|
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ
به‌ڕیزان ..خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌رکی سه‌رای شاری سلێمانی
به‌ڕیزان ...خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌م ئۆفیسی نوێنه‌رایه‌تی
حکومه‌تی هه‌ریم له‌له‌نده‌ن
سڵاوێکی گه‌رم
هه‌روه‌ک ئاگادارن تا ئیستا ده‌یان لایه‌نی کاریگه‌ر
نامه‌یان ئاراسته‌ی به‌ڕێزان تاله‌بانی و مالکی و بارزانی
کردووه که لایه‌نگری ئه‌و داخوازییانه‌ی ئیوه‌ن.
ئه‌مشه‌و 3 لایه‌نی تریش له‌وانه پارتی کاری سویسری
هه‌مان کاریان ئه‌نجامداوه. . تا دێت ناره‌زایه‌تی ئیمه
جیهانداگر تر ده‌بیت. ئیمه مافه‌کانمان به‌ده‌ست دێنین.
ئه‌وان ناچار ده‌بن که ته‌عویزی خه‌ساره‌ته‌کانمان
بده‌نه‌وه، ناچارده‌بن له فرۆشتن و سه‌وداو مامه‌ڵه به
په‌نابه‌رانه‌وه ده‌ست هه‌ڵگرن و ڕیککه‌وتننامه‌کان
هه‌لبوه‌شیننه‌وه.
ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی ئیوه، رووناکی خسته دڵی ده‌یان
که‌س بۆ ئازادبوونیان له زیندانه‌کانی ئه‌وروپا که
رۆژگاریک ئومیدیکی گه‌شتر بوو بۆ ژیانیان. ووزه‌ی به‌خشیه
ده‌ماری ئه‌و که‌سانه که ناچاربوونه خۆیان بشارنه‌وه،
ئارامی به‌خشیه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی مه‌راق و دوودڵی
وچاوه‌نواڕی ساڵان تووشی په‌شێوی و باری ده‌روونی ناجێگیر
بوون. ئه‌م خۆپیشاندانه‌تان حه‌سره‌تی دابڕانی سه‌دان و
بگره هه‌زارانی به‌سه‌رکه‌وتنه‌وه گرێ دا نه‌ک به‌شکست
ودیپۆرته‌وه.
به‌رێزان ....ڕاسته هه‌ریه‌ک له‌ئیمه هه‌لومه‌رجی ژیانی
تایبه‌تی خۆی هه‌یه، هه‌ریه‌که‌مان شیوه‌ی جیاوازی
ژیانمان هه‌یه. هه‌ریه‌ک له وولاتیکه‌وه دیپۆرتکراوین
ویان مه‌ترسی دیپۆرتمان له‌سه‌ره. به‌ڵام ئیمه ئه‌مڕۆ
هه‌موومان ستملێچووی یه‌ک سیاسه‌تیکین که پیویسته
بوه‌ستینریت. هه‌ڵبوه‌شینریته‌وه. ته‌عویزمان
پیبده‌نه‌وه. بۆیه یه‌کجار گرنگه که هه‌روا پشتی
یه‌کتر بگرین و یه‌کگرتووبین و کۆڵ نه‌ده‌ین وخه‌باتمان
په‌ره پیبده‌ین و فراوانتری بکه‌ینه‌وه.
په‌نابه‌ران له سویسرا، ئه‌لمانیا، به‌لجیکا، هۆله‌ند،
سوید، دانمارک و نه‌مسا ونه‌رویج و فنلند به شه‌وقه‌وه
ده‌نواڕیه ئه‌م کاره مه‌زنه‌ی ئیوه . ئاره‌زووی
سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موان.
ماف نه‌بیت بۆ په‌نابه‌ر
ماف نیه بۆ ئینسان
جه‌مال کۆشش
له ڕاگه‌یاندنی فیداسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
24.2.2010
سویسرا
004178755778 |