|
به‌شداری له
هه‌ڵبژاردنێكدا مه‌كه‌ن كه‌سیاسه‌تی گیرانه‌وه‌ی
به‌زۆری په‌نابه‌ران
به‌سه‌رمانه‌وه ده‌هێڵیته‌وه!.
په‌نابه‌ران له هه‌نده‌ران! په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان
له‌كوردستان!
كه‌سوكاری په‌نابه‌ران! كه‌سوكاری قوربانیان له‌رێگای
ژیانی په‌نابه‌ریدا!
جارێكی دیكه
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق
له‌ده‌ره‌وه‌و له ناوه‌وه‌ی عیراق و كوردستان ده‌ستی
پێكردۆته‌وه و هێزو قه‌واره سیاسییه‌كان كه‌وتوونه‌ته
پرۆپاگه‌نده وبه‌خشینه‌وه‌ی به‌ڵێنی درۆیینه
به‌هاولاَتیان، تا بتوانن جارێكی دیكه كورسیه‌كانی
ده‌سه‌لاَت
له‌نێو خۆیاندا دابه‌ش بكه‌نه‌وه. ئه‌و هێزانه‌ی
كه‌له‌ماوه‌ی 7ساڵی ڕابردوودا هۆكاری ئاواره‌ی
وده‌ربه‌ده‌ری بێ خانه‌و لایه‌نه‌یی وبێكاری وپێشێلكردنی
سه‌ره‌تارین مافه ئینسانیه‌كانی ئێمه‌یان كردووه
وكۆمه‌ڵگایان له‌گه‌ڵ تاریكترین ڕۆژگاردا ڕووبه‌روو
كردۆته‌وه. كه‌چی ئێستاش داوا مان لێده‌كه‌ن
به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بچین وده‌نگیان
پێبده‌ین .
ئه‌شێ هه‌مومان ئه‌و
پرسیاره له‌خۆمان بكه‌ین كه‌بۆ ده‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنێكدا
به‌شداری بكه‌ین كه‌ده‌سته‌وتاقمێك ده‌نگی تیابهێننه‌وه،
كه‌سه‌رچاوه‌ی به‌لاَو ده‌رده‌سه‌ری و ڕاپێچ كردنی
كۆمه‌ڵگا بوون بۆ شه‌ری تایفه‌گه‌ری ومه‌زهه‌بی
وكۆنه‌په‌رستی. شه‌ڕێ كه بۆ ژێرپێنانی مافه‌كانی ژنان
ومندالاَن
سه‌رجه‌م هاولاتیان و بۆ دابه‌شكردنی
داهاتو سامانی كۆمه‌ڵگا بووه له‌نێو خۆیاندا؟
كه‌وایه بۆ ده‌بێ به‌شداری هه‌ڵبژاردنێك بكه‌ین كه هه‌ر
ئه‌م هێزانه كه‌سه‌رچاوه‌ی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ریی
بوون ئێمه؟ بۆ ده‌بێ له هه‌ڵبژاردنێكدا به‌شداری بكه‌ین
كه‌ده‌نگ بده‌ین به‌وانه‌ی كه‌به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆی
له‌ناوچوونی ده‌یان لاوی كوردستانن له‌نێو تۆڕی مین و
كه‌وتن به‌سه‌ر حه‌قلی ئه‌لغام وخنكان له‌نێو ده‌ریاكان
وكوشتن به‌ده‌ستی جه‌ندرمه‌كانی توركیا‌و ئێران و وولاتانی
دیكه بوون؟ بۆ ده‌بێ ده‌نگیان پێبده‌ین كه بچوكترین
به‌رپرسیارێتیان به‌رامبه‌ر به‌سه‌دان لاوی ئه‌م
كۆمه‌ڵگایه نیشان نه‌داوه كه‌له گرتووخانه ده‌ست
به‌سه‌ره‌كانی به‌ریتانیا و سوید ونه‌رویج و هۆڵندا و
به‌لجیكادا یه‌خسیربوون، وه‌یان له‌نێو جه‌نگه‌له‌كانی
فه‌ره‌نسادا له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ری ژیانێكی نامرۆڤانه‌دا
به‌ره‌رو ڕووبونه‌ته‌وه؟ بۆ ده‌بێ ده‌نگ به‌و لایه‌نانه
بده‌ین كه‌به‌ته‌واوی توانایانه‌وه كه‌وتوونه‌ته
ئیمزاكردنی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك، كه‌بازرگانی به‌ژیان و
چاره‌نووسی ئێمه په‌نابه‌رانه‌وه ده‌كه‌ن؟ له‌بیرمان
ناچێت كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌موو ئه‌م هێزانه بۆ
ئیسكۆرت كردنی وولاتانی ئه‌وروپا ئه‌وپه‌ڕی هاوكاریان كرد‌و
ئیستاش ده‌یكه‌ن؟ ،ئایه دانی زانیاری و كردنه‌وه‌ی
ده‌رگای فرۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا وهه‌ولێرو سلێمانی به‌ڕووی
په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كاندا كافی نی‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
كه‌له‌سیاسه‌تی دووفاقه‌ی ده‌سه‌لاَتداران
تێبگه‌ین؟ ئایا سه‌رانی حكومه‌تێك كه‌هاولاَتیانی به‌زۆر
نێردراوه‌ی خۆی ئیهانه‌و سوكایه‌تی و شه‌قكاری بكا‌و
ئاماده بێت بۆ داڕمانی ژیانیان بازرگانی
به‌چاره‌نوسیانه‌وه بكات، شایانی ئه‌وه‌یه ده‌نگیان
پێبدرێت؟ ئایا ئه‌مانه شایانی ئه‌وه‌ن بچنه نێو
په‌رله‌مانه‌وه یان له‌سه‌ر كارنامه‌ی نامرۆڤانه‌یان
بدرێن به‌دادگاو لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ؟
ئازیزان!
