تراژیدیترین کاره‌سات به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیان هه‌ر له
ته‌قینه‌وه‌کان و ڕفاندنه‌کان و ئازار وئه‌شکنجه‌دانی
بێوێنه تا پاکتاوکردنی به‌رامبه‌ر به شێوازی
جۆراوجۆروبڵاوکردنه‌وه‌ی برسێتی و بێ‌کاری و هه‌ژاری به
ڕاده‌یه‌ک که که‌سانێک ناچاری فرۆشتنی گورچیله بوون.
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی توێژینه‌وه‌و ئاماره‌کان بکه‌ی له‌م
بوارانه‌دا که باسمان کرد گه‌وره‌یی کاره‌ساته‌که‌و
ڕاده‌ی مه‌ترسیداریت بۆ ده‌رده‌که‌وێت، به جۆرێک که له
مێژوودا که‌موێنه یه و به دروستی ناتوانی عێراق به
کۆمه‌ڵگایه‌ک بچوێنی که هیچ جۆره یاسایه‌ک به‌ڕێوه‌ی
به‌رێ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ده‌سته‌و هێزی
چه‌کداری جۆراوجۆرن.
ئه‌وه ماوه‌ی 11 هه‌فته به سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
ده‌بورێ تازه 5 ڕۆژه که ئه‌نجامی کۆتایی
هه‌ڵبژاردنه‌کان په‌سه‌ند کراوه، لایه‌نی شیعی و سونی که
هه‌ردوکیان ژماره‌ی گه‌وره‌ی ده‌نگه‌کانیان بۆ خۆیان بردوه
و هه‌ریه‌که‌یان به مافی خۆیانی ده‌زانن حکومه‌ت
پێکبێننن، وه تا ئه‌م چرکه‌یه‌ش له هه‌موو لایه‌که‌وه
ئه‌وه‌نده‌ی گوێمان له لێدوانی ئاگراوی ده‌بێت وێنه‌ی
بارودۆخه‌که له زهنماندا له 7 ساڵی ڕابوردوو
کاره‌ساتاویتر وترسناکتر ده‌بینرێ، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حکومه‌تیش پێک‌بێت ناتوانێ جێگه‌ی دڵخۆشی
بێت، چونکه به ده‌ر له‌وه‌ی که ئه‌جندای هیچ کام له
گروپ‌و قه‌واره‌کان ئاماژه‌یه‌کی دڵخۆشکه‌ری تیدا نیه وه
ڕابوردوش ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه که حکومه‌ته دینی و
قه‌ومیه‌کان ناتوانن لانی هه‌ره که‌می ئازادی و دیموکراسی
و مافه‌کانی هاوڵاتیبوون ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. ئه‌وه‌نده‌ی
که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر کوردستانیش ته‌نها ووردبونه‌وه
له ڕوداوه‌کانی ڕفاندن و تیرۆرکردنی خوێندکارو
ڕۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تی ئازادیخوازان به به‌یاننامه‌و لێدوانه
ئاگراویه‌کانی ده‌سه‌ڵآت به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی هۆکاری
ده‌ربه‌ده‌ری و سه‌رهه‌ڵگرتنی لاوان ڕۆشنبێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی سه‌ره‌ڕای هه‌موو بانگه‌شه‌کانی له
هه‌بوونی ئازادی و دیموکراتی و ئاسایش و به (دوبه‌ی)بوونی
وڵات ، به کرده‌وه نه‌ک هه‌ر ئاماده‌نه‌بوه‌و نیه
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ڕون و ئاشکرا له بکه‌رانی ئه‌م کاره
تیرۆرستیه بکات، به‌ڵکو له بری ئه‌وه لێدوان و
ڕونکردنه‌وه‌ی توند ده‌دات و ناساندنی ئازادیخوازان و
نوسه‌ر وڕۆژنامه‌نوسان و شه‌قامی کوردی به ده‌ستی
ده‌ره‌کی بۆته کاری ڕۆژو شه‌وی هه‌موو میدیاکانی
ده‌رباریان،ته‌نانه‌ت به خودی سه‌رۆکی هه‌رێمیشه‌وه
ئاماده نین (سه‌رده‌شت عوسمان) وه‌ک ڕۆژنامه‌نوس
دانپێدابنێن و
بناسێنن.
