|
ریَكه‌وتننامه‌ی
نیَوان حكومه‌تی ئۆسترالیا‌و مالیزیا له‌سه‌ر حسابی
په‌نابه‌ران ده‌ستبه‌جیَ هه‌ڵوشیته‌وه
له چه‌ند سالی رابردوودا حکومه‌ته یه‌ک له داوی
یه‌که‌کانی ئوسترالیا له حزبی لیبرال و حزبی له‌یبه‌ر
هه‌میشه له پیَشبركیدا دابوون له دژی مافه‌کانی
په‌نابه‌ران و له‌م باره‌وه چه‌ندین ریگای دژی ئینسانییان
گرته به‌ر، که ئاخره‌که‌ی ریکه‌وتننامه‌ی ریکه‌وتی 25
جولای بوو له‌گه‌ل ده‌وله‌تی مالیزیا مۆریان کرد، بۆ
به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی زیاتر له
800
په‌نابه‌ر که له که‌مپه داخراوه‌کانی شاره‌کانی
ئوسترالیا‌و دورگه‌ی کریسماسدان ،وه له‌ناو ئه‌م
په‌نابه‌رانه‌دا ده یان که‌سیان تیایه که له ده‌ست
ده‌سه‌لاتداره سه‌رکوتگه‌ره‌کانی عیراق و هه‌ریمی
کوردستان هه‌لاتوون و په نایان بردۆته به‌ر ئوسترالیا تا
مافی په‌نابه‌ری یان پی بدری و له ژیانیکی لانی که‌می
ئینسانی به‌هره‌مه‌ند بن.
حكومه‌تی ئوسترالیا بۆ به په‌رچدانه‌وه‌ی ده‌نگی
ناره‌زایه‌تی خه‌لکی ئه‌و وولاته‌و لایه‌نه
به‌رگریکاره‌کانی مافه‌کانی په‌نابه‌ران، پرو پاگه‌نده‌ی
ئه‌وه ده‌کات که" په‌نابه‌ران بوونه‌ته فشار بۆسەر
ئابوری ئەم ووڵاتە، بۆیه بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارە وا
پیویست ده‌کات په‌نابه‌ران ره‌وانه‌ی وولاتەکانی خۆیان
بکرێنەوە یان لە ئوسترالیا دەربکرێن" ئه‌مه ئه‌و ئیدیعا
پوچوو بیَ ناوه‌رۆكانه‌یه كه هه‌میشه
بورجوازیتوسه‌رمایه‌داری رۆژئاوا له‌كاتی قه‌یراندا
به‌ده‌ستیه‌وه ده‌گرن و بیروبروای نه‌ژاد په‌رستانه‌وه
فاشیزمی پیَ باوه‌شین ده‌كه‌ن، تا شانی خۆیان خڵی بكه‌ن
له‌به‌رپرسیاریتی، و ئاكامه زیانباره‌كه‌شی له‌سه‌ری
خه‌ڵكی كریكارو زه‌حمه‌تكیشدا ده‌شكیننه‌وه.
ئه‌م
ریکه‌وتننامه‌یه ئه‌وه‌نده ریسوا‌و مایه‌ی نه‌نگی یه،
له‌گه‌ل مورکردن و راگه‌یاندنی، زۆربه‌ی هه‌ر زۆری
ریکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و په‌نابه‌ران و یه‌کیتی یه
کریکاری یه‌کان و حزبه سیاسی یه چه پ و سۆسیالیستی، تا
ده‌گاته بالیکی ناو حزبی له‌یبه‌ر که جولیا گیله‌ردی
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئوسترالیا سه‌ر به‌و حزبه‌یه، ئه‌و
ریکه‌وتنه مه‌حکوم بکه‌ن.
ئیمه
له فیدراوسیۆنی سه‌راسه‌ری عیراقی ویرای ئه‌وه‌ی ئه‌م
ریَكه‌وتنامه‌یه به‌توندی محكوم ده‌كه‌ین وداوای
ده‌ستبه‌جیَ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ریَكه‌وتنه
ده‌كه‌ین كه له‌نیوان حكومه‌تی ئوسترالیا‌و مالیزیا
له‌سه‌ر حسابی ژیان‌و ئاینده‌ی په‌نابه‌ران ئیمزای
لیدراوه.
به‌وپه‌ری تواناشه‌وه پشتیوانی خۆمان راده‌گه‌یه‌نیین
له‌و زنجیره ناره‌زایه‌تیانه‌ی له‌شاره‌كانی ئوسترالیا
به‌ریَده‌خریَن له‌دژی ئه‌م ریَكه‌وتننامه‌یه. داوا
ده‌كه‌ین له‌هه‌موو په‌نابه‌ران و ئازادیخوازان‌و
نۆینه‌رانی حزب‌و نیهاده‌سیاسیو كریكاریی وكه‌سایه‌تی سیاسی
عیراقی وكوردستانی و ئوسترالی، به‌رگری له‌مافه‌كانی
په‌نابه‌ران بكه‌ن به هه‌ر ریَگایه‌ك پیتان ده‌كریت له‌و
خۆپیشاندانه ناره‌زایه‌تیانه به‌شداری بكه‌ن كه
به‌رامبه‌ر به‌م ریَكه‌وتنامه‌یه و له‌پیَناو
ده‌ستبه‌ركردنی مافی په‌نابه‌ریو ئازادی نیشته‌جیَ بووندا
به‌ریوه‌ده‌چیَت.
سه‌ركه‌ویَ خه‌باتی ریَكخراو ئینسانیوپه‌نابه‌ریو
به‌رگریكار، بۆ ئاینده‌یه‌كی ئینسانی.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په نابه‌رانی عیراقی
29-7-2011 |