|
35 په‌نابه‌ری زیندانی
نامه ئاڕاسته‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ن له
كوردستان
به‌ریتانیا :گرتووخانه‌كانی تنزلی هاوس 2-4-2010:
مسته‌فا محه‌مه‌د نۆێنه‌ری په‌نابه‌ران له گرتووخانه‌ی
تنزلی هاوسه‌وه به سكرتارێتی فیدراسۆنی ڕاگه‌یاند"
بریارماندا وه ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌مان نێرنه‌وه كوردستان ،
له فرۆكه‌كه دانه‌به‌زین"
مسته‌فا ئه‌وه‌شی ووت"پێیان ڕاگه‌یاندوین نزیك به 70
په‌نابه‌ری كوردی عێراقیین، ڕۆژی07. 04. 2010 دیپۆرتی
فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كرێینه‌وه"
هه‌روه‌ها په‌نابه‌ران له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌لوفونیدا
به سكرتێری فیدراسیۆنیان راگه‌یاند"ئێمه ته‌واوی
كه‌سوكارمان ئاگاداركردۆته‌وه ئه‌و رۆژه له
فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماده بن به‌مه‌به‌ستی
ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین"
ده‌شتی جه‌مال سكرتێری فیدراسیۆن ووتی"ئێمه ته‌واوی
هه‌وڵی خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ر بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و
په‌نابه‌رانه،هاوكات له ئاستی ووڵاته
ئه‌ورپیه‌كاندانیشدا خه‌ریكی پته‌وكردن و پێك هێنانی تۆری
هاوبه‌شی رێكخراوه په‌نابه‌ریو ئینسانیه‌كانیین له پێناو
راگرتنی ئه‌م سیاسه‌ته دژی په‌نابه‌رییه‌ی حكومه‌ته
ئه‌ورپیه‌كان ،هه‌روه‌ها به‌شكستكێشانی ئه‌و ئیتیفاقیانه‌ی
نێوان وولاته ئه‌ورپیه‌كان و حكومه‌تی عێراقی‌و هه‌رێم"
ده‌شتی جه‌مال ئه‌وه‌شی ووت"زیاتر له 23 رێكخراوی
په‌نابه‌ری و ئینسانی و یه‌كیتی كریكاری‌و په‌رله‌مانتار
له وولاتی به‌ریتانیاو سویسرا نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان
ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراقووه‌زیرانو سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان كردوه سه‌باره‌ت به هاوكاری حكومه‌ته‌كانی
ئه‌وروپا بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران"
له نامه‌یه‌كدا كه به فاكس ئاراسته‌ی فیدراسیۆن كراوه
به ئیمزای 35 په‌نابه‌ر بانگه‌وازی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن
ده‌كه‌ن له‌كوردستان كه شه‌وی 7-4-2010 له فرۆكه‌خانه‌ی
سلێمانی ئاماده‌بن تا ڕاستیه‌كان له نزیكه‌وه به‌چاوی
خۆیان ببینن.
هاوپیچی ئه‌م هه‌واڵه نامه‌ی 35 په‌نابه‌ری له‌گه‌ڵه.
ژماره‌ی ته‌له‌فونی مسته‌فا له‌گرتووخانه‌ی تنزلی هاوس:
ناوه‌کان

|