پشتیوانی له هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کانی
په‌نابه‌ران و هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆنی
سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌دژی
ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران
رێکخراوی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی
به‌هاوکاری جه‌ندین رێکخراوی به‌رگریکار له
مافه‌کانی په‌نابه‌ران و دژی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران هه‌فته‌یه‌كی ناره‌زایه‌تیان
راگه‌یاندوه، که له‌و هه‌فته‌یه‌دا چه‌ندین
کۆبونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی له‌به‌رده‌م
ناوه‌نده‌کانی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی په‌نابه‌راندا
ئۆفیسی لایه‌نه به‌رپرسه‌کان له مه‌سه‌له‌ی
په‌نابه‌ران ده‌که‌ن. ناره‌زایه‌تیه‌کان له رۆژی
1 ی جونه‌وه تا 6ی جون درێژه‌ده‌کێشێت.
ئێمه له حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/
رێکخراوی ده‌ره‌وه، له‌سۆنگه‌ی بڕوابونمانه‌وه
به‌وه‌ی که په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی قوربانیانی
فه‌زای شه‌ڕو نائه‌منی و ده‌سه‌ڵاتی میلیشیای
مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌په‌رست و کۆنه‌په‌رست و
پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤن، وه له‌روانگه‌ی
پره‌نسیپی ئازادیی مافی نیشته‌جێبونه‌وه،
هه‌میشه لایه‌نێكی به‌رگریکاری جدی بووین و
ده‌بین له به‌ڕه‌سمی ناسینی مافی په‌نابه‌ری بۆ
په‌نابه‌ران به‌گشتی و په‌نابه‌رانی عێراق و کورد
به‌تایبه‌تی و له‌م روه‌شه‌وه هاوکاری به‌رچاوی
په‌نابه‌رانمان کردوه، بۆیه له‌م بۆنه‌یه‌شدا
پشتیوانی خۆمان بۆ هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆنی
سه‌رتاسه‌ری په‌نه‌به‌رانی عێراقی راده‌گه‌یه‌نین.
داواش له هاورێیان و دۆستانی حیزب ده‌که‌ین
که‌له‌چالاکیه‌کانی فیدراسیۆنی په‌نابه‌راندا
به‌بۆنه‌ی هه‌فته‌ی ناره‌زایه‌تی دژی
دیپۆرتکردنه‌وه‌وه به‌شداری جدی بکه‌ن.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ رێکخراوی
ده‌ره‌وه
2ی جونی 2010