پشتیوانی
له پرۆژه‌ى په‌یكه‌ری ئازادی بۆ سه‌رده‌شت عوسمان
به‌ریَزو ئازیز به‌كر عوسمان به‌ریَوه‌به‌ری
ده‌زگای ڕاگه‌یاندی هاوپشتی
سلاَویكی گه‌رمو ده‌ستان به‌گه‌رمی ده‌گوشین..
ئیَمه له فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیَراقی پشتیوانی و هاوئاهه‌نگی خۆمان بۆ پرۆژه‌ی
په‌یكه‌ری ئازادی بۆ سه‌رده‌شت عوسمان
ڕاده‌گه‌یه‌نیین.
پرۆژه‌یه‌كی له‌و شیَوه‌یه‌ی ئیَوه پیَشنیارتان
كردوه بایه‌خیَكی هیجگار گرنگی هه‌یه بۆ میژووی
كوردستان .سه‌رده‌شت عوسمان به بڕوای من ڕه‌مزی
جه‌سارتی به‌رگری و هه‌ستیاركردنه‌وه‌ی
كۆمه‌لَگایه به‌رامبه‌ر به تیرۆر و ده‌بیَته
سمبولی گۆشه‌یه‌ك له ناڕه‌زایه‌تی هه‌قخوازانه‌ی
خه‌لَكی كوردستان .
دروستكرنی په‌یكه‌ری سه‌رده‌شت عوسمان شه‌به‌حیَكی
به‌رگرییه له ئازادی بیروڕا ده‌ربرینو
ڕۆژنامه‌گه‌ری و هه‌لَسوراوانی سیاسی ده‌خاته
به‌رپیَ هه‌ر ده‌سه‌لاَتو ده‌سته‌و تاقمیَك كه
به ئاسانی نه‌توانن ده‌نگی ئازاد بخنكیَنن و
قه‌لَه‌مه بویره‌كان بشكیَنن.سه‌رخستنی ئه‌و
پرۆژه‌یه‌ی ئیَوه ئه‌ركی هه‌ر ئینسانیَكی ئازادی
خواز‌و پیَشكه‌توخواز به‌رگریكه‌رانه له ئازادی.
داواكارم له هه‌ر ئه‌ركیَك له ڕاستای
سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا به ئیَمه
ده‌سپیَرن ئاگادارمان بكه‌نه‌وه.
به‌هیوای سه‌ركه‌وتنتان
ده‌شتی جه‌مال
سكرتیَری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیَراقی
2-6-2010