|
بۆ\ به‌ریَزان ئه‌ندامانی
فراكسیونی كوردستانی
لە په‌رله‌مانی عیَراق
سلاَویَكی گه‌رم....
هه‌روه‌ك
ئاگاداران له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، حكومه‌ته‌كانی
سوید‌و نه‌رویج‌و هۆڵنداو به‌ریتانیا.... به‌شیَوازی
ناشارستانیانەو دوور له هه‌موو پیَوانه
نیوده‌وڵه‌تیَه‌كانی تایبەت بە مافه‌كانی مرۆڤ و مافی
په‌نابه‌ران، وه دور له‌بنه‌ما مۆراڵیه‌كان به‌رده‌وامن
له‌سیاسه‌تی گرتن‌و راونان‌و به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانی كورد‌و عیَراقی بۆ فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا. تا
ئیَستا به ده‌یان په‌نابه‌ری كورد‌و عیَراقییان له‌ژیرو
زه‌خت و زۆری فیزیکی‌و نه‌فسیدا دیپۆرتی به‌غدا
كردۆته‌وه. له‌ویَش لەلایەن پۆلیسی فڕۆکەخانەوە
لێیاندراوه، ده‌ستبه‌سه‌ركراون، دوای کەفالەتیان یان
بەرتیلیان لێکردون بۆ ئازادکردنیان!
ئه‌م
هه‌ڵمه‌ته‌ی ولاته ئه‌وروپیه‌كان بۆ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانیَك كه داوای مافی په‌نابه‌رییان
ره‌تكراوه‌ته‌وه، مناڵ و ژنانی دووگیان‌و پیرو ته‌نانه‌ت
كه‌سانی كه‌م ئه‌ندامیشی گرتۆته‌وه. به‌ڵگه‌ی ئەم
پێشێلکاریانەشمان چه‌ندین جار به‌شیَوه‌ی یاداشت ناردوە
بۆ بالۆیزخانه‌كانی عیراق له‌سویدو دانیمارك‌و به‌ریتانیا
و هه‌روه‌ها به‌ده‌ستییش دراوه به سه‌رۆكی پێشوی
په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی
كوردستان. بەداخەوە تا ئێستا نه‌ك هیچ وه‌لاَمیَكیان
ناداوەتەوە بەڵکو پشتگوێ‌یان خستوەو ریَگای بیده‌نگیان
به‌رامبه‌ر به‌م پرسه گرنگه كه پرسی بەزۆرناردنەوەی
په‌نابه‌رنه هه‌ڵبژاردوه.
ئه‌گه‌ر چی
ئیَمه به به‌رده‌وامی له‌ریگای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی و
ته‌نانه‌ت دیداری راستەوخۆش لەگەڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام
په‌رله‌مانی لیستی فراكسیونی كوردستانی لە پەرلەمانی
عێراق، سه‌باره‌ت به‌م سیاسه‌ته نامرۆڤانه‌یه
كه‌ده‌رهه‌ق به هاولاَتیانی كوردستانی له‌ده‌ره‌وه
به‌ریَوه‌ده‌چیَت، ئەوانمان ئاگادارکردۆتەوەو ئەوانیش
به‌ڵێنیان داوە ئه‌م كیشه‌یه له په‌رله‌مانی عیراقی
باسبكریت، به‌لاَم تا ئیستا وه‌لامیَكی رۆشنمان
پێنەگەیشتوەو بە کردەوە ریَگه‌گری له ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران نه‌كراوه وناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملی په‌نابه‌ران
دریَژه‌ی هه‌یه
سه‌رباری ئه‌وه‌ی قسه‌كه‌رانی
حكومه‌تی عیراق و هه‌ریَم له‌میدیاكانه‌وه به
به‌رده‌وامی ئه‌وه‌یان ووتووه کە له‌گه‌ل به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌راندا نیین، به‌لاَم له باری
عه‌مه‌لیه‌وه فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا خراوه‌ته به‌رده‌ست
حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا وپه‌نابه‌ری به‌زۆر نیراوه
وه‌رده‌گرنه‌وەو هیچ ناره‌زایه‌تیه‌ك ده‌رنابرن به‌رامبه‌ر
به‌و سوكایه‌تیه‌ی به‌هاولاتیان ده‌كریَت. دەبێ ئاماژە
بەوەبکەین کە دوای هه‌ولیَكی گه‌وره له‌ده‌ره‌وه‌و
ناوه‌وه له‌ماوه‌ی رابردوودا، ئێستا حکومەتی هەرێم
لەرێگای فڕۆکەخانەکانی سلێمانی‌و هەولێرەوە پەنابەران
وەرناگرنەوە، بەڵام لەجیاتی ئەوە رەوانەی فڕۆکەخانەی بەغدا
دەکرێ و لەوێوە رەوانەی کوردستان دەکرێنەوە!