به کورتی له وڵاتێک‌دا که ده‌سه‌ڵاتیکی دیکتاتۆرو
سه‌رکوتگه‌ر حوکمی بکات وهه‌موو جۆره گه‌نده‌ڵیه‌کی سیاسی
و ئابوری و ئیداری و ئه‌خلاقیش تا سه‌ر ئسقان گه‌شتبێ و
ناعه‌داله‌تی و ناسه‌قامگیری سیاسی به‌قه‌رار بێت و خه‌ڵک
له چاوه‌ڕوانی ڕوودانی شه‌ڕی ئیتنی و تایفی و مه‌زهبیدا
بن و بێ‌کاری و هه‌ژاری و ده‌یان و سه‌دان ده‌ردیتر
به‌رۆکی گرتبن وه ئاسۆیه‌کییش نه‌بێ بۆ ڕزگاربوون ،خه‌ڵک
جگه له کۆچ و سه‌رهه‌ڵگرتن ڕێگایه‌کیتریان نیه بۆ
ده‌ربازبوون.
جه‌مال کۆشش: ده‌توانی وێنه‌یه‌کی ووردمان بده‌یتێ له
باره‌ی سایکۆلۆژیه‌تی په‌نابه‌رانه‌وه به تایبه‌ت لاوانی
کوردستانی
عێراق؟
خالد ئه‌حمه‌د: سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره دیاره به
درێژایی ته‌مه‌نی حکومه‌ته یه‌کله دوای یه‌که
سه‌رکوتگه‌ره‌کانی عێراق و ، به‌تایبه‌تیش ڕژێمی به‌عس و
دوای ئه‌ویش له لایه‌ن هێزه قه‌ومی و مه‌زهه‌بی و
شۆڤێنیه‌کان و له کوردستانیش له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و
حزبه‌کانه‌وه کاروتێکۆشانێکی شێلگیرانه کراوه بۆ
بێئیراده کردنی تاک و کۆمه‌ڵگا که ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تی
هه‌موو هێزو ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریه‌کانه له ته‌واوی
دونیادا، ئه‌م تێکۆشانه‌ش تا ڕاده‌یه‌کی زۆر به‌رچاو
ئامانجی پێکاوه . په‌نابه‌ری عێراقی و به تایبه‌تیش
کوردستان له گه‌ڵ ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆیان به داخه‌وه
خاوه‌ن سایکۆلۆژیه‌کی تێکشکاوو بێئیراده‌ن، بۆ که‌سانی
سیاسی و به ئاگا هه‌ر له ماوه‌یه‌کی که‌می دوای
ڕاپه‌ڕینه‌وه ڕوونبوو که ئه‌م هێزانه کار له سه‌ر به
مێگه‌لکردنی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن (له گه‌ڵ ڕێزمدا). هه‌ر له
سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌ی یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مان له
کوردستان په‌یامی ئه‌مان ڕوونبوو له جیاتی کارنامه‌ی
چاکسازی سیاسی و ئابوری و ئیداری و کۆمه‌ڵایه‌تی و
فه‌رهه‌نگی ... هتد، ئیفلیج کردنی کۆمه‌ڵگاو سه‌ندنه‌وه‌ی
ئیراده‌بوو له تاک و کۆمه‌ڵگا وه ته‌سلیمکردنی به
(مامه‌و کاکه)کانبوو.دیاره تاکێک له‌م کارخانه‌ی
ئه‌مانه‌وه به هه‌موو وێسگه جیاجیاکانی بێئیراده‌کردنی
وه‌ک وتاری حزبی ودینی و فه‌زای گشتی کۆمه‌ڵگاو ... هتد،
که (ئه‌مه‌یان بۆ خۆی باسێکیتره‌و زۆر هه‌ڵده‌گرێ)
به‌رهه‌م هاتبێ، بێگومان تاکێکی بێئیراده ده‌رده‌چێ و جا
کاتێ ده‌شگاته ڕۆژئاوا له یه‌که‌م هه‌نگاودا له گه‌ڵ
سیاسه‌تێکی توندی دژه ئینسانی ودژه په‌نابه‌ری به‌ره‌و
ڕوو ده‌بێ ئه‌واباره‌که گرانتر ده‌بێته‌وه، ئه‌وه
سه‌رباری هه‌وڵ و ڕێکه‌وتننامه‌کانی نێوان حکومه‌تی
هه‌رێم و ناوه‌ند له لایه‌ک و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا له
لایه‌کیتره‌وه بۆ به زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری زیاتری ده‌بێ له سه‌ر تێکشکانی
سایکۆلۆژی وبێئیراده بونیان، به کورتی په‌نابه‌رانی
عێراق و کوردستان له کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه سه‌ریان
ده‌رهێناوه که تاک تییدا بێئیراده‌و ڕه‌شبینه‌و له
ڕۆژئاواش به هۆی هه‌لومه‌رجی خراپی ژیان و وه‌زعیه‌تی
په‌نابه‌ری و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی کار و ڕه‌دکردنه‌وه‌ی
داواکانیان توشی ڕه‌شبینی و بێئیراده‌یی و تێکشکان و
داڕمانی سایکۆلۆژی زیاتر ده‌بنه‌وه.
