بزوتنه‌وه‌ى په‌نابه‌رى به‌ره‌و
چه‌سپاندنى یاسایه‌كى ئینسانى هه‌نگاو ده‌نآ"
چاوپیَكهوتنی سالم سه‌لیم
به‌رپرسی به‌شی په‌یامنیران له رادیوی نه‌وا له‌گه‌ل
ده‌شتی جه‌مال سكرتیَری فیدراسیۆن
17-4-2010
نه‌وا:
ئه‌م دواییانه ههوالَی راگرتنى دیپۆرتى 70 په‌نابه‌ری
كوردی عیراقیمان بیت، كه بریار بوو له7-4 دیپۆرتی
فرۆكه‌خانه‌ی سلیَمانی بكرینه‌وه. هۆكاری راگرتنی
ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه بۆ چیدهگیرنهوه و
فیدراسیۆن چ روولیَكی نونداند؟ و ئیستا چاره‌نووسی ئه‌و
په‌نابه‌رانه به‌كۆی گه‌یشتوه؟
ده‌شتى
جه‌مال: سه‌ره‌تا پیَم خۆشه به ناوی فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقیه‌وه پیرۆزبای سه‌ركه‌وتنى
ئه‌و ئه‌و هه‌نگاوه گه‌وره‌یه له‌سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران و
كه‌سوكار هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه بكه‌م كه لهپالَ
داواكاریه ره‌واكانی په‌نابه‌راندا ڕاوه‌ستان و ههولَ
وپشتیوانى ئه‌وان بووه مایه‌ى ڕاگرتنی ناردنه‌وه‌ی ئه‌و
70 په‌نابه‌ره. دیاره ئه‌م هه‌نگاوه دهتوانیَ ئه‌و
ڕاستیه بۆ ڕای گشتی بسهلمیَنی كه‌بزوتنه‌وه‌ى په‌نابه‌رى
و خه‌بات و تیكۆشانیك كهفیدراسیۆن و به‌ره‌ى دژى دیپۆرت
گرتویهتیَ پیش ئه‌و توانایه‌ى هه‌یه كه سیاسه‌تى
دهولَهتانى ئه‌وروپا و هاوكاریكردنى حكومه‌تى عیَراقى و
ههریَم ههلَوهشینیَتهوه و ناچاریان بكات
بهسهلماندنى خواسته‌كانى په‌نابه‌ران. به‌م پیه‌ش ئهكرى
بلیََََم كه‌هۆكارى ڕاگرتنى ناردنه‌وه‌ى ئه‌م
په‌نابه‌رانه، به‌رهه‌می خه‌بات و ناره‌زایه‌تیه‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی په‌نابه‌رى و فیدراسیۆنی ئیَمه و
پشتیوانیكردنى جه‌بهه‌یه‌كی به‌رفراوانه له
داواكاریه‌كانی په‌نابه‌ران. به‌تایبه‌تیش هه‌موولایه‌ك
ئاگادارى ئه‌وه‌یه كه زیاتر له 4سالَه فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی ههولَیَكی شه‌وانه ڕۆژی
خستۆته گه‌ر به‌خاتری لابردنی بهلاَی سیاسه‌تی
ناردنه‌وه‌ی به‌زۆرى په‌نابه‌ران و له‌م ڕاستایه‌شدا،
چه‌ندین خۆپیشاندان و پیَكیتی ناڕه‌زایه‌تی و جه‌ماوه‌ری
لهولاَتانى ئه‌وروپا و له‌كوردستان بهڕیَخراوه و هاوكات
ده‌یان نامه‌ى ناره‌زایه‌تى له‌ناوه‌نده‌كانى په‌رله‌مانی
ئه‌وروپا و ریَكخراوه په‌نابه‌ری و ئینسانیه‌كان و
یه‌كیتی كریكاری و ده‌یان حیزبه‌وه ، بۆ پشتیوانى
له‌خواستى په‌نابه‌ران به‌ده‌ست هاتووه و ئاڕاسته‌ى دام و
ده‌زگاكانى حكومه‌تى ههریَم و ولاتانى ئهوروپاكراوه،
