|
له‌وه‌ڵام به
پرسیارێکی بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر
ئۆكتۆبه‌ر:
سه‌ره‌نجام یاسای هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندكراو بڕیاره له‌ساڵی تازه‌دا
هه‌ڵبژاردن بكرێ و په‌نابه‌رانی عێراقیش له‌م پرۆسه‌یه‌دا ڕۆڵێكیان
پیدراوه. به‌ڕای ئێوه ده‌بێ په‌نابه‌ران چ هه‌ڵوێستێك له‌م
هه‌ڵبژاردنه بگرن؟ به‌تایبه‌تی په‌نابه‌رانی كوردستان ده‌بێ چۆن
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بكه‌ن؟
ده‌شتی جه‌مال: ڕه‌نگه وه‌لاَمدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره بیركردنه‌وه‌ی
زۆری نه‌وێت هه‌ركه‌سێك ئه‌م ماوه‌یه له‌نزیكه‌وه چاودێری
كێشمه‌كێشه سیاسی‌یه‌كان وڕێكه‌وتنی نێوان قه‌واره سیاسیه‌كان
له‌په‌یوه‌ند به‌په‌سه‌ند كردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بووبێت
بۆی ڕۆشن ده‌بێت كه‌چ سیناریۆیه‌كی كۆنه‌په‌رستانه خه‌ریكه
به‌ناوی ده‌نگدان ودیموكراسی وهه‌ڵبژاردنه‌وه ڕووبه‌رووی خه‌ڵك
ده‌كرێته‌وه. ،دیاره ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم بڕوای شه‌خسی خۆمه.
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتداران و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌م ڕۆژگاره
قه‌وانی له‌سه‌ر ده‌كوتن، ئه‌ڵقه‌یه‌كی تری نه‌خشه‌و سیاسه‌ته‌كانی
ئه‌مریكاو ده‌ست و پێوه‌نده‌كانیانه له‌پێناو دابه‌شكردنه‌وه‌ی
ناوچه‌ی نفوس وده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر هاولاتیانه‌وه. ئه‌مه
له‌كاتیكدایه كه هیچ لایه‌نیك له‌به‌رنامه‌یدا نییه باس عێراقێكی
دور له ئینتیمای قه‌ومی و مه‌زهه‌بی وجێگرتنه‌وه‌ی مافی "هاولاَتی
بوونی یه‌كسان" بۆ هه‌موو دانیشتوانی عیراق بكات. به‌بروای من دوای
ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی شاری به‌غدا، گفتوگۆكانی هاولاَتیان
له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزێونه‌كانه‌وه قه‌زاوه‌تی ئه‌و ئه‌ده‌ن كه
پرۆسه‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردن ئه‌توانی چ شتێك به‌ده‌ستكه‌وت بۆ خه‌ڵكی
عێراق به‌كوردستانیشه‌وه به‌دوای خۆیدا بهێنێ. به‌تایبه‌تی
كه‌ئه‌وه ئاشكرایه هه‌موو ئه‌و هێزو قه‌واره سیاسیانه‌ی له‌و
پرۆسه‌یه‌دان هیچ دورو نزیكیه‌كیان نیه به مافه فه‌ردی
ومه‌ده‌نیه‌كانی خه‌ڵكی عێراق وكوردستانه‌وه، بگره
به‌پێچه‌وانه‌یه‌وه ده‌جوڵێنه‌وه. تاو ئه‌و جێگه‌یه‌ی به‌خه‌ڵكی
كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ڵبژاردن جگه‌له ئیلحاقكردنه‌وه‌ی
كوردستان به‌حكومه‌تێكی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی_ ئیسلامیی وڕاگرتنی
به‌دیار تیرۆر‌و نائارامی وقه‌یرانی حكومه‌تی وكوشتاره‌كانیه‌وه
شتێكی تری لێناكه‌وێته‌وه. هه‌ڵبژاردن بۆ خه‌ڵكی كوردستان
به‌كرده‌وه مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵ و میلیشیایی هه‌ردوو
حزبی ناسیونالیستی كورد بۆچوار ساڵی تر ڕاده‌گرێ و ده‌وره‌یه‌كی
