نامه‌یه‌کی کراوه بۆ ئازیزانم
((ئارام وبه‌شدار ))عوسمان
گوڵه‌کانم .خۆشه‌ویسته‌کانم .گه‌لێک
هه‌وڵمدا ته‌له‌فۆنتان له‌گه‌ڵ بکه‌م،
به‌ڵام نه‌متوانی له‌گه‌ڵتان بدوێم.
پێیان ووتم که‌یه‌کجار په‌رۆشن و زۆر
ئه‌سته‌مه بتوانن وه‌ڵامی ته‌له‌فۆن
بده‌نه‌وه.
له‌قوڵایی دڵ وهه‌ست وسۆزمهوه،
هاوبه‌شی کاره‌ساته گه‌وره‌که‌تانم.
ئه‌م کۆسته، هه‌ر ته‌نها له ئێوه
نیه. ئه‌م کۆسته سه‌راسه‌ری
کوردستان و جیهانی لێئاگاداره وخه‌ڵک
تووڕه‌و په‌سته له ده‌سه‌ڵاتداران
وداوای بکوژان و پلان وده‌سته‌که‌ی
پشتی ده‌که‌ن.
دوعا له‌ساڵی پار، بوو به زه‌حیه‌ی
به‌ربه‌ریه‌تی سوونه‌تی
دواکه‌وتوانه‌ی کۆنه‌په‌رستی،وه
شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تی به‌ڕووی ئه‌و
سونهتهدا به‌سه‌راسه‌ری جیهاندا گڕی
گرت . هاوڕێ سه‌رده‌شت گیانفیدای
رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی تیرۆریزمێکی
سیاسی کۆنه‌په‌رستی ته‌قلیدیه.
شاڵاوی شه‌پۆلی هه‌ستانه‌وه‌و
به‌رخۆدان به ڕووی ئه‌م
به‌ربه‌ریه‌ته‌ی سیاسه‌تی
تۆقاندنه،ته‌ماشاکه‌ن، هه‌موو
کوردستان وجیهانی داگرتووه.
ته‌ماشاکه‌ن و به که‌س وکارتان
بڵێن سه‌رده‌شت هه‌ر ته‌نها کوڕی
ئێمه نیه. هه‌زاران که‌س له
سه‌راسه‌ری جیهاندا، ده‌یان ڕێکخراوو
لایه‌ن له‌سه‌راسه‌ری جیهاندا، له‌م
تاوانه خۆش نابن و هه‌ڵشاخاون
به‌رووی چه‌وسێنه‌راندا. هیوادارم
ئه‌م پشتیوانیه مه‌زنه جیهانیه،
قامه‌تی ئێوه به‌رز ڕابگرێت. وه
سوکنایتان پێبدات.
چاوه تهڕهکانتان ماچ ده‌که‌مه‌وه
جه‌مال کۆشش
7.5.2010