كه‌دیاره هه‌موو ئه‌مانه، فشاریَكى گه‌وره‌ى سیاسى و
كۆمه‌لایه‌تی بوون و وه‌ك فاكتۆریك دهسهلاَتدارانى
له‌هه‌ردوو سه‌ره‌وه ناچار كردووه به ڕاگرتنى بریارى
دیپۆرتكردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه. ئاشكراشه كه هه‌ر
به‌م هۆیهشهوهبووه كه توانیومانه تائیَستا
بهربهدیپۆرتى چه‌ندین په‌نابه‌رى تر بگرین و سیاسه‌تى
هاوبه‌شى حكومه‌تى ههریَم و دهولَهتان ئه‌وروپا پوچهلَ
بكه‌ینه‌وه. بهلاَم بۆ وهلاَمى كۆنكریَتى پرسیاره‌كه‌ى
ئیوه پیَویسته كهمیَك لهههولَ وتیَكۆشانهكانى ئیَمه
به‌تایبه‌تى له‌م جاره‌دا بۆ ڕاگرتنى دیپۆرتى په‌نابه‌ران
باس لیَوهبكهم:
داوای
ئه‌وه‌ی لهڕیَگای په‌نابه‌ران لهگرتووخانهكانهوه
ئاگاداركراینه‌وه كه رۆژی 7-4 دیپۆرتی فرۆكه‌خانه‌ی
سلیمانی دهكهریَنهوه ئیَمه بهپیَ نه‌خشه‌یه‌كی
دیاركراو ریزه‌كانی په‌نابه‌رانمان له‌گرتووخانه‌كاندا
ڕیَكخراوكرد و نۆینهریان له زیندانه‌كانه‌وه دیاری كرد
و داوامان لیَكردن كه‌سوكاریان ئاگادار بكه‌نه‌وه كه به
ههولَهكانی فیدراسیۆنه‌وه په‌یوه‌ست بن ، دوای ئه‌وه‌ی
خۆیان ته‌واوی ئاماده‌ییان ده‌ربری ئه‌و رۆژه له
فرۆكه‌خانه‌ی سلیمانی دانه‌به‌زن و كه‌سوكاریشیان بیَنه
فرۆكه‌خانه‌ی سلیمانی و هاوكات داوامانكرد دهزاگانی
راگه‌یاندن له‌كوردستان بیَن به چاوی خۆیان راستیه‌كان
ببینن كه چۆن وه به‌چ شیَوازیَكی نا مرۆڤانه مامهلَه
بههاولاَتیانی كوردستان دهكریَت . كه خۆشبه‌ختانه
ئه‌وانیش به پیر بانگه‌وازه‌كانی ئیَمهوه هاتن و
هاوكاریان كردین ،وه هه‌روه‌ها جهمسهریَكی تریش
پشتیوانی و هاوكاری ریَكخراوه ئینسانی و په‌نابه‌ریه‌كان
بوو له وولاتانی ئه‌وروپا به‌ناردنی نامه‌ی ناره‌زایه‌تی
وبهشیوازی جۆراوجۆر پشتیوانیانكرد سه‌ره‌نجام ئه‌م
پلاَنه چهپهلَهی حكومه‌تی به‌ریتانیای به‌شكست كیَشرا.
دیاره نابیَ ده‌وری به‌رچاوی ژماریه‌ك له لایه‌نی سیاسی
له‌به‌رچاو نه‌گرین كه ئه‌وانیش ده‌وریان بینی هه‌موو
ئه‌م ههولاَنه هۆكاریهك بوون بۆ داخستنی ده‌رگای
فرۆكه‌خانه‌ی سلیمانی به‌ڕووی ئه‌م ههولَه نامرۆڤانه‌ی
حكومه‌تی به‌ریتانیا . وه پیَم خۆشه ئه‌وه ش بلیَم ئه‌م
هه‌نگاوه ئه‌و ڕاستیه ده‌خاته پیَش چاوی ڕای گشتی
ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ یه‌ك جار ده‌رگای فرۆكه‌خانه‌كان
به‌ڕووی سیاسه‌تی ئه‌م ولاَتانه دابخریَت چه‌ند دهتوانیَ
ده‌ستی ههولَهكانی ئیَمه لهپیَناو به‌رگری له‌مافه
ئینسانیه‌كانی په‌نابه‌ران له‌سه‌ركه‌وتن نزیك بخاته‌وه.
