|
ئه‌ڵقه‌ی
پشتیوانی له په‌نابه‌رانی عیراقی بوعدیکی جیهانی
وه‌رده‌گرێت
ده‌یان نه‌قابه‌ی کریکاری و ریکخراوه‌ی
سیاسی و ئینسانی له به‌ریتانیا و سویسرا و ئه‌لمانیا
نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئاراسته‌ی به‌ڕیزان تاڵه‌بانی،
بارزانی و مالکی ده‌که‌ن
له‌چوارچیوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی فیدراسیۆن
ده‌یدات بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕیکه‌وتننامه‌و
هاریکارییه‌کانی نیوان ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا و ده‌وله‌تی
عیراق وحکومه‌تی هه‌ریم بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌زۆری
په‌نابه‌ران .جین فرۆمبای ، سکرتیری نیشتمانی نه‌قابه‌ی
کریکارانی خواردن وخواردنه‌وه‌وجگه‌ره، یه‌کیک
له‌گه‌وره‌ترین نه‌قابه کریکارییه‌کانی به‌ریتانیا ، وه
هه‌روه‌ها بالته‌زار گلاتلی سکرتیری گشتی ڕیکخراوه‌ی
هاوپشتی بی‌سنوور که گه‌وره‌ترین ڕیکخراوه‌ی سیاسی
وقانوونی یه له‌سویسراو خۆی ئه‌ندام په‌رله‌مانی کانتۆنی
زوریخه نامه‌ی ناره‌زایه‌تیان نووسیوه .وه که‌مپینی
مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان ، ئارشیفیکی تایبه‌ت به‌و
نامانه له ماڵپه‌ڕی خۆیدا کردۆته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م
ڕیکخراوانه‌ش نامه‌یان ناردووه:
1/ بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی له فریبۆرگ /سویسرا
2-ڕیکخراوه‌ی چاوی کراوه. بیرن سویسرا
3.به‌ره‌ی مافی نیشته‌جیبوون بۆ هه‌موان /سویسرا
4. ریکخراوه‌ی دژی ڕاسیزم .زوریخ سویسرا
5. ریکخراوه‌ی هاوپشتی بی‌سنوور له‌سویسرا
6. ریکخراوه‌ی ناسنوور، نانه‌ته‌وه مونیشن/ئه‌لمانیا
بۆ بینینی نامه‌کان تکایه بڕوانه ماڵپه‌ری فیدراسیۆن
به‌زمانی ئینگلیزی
http://www.federationifir.com/english/english-2.html
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
23.02.2010
|