ماوه‌ی زیاتر له‌سێ
ساڵه ئێمه داخوازیه‌كانی په‌نابه‌ران وكه‌سوكاری
په‌نابه‌رانمان خستۆته به‌رده‌م به‌رپرسیارانێكه‌وه
كه‌ئه‌مرۆ خۆیان كاندید كردوه‌و داوامان لێكردون ئه‌و
ئیتفاقیانه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و چیتر هاوكاری وولاتانی
ئه‌وروپا بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران نه‌كه‌ن.
داوامان لێكردون په‌نابه‌ره دیپۆرت كراوه‌كان قه‌ره‌بۆ
بكه‌نه‌وه و ماف وحورمه‌تی ئینسانی ئه‌م په‌نابه‌رانه
بپارێزن وكۆمه‌كیان پێبكه‌ن به دامه‌زراندنه‌وه‌ی
ژیانیان. به‌لام تا ئێستا نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ولاَم
وكرده‌وه‌یه‌كیان له‌خۆ نیشان نه‌داوه، به‌ڵكو
به‌رده‌وامن له‌كۆمه‌ك و هاوكاری ئه‌م سیاسه‌ته دژی
ئینسانیه‌ی ولاتانی ئه‌وروپا، ئیتر ئێمه بۆ ده‌بێت
به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنێكدا بكه‌ین كه‌ده‌سه‌لاتی
هه‌رئه‌مانه به‌سه‌ر ژیان و چاره‌نوسی ئێمه‌وه
زاڵده‌كاته‌وه؟
له‌م هه‌ڵبژاردنه
به‌شداری مه‌كه‌ن، ئه‌م هه‌ڵبژاردنة پێچه‌وانه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ی په‌نابه‌ران و خه‌لكی
زه‌حمه‌تكێشه. به‌ڵكو ئه‌مه پڕۆسه‌ی دابه‌ش كردنی نفوز و
ده‌سه‌لاته بۆ دابه‌ش كردنی سه‌روه‌ت و سامانی كۆمه‌ڵگا
له‌نیوان كۆمه‌ڵه لایه‌نیكی سه‌رمایه‌دارو
موفته‌خۆردا. ئه‌مه ئه‌ڵقه‌یه‌كی تره له‌نه‌خشه‌و
سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا وده‌ست و پێوه‌نده‌كانی
له‌ڕاستای ژێر پێنانی ئیراده‌ی خه‌ڵكی عیراق و
كوردستاندا. ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌ئه‌وانه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی
كۆمه‌مَگایان
بۆخۆیان
قۆرخ كردوه وگه‌نده‌ڵی په‌ره پێ ده‌ده‌ن. ئه‌مانه
ژیانی كۆمه‌لگا له‌وه باشتر ناكه‌ن كه‌هه‌یه و بگره
ئاینده به‌ره‌و هه‌ڵدێر و نه‌هامه‌تی زیاتر ده‌به‌ن.
ده‌نگ مه‌ده‌ن ئه‌مانه سات و سه‌وداو بازرگانی به‌ژیان و
چاره‌نووسی ئێمه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه كردووه وده‌یكه‌ن.
ده‌نگیان پێ مه‌ده‌ن تا له‌په‌نجه موَوری
ئیمه سود وه‌رنه‌گرن بۆ شه‌رعیتدانه‌وه، به‌سیاسه‌تی
ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران و پاشان پێمان بڵێن
كوردستان "ئامن و دیموكراسی‌یه"!. ده‌نگیان پێ مه‌ده‌ن و
به‌هانه مه‌ده‌نه ده‌ست وولاته ئه‌وروپایه‌كان بۆ
ناردنه‌وه‌تان. به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ڕێگای ئێمه
نی‌یه.
ته‌نها وته‌نها
به‌بایه‌كۆت كردن و به‌شداری نه‌كردنمان ده‌توانین
ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر خواسته‌كانی خۆمان زامنبكه‌ین. ئه‌مه
هه‌ڵوێستێكی دروستی ئه‌م ده‌وه‌ره‌یه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئێمه
په‌نابه‌رانی كوردستانه. ده‌بێ ئێمه په‌نابه‌ران
چاومان له‌خه‌باتی سه‌ربه‌خۆی خۆمان بێت و به‌پشتیوانی
ڕێكخراوه ئینسانی و په‌نابه‌ری یه‌كانی دنیا
وبه‌پشتیوانی به‌ره‌ی ئازادیخوازی بۆ داسه‌پاندنی
خواسته‌كانمان وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی
به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ڕێكه‌وتنی
ده‌سه‌لاتداران له‌گه‌ڵ ئه‌م
سیاسه‌ته دژی ئینسیانیه‌دا، له‌مه‌یداندا ڕاوه‌ستین.
ده‌با
ده‌نگمان، هۆكاریك نه‌بیت بۆ چه‌سپاندنی سیاسه‌تی دژی
په‌نابه‌ری وولاَتانی
ئه‌ورپا به‌سه‌ر ژیانمانه‌وه !
20/2/2010
|