نه‌وا:
شانازی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لهراگهیاندنیكى
تهلهفیزیوونیدا راگرتنی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی بۆ
هه‌وله‌كانی خۆیان گه‌رانه‌وه ئایه ئیَوه له‌و
باره‌یه‌وه چیدهلیَن؟
ده‌شتى
جه‌مال: كه‌م جار بووه كه بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی
په‌نابه‌ران وه‌یان سه‌ركه‌وتنی ههرناڕهزایهتیهكی
جه‌ماوه‌ری بووبیَت، خیَرا دهسهلاَتداران و حزبه‌كان
وبهرپرسیارانى خۆیان پیا ههلَنهواسیبیَت و نه‌یان
كربیَته ده‌ستكه‌وتی خۆیان. شانازی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
هه‌رگیز ناتوانن ناوه‌رۆكى دژى په‌نابه‌رى ودژى ئینسانى
ئه‌و سیاسه‌ته داپۆشن كه له‌چه‌ند سالَی رابردوودا
حكومه‌تى ههریَم كهحزبهكهى شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د،
یه‌كیك لهپیكهنهره سهرهكیهكانیهتى، له په‌یوه‌ند
به‌چاره‌نووسی په‌نابه‌رانى كوردستانه‌وه گرتوویانه‌ته
به‌ر داپۆشیت. شاناز ئیراهیم ئه‌حمه‌د و حیز ب و
حكومه‌ته‌كه‌ى تا بۆیان كرابیَت سیاسه‌تیان به‌قازانجى
تاقمیكى گهندهلَ و سه‌رمایه‌دار به‌ده‌سته‌وه گرتووه و
ئه‌مه‌شیان له‌سه‌ر حسابى ژیر پینانى ماف و
داواكارىیهكانى خهلَك بووه، هه‌ر كاتیَكیش ئه‌مانه
كه‌وتبنه ژیَر فشار‌و ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌كانی
په‌نابه‌رانه‌وه، ناچاربوون خۆیان به‌ده‌ستكه‌وتى خه‌باتى
په‌نابه‌ران و خهلَكهوه ههلَبواسن و گه‌ره‌كیان وا
خۆیان نیشان بده‌ن كه‌گوایه ئه‌وان خه‌مخورى په‌نابه‌ر و
خواسته‌كانى خهلَكن. لهكاتیَكدا هیچ شتیَك له‌وه
سادهترنهبوو كه شاناز و حزبه‌كه‌ى كه ئیَستا
جومگهسهرهكیهكانى دهسهلاَت و فرۆكه‌خانه‌و
په‌یه‌وه‌ندى ههریَمیان بهولاَتانى ئه‌وروپاوه
له‌ده‌ستدایه، مل به‌سیاسه‌تى هاوكارى كردنى دهولَهتانى
ئه‌وروپا بۆدیپۆرتى په‌نابه‌رانى كوردستان نه‌ده‌ن وبگره
ده‌یان توانى و ده‌توانن ههلَومهرجیَكى باش له‌به‌رده‌م
خواستى قهبولَكردن و به‌دیهاتنى مافى په‌نابه‌رى
بڕهخسیَنن، بهلاَم كاتیَك ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندى بازرگانى
و وه‌رگرتنى پاره‌و پولَ و كردنه‌وه‌ى قونسولیه و
ده‌فته‌رى دیبلۆماسى دهولَهتانى ئه‌وروپا
له‌به‌رده‌میاندا بیَت و كاركردن بۆ ئه‌مانه به‌قازانجیان
بیَت، هه‌رگیز ناتوانن كاریَك بۆپهنابهرانى كوردستان
بكه‌ن. له‌مه‌ش زیاتر ئه‌گه‌ر شانازى برایم ئه‌حمه‌د
به‌ڕاستى وبه‌كرده‌وه له‌پشتى په‌نابه‌رانه ئه‌وا دهبى
وهلاَمى ئه‌و پرسیاره بداته‌وه كه حكومه‌ت و
حیزبه‌كه‌ى چى بۆ په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان كردووه؟ چ
هه‌نگاویكیان ناوه بۆ گیَرانهوهى ژیان و
خۆبیناكردنهوهیان؟ تائیَستا چ بیمهیهكى به‌م
په‌نابه‌رانه داوه و چه‌ندیان خراونهتهسهركار؟..
له‌ڕاستیدا راِگهیاندنهكهى شاناز ته‌نها ئهتوانى
ههلَویَستیَكى زه‌بوونانه بیَت له‌ڕاستاى
ڕووسپیكردنهوهى سیاسه‌تى چه‌وتى حكومه‌تى ههریَم
بۆدیپۆرتى په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن دهولَهتانى
ئه‌وروپاوه.