جه‌مال کۆشش: تۆ یه‌کێک له ئاکتڤیسته‌کانی نێو
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی ، ئایا چکارێک هیوات ده‌خواست
بکرایه‌و به‌ڵام نه‌کراوه
؟
خالد ئه‌حمه‌د: بێگومان کار‌و هه‌ڵسوڕانی فیدراسیۆن دوو
لایه‌نه‌یه‌و به‌شێکی ئه‌رکه‌که که‌وتۆته سه‌رشانی
هه‌ڵسوڕاوو ئه‌کتیڤیسته‌کانی بواری په‌نابه‌ری و فیدراسۆن،
به‌شه‌که‌یتریشی که‌وتۆته سه‌ر شانی خودی په‌نابه‌ران
خۆیان له به‌شداریکردن و ئاماده بوون له کار‌و
چالاکیه‌کانی فیدراسیۆندا . له وه‌ڵامی پرسیاری دوه‌میشدا
ئاماژه‌م به‌وه‌کرد که په‌نابه‌ران به گشتی ڕه‌شبینن و
خاوه‌ن ئیراده‌یه‌کی به هێز نین بۆیه وه‌ک پێویست
به‌رگری له خۆیان ناکه‌ن و به گرانی ده‌توانی باوه‌ڕیان
لا دروست بکه‌ی که له ڕێگه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن و
خۆپیساندان و جۆره جیاوازه‌کانیتری خه‌بات به‌ربه‌م
سیاسه‌ته دژۆ ئینسانیه‌ی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا بگرن.
سه‌رباری که‌می ئیمکاناتی مادی و له سه‌ر ئه‌رکی خۆمان و
سه‌رقاڵی هه‌ڵسوڕاوان و چالاکوانانی ئه‌م بواره به ژیان
و بژێوی ڕۆژانه‌یانه‌وه به‌ڵام هێشتا کاری زۆرکراوه که
ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر له ئاستی سنورداری تواناکانی ئێمه زیاتر
نه‌بێت که‌متر نیه. ڕه‌وه‌ندی په‌نابه‌ری بچوککراوه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و عێراقه، که‌واتا زۆرێک له‌و کێشه‌و
گیرگرفته کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و کلتوریانه لێره‌ش
وجودیان هه‌یه، خواستی من بوو که فیدراسیۆن جێگه‌ی
متمانه‌ی په‌نابه‌ران و ڕه‌وه‌ندی کوردی و عێراقی بێت بۆ
چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م جۆره کێشانه‌ش، خاڵێکیتریش که
خواستی منه فیدراسیۆن ئاوڕێک له سازدانی بۆنه‌و ئاهه‌نگ
و موناسه‌باتی ته‌رفیهی بداته‌وه‌و بره‌ویش به لایه‌نی
ئاستی ڕۆشنبیری و هۆشیاری په‌نابه‌ران بدات که هیوادارم
له کۆنفه‌رانسی 19.6.2010 دا به‌رنامه ڕێژی بۆ بکرێت و
ببێ به کارنامه‌ی ده‌وره‌ی
داهاتومان.
له گه‌ڵ ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ ئێوه‌و چالاکوانانی بواری
په‌نابه‌ری و ته‌واوی
په‌نابه‌ران.