حكومه‌تی
هه‌ریَم كه به‌شیَكه له حكومه‌تی فیدرال، بەچ مانایەك
ریَگا ده‌دات كه حكومه‌تی فیدرال مامەڵە به ژیان و
ئاینده‌ی هاولاتیانی كوردستانه‌وه بكات کە بەزۆر دیپۆرتی
عێراق دەکرێنەوە!؟ هاولاتیانی كوردستانی به‌ده‌ستوپیَ
به‌ستراوی دیپۆرتی به‌غدا ده‌كرینه‌وه کەچی حکومەتی هەرێم
هیچ هه‌ڵویستیَكی ناره‌زایه‌تی نیشان نادات. زیاتر
له‌مانه‌ش حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا خۆیان و‌میدیاكانی
ئەوروپاش ئه‌وراستیه پشت‌راست دەکەنەوە كه حكومه‌تی
عیراق و هه‌ریَم رازین به وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران‌و
چەندین رێکەوتن‌و پرۆتۆكۆل ئیمزاكراوه له‌پیَناو
وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌راندا؟
تا ئیستا زیاتر
له 5 هه‌زار په‌نابه‌ر بوونه‌ته قوربانی ئه‌م سیاسه‌ته
نامرۆڤانه‌ی حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپاو بەزۆر دیپۆرت
كراونه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت زۆر په‌نابه‌ر له‌دوای خۆیان
خیزان یان منالاَیان جیَماوه وه یان له‌دوای
ناردنه‌وه‌یان له‌كوردستان باری ده‌روونیان تیَكچوه وه
یان ده‌ستیانبردوه بۆ خۆكوژی.
بۆیه ئیَمه
به‌ناوی خۆمان‌و سه‌دان په‌نابه‌ر له‌ده‌ره‌وەو بەناوی
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی دیپۆرتكراونه‌ته‌وه‌و كه‌سوكارییان،
ئه‌وپه‌ری نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌برِین به‌رامبه‌ر به‌و
سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی عیَراق‌و حكومه‌تی هه‌ریَم
گرتۆتیه‌به‌ر به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران. هاوكات
داواكارین له ئیَوه له‌پەیوەند بەم مەسەلە گرنگ‌و
حەساسەوە کە ژیان‌و ئایندەی سەدان هاوڵاتی کورد‌و عێراقی
خستۆتە مەترسیەوە به‌رپرسیاریتی خۆتان نیشان بده‌ن و
به‌شداری بكه‌ن له گه‌ڵمان بۆ رِاگرتنی سیاسه‌تی به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و راگرتنی ئیهانه‌و سوكایه‌تی به
په‌نابه‌رانی كورد‌و عیَراقی.
وە پشتیوانی لەو خاڵانەی خوارەوە بکەن کە لەلایەن
په‌نابه‌ران له هەنده‌ران و كه‌سوكاریان و په‌نابه‌ره
به‌زۆر دیپۆرتکراوەکانەوە به‌رزكراوه‌ته‌وه
:
1. رِاگرتن
و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جیَی ئه‌و
رِیَكه‌وتننامانه‌ی كه حكومه‌تی عیَراقی له‌گه‌ڵ
حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی بەزۆری
په‌نابه‌ران ئیمزایان کردوە وه‌به‌رِه‌سمی
رِابگه‌یه‌نریَت کە هیچ په‌نابه‌ریَكی به‌زۆر نیراوه له
به‌غدا وه‌رنا‌گیریته‌وه.
2.ئه‌م
رِه‌وشه‌ى په‌نابه‌ران له‌ولاَتانى ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تى
سیاسه‌تى ناردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران ئیدانه‌و سه‌ركۆنه
بكه‌ن و به‌رِه‌سمى به‌حاڵه‌تی پیَشیَلكارىیه‌كانى مافى
مرۆڤى له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن.
3. زه‌خت
بۆ وولاَته ئه‌وروپایه‌كان له رِیَگای
(UN) بهیَنریَت ئه‌م زه‌خت
وزۆره له‌سه‌ر په‌نابه‌رانی كورد له لایه‌ن وولاَته
ئه‌ورپایه‌كانه‌وه هه‌ڵگیریَ.
4. ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ی به‌زۆره ملی دیپۆرتی كوردستان
كروانه‌ته‌وه قه‌ره‌بوو بكرینه‌وه ،بیمه یان كاری
گونجاویان بۆ دابین
بكریَت.وه‌لاَم به خواسته‌كانی
په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان بده‌نه‌وه كه به‌شیَوه‌ی
یاداشت ئارِاسته‌ی په‌رله‌مان وسه‌رۆكی حكومه‌ت كراوه.
به
دڵنیایه‌وه جیَبه‌جیَكردنی ئه‌م داواكاریانه له‌خزمه‌تی
خه‌ڵكی عیراق وكوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
په‌نابه‌رانه له ده‌ره‌وه.
ویَرای سلاَوی
دووباره
فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی
14-5-2011
|