|
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ به‌ریزان
Ban Ki-Moon
سكرتیری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
Klaus WELLE
سكرتیری په‌رله‌مانی ئه‌وروپا
پاش
سلاو..
سه‌باره‌ت به تۆپبارانكردنی ناوچه سنوریه‌كانی كوردستانی
عیراق له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وه
ماوه‌ی چه‌ند رۆژیَكه تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئیران
به شیَوه‌یه‌كی درندانه‌و بێ گوێدانە بڕیار‌و بڕیارنامە
نیوده‌وله‌تیەكان دەربارەی پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و
لە پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسا نیودەوڵەتیەکاندا،
كه‌وتۆته تۆپابارانكردنی دێهاتە
سنوریە‌كانی هه‌ریمی كوردستانی عیراق. به‌وهۆیه‌وه
زیانیَكی زۆری گیانی‌و مادی به دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه
كه‌وتووه. خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌و ناوچانه‌ی فرسەتی
كاركردن‌و به‌ریوه‌بردنی ژیانیان لێ زەوتکراوەو له‌سه‌رو
ئیراده‌ی خۆیانه‌وه ناچارکراون ماڵ‌وحاڵیان بەجێبهێڵن‌و
له‌گه‌ل ئاواره‌یی‌و ده‌ربه‌ده‌ریدا
رووبه‌رووكراونه‌ته‌وه.
به‌لاَم ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نیه كۆماری ئیسلامی ئیران
ده‌ست بۆ كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی لەمجۆرەو دەبات‌و
په‌لاماری ناوچه سنوریه‌كانی كوردستانی عیراق دەدات.
له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا دوو حزبی میلیشایی
دەسەڵاتداری کوردستان، به‌خاتری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
خۆیان هه‌ر جاره به به‌هانه‌یه‌ك ئه‌م دەستدرێژەی كۆماری
ئیسلامی ئیرانیان قبولكردوه. ئێستاش لەکاتێکدا بەبیانوی
بوونی گروپە نەیارەکانیەوە لەناوچە سنوریەکانی کوردستانی
عێراق، رژێمی ئیسلامی ئێران خەڵکی مەدەنی تۆپباران دەکات‌و
ژیانیان دەخاتە مەترسیەوە‌و گوزەرانیان تێکدەدات، کەچی
حکومەت‌و پەرلەمانی کوردستان هەروەکو حکومەتی عێراق کە
بەحساب کوردستان هێشتا دەکەوێتە چوارچیوەی سەروەری دەولی
ئەوەوە، بەرامبەر بەم تاوانە بێدەنگییان هەڵبژاردوە.
ئه‌م
كرده‌وه‌یه‌ی كۆماری ئیسلامی ئیران لە ته‌قه‌كردن‌و
تۆپبارانكردن‌و كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی‌و بیَتاوانی ناوچه
سنوریه‌كانی كوردستان‌و زیان پێگەیاندنیان تاوانیَكی
گه‌وره‌یه به‌رامبەر خه‌ڵكی کوردستان‌و پێشێلکردنی هەموو
پێودانگە جیهانیەکانە دەربارەی پاراستنی ژیانی خەڵکی
مەدەنی‌و پیَویسته ده‌ستبه‌جیَ رابگیریت. ئیَمه سه‌رباری
سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی كۆماری ئیسلامی ئیران،
داواكارین له به‌ریزتان سنوریك بۆ پیشیلكاریەکانی کۆماری
ئیسلامی ئێران دابنێن بەرامبەر بەژیان‌و ئارامی خەڵکی
کوردستان، لەو روەوە داواكارین:
1. سەرکۆنەی دەوڵەتی ئێران بکەن لەسەر ئەنجامدانی
ئەو تاوانەی بەرامبەر بە خەڵکی کوردستانی عێراق‌و
ناچاریبکەن دەستبەجێ په‌لامارو تۆپبارانەکانی بۆسەر ناوچه
سنوریه‌كانی كوردستانی عیراق و نائارامکردنی ژیانی
هاولاتیانی مەدەنی رابگیریت. بەڵێنی رەسمی بدات جارێکی
دیکە ئەم کردەوانە دوبارە نەکاتەوە.
2. قەرەبووی زیانە مادی‌و گیانیەکانی هاوڵاتیانی
ئەوناوچانەی کە زیانیان پێگەیشتوە بکاتەوە.
به
سلاوی دوو باره
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
حزبی
كۆمۆنیستی كریكاریی كوردستان \ریَكخراوی ده‌ره‌وه‌ی وولات
حزبی
كۆمۆنیستی كریكاریی عیراق\ریَكخراوی ده‌ره‌وه
13-7-2011
www.federationifir.com
http://www.hkkurdistan.org/
http://www.wpiraq.net/ |