ئێمه کۆمه‌لێک په‌ناهه‌نده‌ین که له خواره‌وه ناوه‌کانمان نووسراوه، ئه‌وه بۆ ماوه‌یه‌که ده‌ستبه‌سه‌ر کراوین بۆ ئه‌وه‌ی به زۆر ره‌وانه‌ی کوردستان یان به‌غدامان بکه‌نه‌وه. هه‌ر له‌هه‌مان کاتدا ناره‌زایه‌تی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له‌گه‌ڵ شانشینی به‌ریتانیا که به‌نووسراوێکدا له له لایه‌ن شانشینی باریتانیاوه به‌ره‌و روومان کراوه‌ته‌وه له گرتووخانه‌ی(ئۆکینگتۆن)له شاری (کۆمبریگ).
دووباره داوا له حکومه‌تی هه‌رێم و عێراق ده‌که‌ین که ده‌ستبه‌جێ به‌و ریکه‌وتنانه دابچنه‌وه که له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌ریتانیا و ئه‌وروپا رێکه‌وتوون، هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو مرۆڤدۆست و رێکخراو و کۆمه‌ڵ و ده‌زگا مه‌ده‌نییه‌کان ده‌که‌ین که به‌ده‌نگ هانایه‌که‌مانه‌وه بێن و دژ به‌م بڕیاره نا مرۆیی و نایاساییانه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن که به‌رامبه‌رمان ئه‌نجام ده‌درێت له لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌کی واتا (حکومه‌تی هه‌رێم و شانشینی به‌ریتانیا).
ئه‌مه‌ش ناوه‌کانمانه که له‌خواره‌وه هاتووه که ئێستا ده‌ستبه‌سه‌رین له گرتوخانه‌ی (ئۆکینگتۆن) له به‌ریتانیا:
1 -
ده‌ریا جه‌بار
2- شڤان نه‌حما عوسمان
3- ئازاد ئه‌حمه‌د
4- نور په‌ره‌کات
5- وشیار ئیبراهیم
6- ئیبراهیم ئیسماعیل فه‌تاح
7- ئاری حوسێن ئیبراهیم
8- سه‌رباز ره‌حمان ئه‌حمه‌د
9- که‌مال مسته‌فا جه‌لال
10- بێستون ئیبراهیم
11- سه‌ربه‌ست عه‌لی مسته‌فا
12- بیران ئیسماعیل
13- ره‌شید عه‌بدولقادر ره‌حمان
14- ئه‌کره‌م رێژوان
15- لوقمان حه‌مه‌د ئه‌مین
16- هێمن عوسمان
_______________________________
تکایه هه‌رکه‌سێک ده‌یه‌وێ
پاڵپشتیی له‌و په‌نابه‌رانه و
ته‌واوی په‌نابه‌رانیتر بکا با
واژۆی خۆی بۆ ئه‌و ئیمایل یان
ژماره ته‌له‌فۆنه‌ی (فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی)
بنێرێ.