تریش فرسه‌ت ده‌دات كه‌ئه‌م حیزبه ناسیونالیسته كۆنه‌په‌رستانه
كایه به‌چاره‌نوسی خه‌ڵك وخودی په‌نابه‌رانه‌وه بكه‌ن وئه‌نجامێكیش
كه‌له‌به‌شداری ئه‌م حزبانه‌وه له‌په‌رلمانی داهاتووی عێراقدا
ده‌كه‌وێته‌وه، به‌قه‌ده‌ر سه‌ره ده‌رزیه‌ك قازانج به‌باشبوونی ژیان
و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان ناگه‌یه‌نێ وبگره دڵه ڕاوه‌كێی
هێرشی وولاَتانی دراوسێ و هه‌ڵواسراوی چارونووسی كوردستان
ودرێژه‌كێشانی ژیانی ئاواره‌ی له‌پاڵ هه‌ژاری و نه‌بوونی
خزمه‌تگوزاریه‌كاندا وه‌ك خۆی ده‌هێڵێته‌وه. بۆیه ده‌بێ سه‌رجه‌م
خه‌ڵكی كوردستان به‌خودی په‌نابه‌رانیشه‌وه بایكۆتی ئه‌م
سیناریۆیه بكه‌ن و ده‌نگی خۆیان نه‌كه‌ن به‌په‌نجه‌مۆری ڕه‌سمیه‌ت
پێدانه‌وه به‌ده‌سه‌لات و ته‌جروبه‌ی ئه‌م حیزبانه. ده‌بێ
په‌نابه‌ران وخه‌ڵك له‌خۆیان بپرسن كه ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌ن؟ به كام
یه‌ك له‌و قه‌واره سیاسیانه ؟ كام له‌وانه قسه‌یه‌كی خێریان له‌ده‌م
هاتۆته ده‌ره‌وه به قازانجی ئه‌وه‌ی كوردستان له‌م سه‌رگه‌ردانی و
هه‌ڵواسراویه‌ی ئێستا ده‌ربكێشرێ. كام یه‌ك له‌وانه له‌پێناو
به‌رژه‌وه‌ندی په‌نابه‌ران و مافه‌كانیان ووته‌یه‌كیان له‌ده‌م هاتۆته
ده‌ره‌وه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌ڕابردوودا ئه‌وپه‌ڕی
خزمه‌تی كردوه به حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری
په‌نابه‌رانی كورد. ئایا ڕه‌وایه خه‌لكی په‌نابه‌ر جارێكی‌تر ده‌نگی
خۆیانیان پێبده‌نه‌وه؟ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه بانگه‌وازی خه‌ڵك ده‌كه‌ن
بۆ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌وان بده‌ن نه‌شتێكیان هه‌بووه بۆ
په‌نابه‌ران و وه‌نه بۆ خه‌ڵكی كوردستان. بۆ نمونه ڕه‌نگه لیستی
گۆران یان ته‌نانه‌ت ئیسلامیه‌كانیش بلێن ئێمه دژی ده‌سه‌لاَتین و
دیفاع له خه‌ڵك ده‌كه‌ین. ئه‌وانیش بۆ خه‌ڵكی كوردستان له فیدرالیزم
زیاتریان پێ نیه. بۆیه خه‌ڵكی په‌نابه‌ران ده‌شێ سه‌یر بكه‌ن و بزانن
كێ به‌رگری له‌مافه‌كانی ئه‌وان كردوه. ئایه ئه‌و هێزانه تا ئێستا
ئه‌و كاته‌ی پێكه‌وش بوون و ئێستاش كه به‌حساب ئۆپۆزیسۆنی ده‌سه‌لاَتن
چیان كردوه بۆ په‌نابه‌ران؟ ئایه به‌شێكی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌م
وولاَتانه ده‌ربه‌ده‌رن به‌رهه‌می سیاسه‌تی ئه‌وان نه‌بوه. بۆیه
جێگای خۆیه‌تی كه‌خه‌ڵكی كوردستان له‌ده‌ره‌وه وله‌ناوه‌وه
به‌پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وان فریوو نه‌خۆن وبه‌شداری نه‌كه‌ن. به بڕوای من
به‌شداری كردن له‌هه‌ڵبژاردنێكدا كه تاقمه ئیسلامی و نه‌ته‌وه
په‌رسته‌كان به‌رێی ده‌خه‌ن و كورسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه
ناسیونالیست وئیسلامیه كوردیه‌كاندا به‌ش ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی
به‌خه‌ڵكه‌وه نییه ئه‌وان به‌ئاشكرا ده‌ریان خست كه شه‌ڕی كورسیان
هه‌یه وله‌مه‌شدا نابیت خه‌ڵك ببێته سوته‌مه‌نی شه‌ڕی كوسی ئه‌م
لایه‌نانه.
|