ئه‌گه‌ر
به‌ڕاستی شانازی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌عه‌مه‌لی لهگهلَ
سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران نیین ئه‌وا با
به ڕه‌سمی ڕایبگه‌یه‌نن و ئه‌و ڕیَكهوتننامانه
ههلَبوهشینهوه له گهلَ ولاَتانی ئه‌وروپا په‌یره‌وی
لیَكراوه و ده‌رگای فرۆكه‌خانه‌كان به‌رووی په‌نابه‌رانی
به‌زۆری نیَراوه دابخه‌ن و. و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و زهختو
فشار‌و سیاسه‌ته دژی مرۆڤانه‌یه بكه‌ن كه به‌رامبه‌ر
هاولاَتیانی كوردستان له‌ده‌ره‌وه ئه‌نجام ئهدریَ ،داوای
ئازاكردنی په‌نابه‌ره زیندانیه‌كان بكه‌ن، وهلاَم به
داواكاریه‌كانی په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان بده‌نه‌وه
نه‌وا:
ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادارین له‌سه‌روبه‌ندی كاركردنی ئیَوه بۆ
به‌رگرتن به ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران فیدراسیۆن
زنجیره‌یه‌ك چالاكی له وولاته‌كانی سویسرا‌و سوید له‌گه‌ل
حزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئه‌و وولاتانه‌دا ئه‌نجامدا
ئامانج له‌م سه‌ردانانه‌ی ئیَوه بۆچی بووه
وسهرهنجامهكهى بهكوىَ گه‌یشتوه ؟
ده‌شتى
جه‌مال: فیدراسیۆن و به‌ره‌ی دژی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
پیَناوهته ههنگاویَكی نۆی وه، واته هه‌نگاو نان
به‌ره‌و گۆرینی قانوونهكانى ئیَستاى په‌نابه‌رى و
جیَگرتنهوهى به قانونیكى ئینسانی كه له لایه‌ن
ولَاته ئهورپیهكانهوه په‌یره‌وى لیَبكریَت.
به‌تایبه‌تى به‌دواى گۆرانكاریه سیاسى و
كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و سهرههلَدانى جه‌نگ و قه‌یرانى
ئابوورى و پشیویه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و په‌ره‌گرتنى
دیارده‌ى ئاواره‌یى و شهر ... له‌به‌شیكى زۆر لهولَاتانى
ڕۆژههلاَتدا، بهپیَویست دنیا ده‌خاته به‌رده‌م
بهدهستهوگرتنى قانوونیَكی ئینسانی، تا ماف و
ئازادیه‌كانى په‌نابه‌ران كه‌وه‌ك قوربانیانى ئه‌م
ههلَومهرجانه ڕووله ولَاتانى ترده‌كه‌ن پاریزراو بیَت.
ئه‌مه له‌كاتیكدایه كه ئیمه له‌چه‌ند سالَی رابردوودا
شاهیدی شهپۆلیَك له په‌شیمان بوونه‌وه‌و پشتكردنی ولاته
ئهورپیهكانین له قانوون و یاسا په‌نابه‌ریه‌كان كه
خۆیان ئیمزایان لیَداوه هه‌موو ئاگاداری راستیهكانیین
كه حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا ئه‌م چه‌ند سالَه چ هیرشیَكی
هه‌مه‌لایه‌نه‌یان بهریَخستوه بۆ سهردهستكهوته
ئینسانیه‌كان كه به‌رئه‌نجامی خه‌باتی چه‌ندین سالَهی
خهلَكی كریكارو زحمهتكیَشانی ئه‌م ولاَتانه به‌ده‌ست
هاتووه .
ڕاستی
ئه‌م حكومه‌تانه خه‌ریكن تۆله‌ی قه‌یرانه كوشنده‌كانی
خۆیان له هاولاَتیانی ژیر ده‌ستی خۆیان و له‌نیو
ئه‌وانیشدا په‌نابه‌ران و كریكارانی كۆچكردو ده‌كه‌نه‌وه
. ئه‌و دهسهلاَتانهی كه جه‌نگ و نائارامیان كردۆته
نسیپی هاولاَتیانى خۆرهه‌لات و ئاسیا‌و ئه‌فریقا زه‌مینه‌ی
په‌نابه‌ریان كردۆته چاره‌نووسی هاولاَتیانی ئه‌م
كۆمهلَگایانه ،ئه‌مرۆ خهیكن به سیاسه‌تی جیاكاری و
نه‌ژاد په‌رستانه‌وه و ماف‌و ئازادیه‌كان له‌نیو ئهونیشدا
ئازادی نیشته جیَبوون وه‌رده‌گرنه‌وه و سیاسه‌تی
ئه‌وپه‌ری دژ ئینسانی یان توندكردۆته‌وه، له‌كردنه‌وه‌ی
كه‌مپی په‌نابه‌ری وه تالیَگرتنهوهی خزمه‌تگوزاریه‌كان
وكردنه‌وه‌ی ده‌یان بۆنگای كار بهسهعاتكاری زیادو كریَ
كه‌م ،كریكارانی كۆچكردو كار پیَدهكهن هه‌ركاتیش
ناڕه‌زایه‌تی بكه‌ن به‌عینوانی كریكاری غه‌یره قانوونی
دیپۆرتی ولاَتهكانی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه تا زیندانی كردن و
سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی بهشیَوازی ئه‌وپه‌ری
دڕندانه.
ئیَمه
له‌و ههولاَنهماندا ئه‌و به‌رانه‌ی سالاَنیَكه دژی به
دیپۆرتی په‌نابه‌ران و داكۆكی له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران
ئه‌كتیڤه دهمانهویَت ئه‌م جهبهانهو ههولَهكانی
توندتر بكه‌ینه‌وه تا بتوانین په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و
دابمهزریَنین له ئاستی ولَاته ئه‌ورپیه‌كان و
شه‌به‌كه‌ی دژی دیپۆرت و یه‌ك بخه‌ین به ئاراسته‌ی گۆرینی
یاساكانی ولاَتانی ئه‌وروپا به قازانجی په‌نابه‌ران.
زیاتر
له‌مانه‌ی ئیَمه له‌وولاتی سوید بۆ یه‌كه‌مین جاری
گفتووگۆ و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریمان سازدا
توانیمان هه‌موو پارته سهریهكانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی
سوید به ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه بهیَنیه نیو مونازهریهكی
زیندو لهگهلَ قوربانیانی سیاسه‌تی دژ په‌نابه‌ری
حكومه‌تی مودهرات . ئیَمه داوامان لیَكردن ههلَبژاردنی
ئاینده چ ئهركیَك ده‌گرنه ئه‌ستۆی خۆیان به‌خاتری
گۆرینی قانوونیَكی ئینسانی له‌سوید و جیگرتنه‌وه‌ی به‌ها
ئینسانیه‌كان .
وه
ئیَمه چه‌ند پرسیارمان له‌سه‌ر میَزی ئه‌و لایه‌نه
سیاسیانه جیهیَشت ، پیَمان ووتن كه 4سالَی ڕابردوو كیَ
به‌رپرسیاره له‌سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
و بیَمافیان ؟كی به‌رپرسیاره له‌مه‌رگی میوان عمرو سۆران
بابیرو په‌نابه‌رانی دیكه ؟كیَ به‌رپرسیاره له‌مافه‌كانی
ژنان‌و مندالاَنی په‌نابه‌ر له‌سوید؟كیَن ئه‌وانه‌ی خه‌ریكن
ولَاتی سوید ده‌خه‌نه نیو لیستی ئه‌و ولاَتانهی
پیَشیلكاری مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن ؟كیَ به‌رپرسیاره له‌ده‌ست
خستنه ده‌ستی ئه‌و هیزو قه‌واره ئیسلامی‌و قه‌ومی
تایفیانهی عیَراق به‌خاتری قازانج‌و سودو سه‌رمایه ؟
ئایه خۆینی په‌نابه‌رانی قوربانی كه‌متره لهخۆینی
هاولاَتیانی سوید؟كیَ به‌رپرسیاره له‌ناردنه‌وه‌ی كه‌سانی
كه‌م ئهندامو ژنان و مندالاَن بۆ عیَراقی نا
ئه‌من؟ئه‌مانه و چه‌ندین پرسیاری تر بۆ پارته سیاسیه‌كان
جیَهیَلَراو وداواكرا ههلَبژاردنی ئایندهی سوید
ده‌نگه‌كانی په‌نابه‌ران چیلیدهكهن و چه‌ند به‌قازانجی
پهنابهرانو ئایندهی سوید كار ده‌كه‌ن . سه‌ر ئه‌نجام
1500 ئیمزای ناره‌زایه‌تی‌و نامه‌ی پشتیوانی له خواسته
ئینسانیه‌كانی په‌نابه‌ران و نامه‌ی فیدراسیۆن بۆ سه‌رۆك
وه‌زیرانی سوید ته‌سلیم به نۆینه‌ری حكومه‌تی مودرات كرا
له‌كۆبوونه‌وه‌كه.