په‌نابه‌ڕیک له‌ژیر زه‌بری پۆلیس دا له‌ کاتی دیپۆرتدا کردنه‌وه‌دا گیان له‌ده‌ست ده‌دا
په‌نابه‌رانی زیندانی دیپۆرتکردنه‌وه‌ له‌شاری زوریخ ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن
سکرتاریه‌تی سویسرای فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراق


رۆژی چوارشه‌م 17.03.2010 په‌نابه‌ڕیکی نایجیری 29 ساڵ که‌ ئاماده‌ده‌کرا بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆر له‌گه‌ل 14 په‌نابه‌ری تردا ‌، له‌ ژێر ده‌ستی پۆلیسدا گیانی له‌ده‌ستدا. ئه‌م په‌نابه‌ره‌ ماوه‌ی چه‌ندین رۆژ بوو مانی له‌خواردن گرتبوو، و ه‌ به‌ گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ست وپێی به‌ستراوه‌ته‌وه‌ و به‌زۆر دانیشێنراوه‌ ،
پاش ئه‌وه‌ی که پۆلیسه‌کان هه‌ست ده‌که‌ن ناتوانیت هه‌ناسه‌ بدات وگیانی شل بووه‌، ده‌ست وقاچی ده‌که‌نه‌وه‌و له‌ کورسیه‌که‌ی ده‌که‌نه‌وه‌ ،هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی توندو تیژی له‌ دیپۆرتکردنه‌وه‌که‌دا هه‌یه‌. ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌زۆر دیپۆرتده‌کرێنه‌وه‌ له‌نیوه‌شه‌وداو ده‌ده‌نه‌ به‌سه‌ر زیندانه‌که‌ و له‌سه‌ر قه‌ره‌وێله‌که‌ی ، ده‌ست وقاچی ده‌به‌ستنه‌وه‌و ده‌یبه‌ن بۆ سه‌رکورسی وده‌یبه‌ستنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت کڵاوی تایبه‌ت ده‌کرێته‌ سه‌ریان وهه‌ندێ جار میزدان ده‌که‌نه‌ به‌رییان تا ده‌گه‌نه‌وه‌ وڵاتی جێمه‌به‌ست ئه‌مانه‌ش هه‌میشه‌ توندوتیژی تیا به‌کاردێت. هه‌روه‌ک له‌ هه‌ردوو حاڵه‌تی مه‌رگی دوو په‌نابه‌ری تر که‌ ڕاسته‌وخۆ پۆلیس تیا تاوانبار کرا له‌ساڵی 1999 ، 2001 دا. ئه‌مه‌ تا ئیستا به‌رگریکارانی مافی په‌نابه‌ری پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئایا ڕاپۆرتی دکتۆر هه‌یه‌ که‌ ئه‌و که‌سه‌ هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ له‌باری ته‌ندروستیه‌ وه‌ توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ بڕیاره‌که‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌چی بکرێت. وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک چه‌ندین ڕۆژه‌ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری خۆبه‌خۆ له‌ له‌سه‌رجه‌م شاره‌کانی سویسرا و بریاره‌ سبه‌ینی یه‌ککشه‌مه‌ سه‌عات 11 له‌به‌رده‌م زیندانی دیپۆرتکردنه‌وه له‌ فڕگه‌ی کلۆتن له‌ شاری زوریخ ‌ خۆپیشاندان ساز بکرێت.

وه‌زاره‌تی کاروباری په‌نابه‌ری به‌په‌له‌ وڕاسته‌وخۆ ،

سه‌ره‌ڕای داوای لیبوردن وبه‌شداری کۆسته‌که‌، بڕیاریدا ته‌واوی ئه‌و په‌یمانه‌ی دراون به‌ فڕۆکه‌تایبه‌کان ئیڵغابکاته‌وه‌ که‌ بریار بوو په‌نابه‌ران دیپۆرتی وڵاته‌کانیان بکه‌نه‌وه‌.

ئیمه‌ له‌ فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی داوا ده‌که‌ین که‌ لیژنه‌یه‌کی پیکهاتوو له‌ ڕێکخراوه‌ ئینسانیه‌کان وپۆلیس و دادگایی له‌م رووداوه‌ بکۆلنه‌وه‌. وه‌ ته‌عویز به‌که‌س وکاری بدڕیت.

ئه‌مه‌ سێیه‌مین حاڵه‌تی کوشتنی په‌نابه‌رانه‌ به‌ناوی دیپۆرتکردنه‌وه‌وه‌. ئیمه‌ داوا ده‌که‌ین که‌ ئه‌م سیاسه‌تی به‌زۆر دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران لاببرێت . ڕیز له‌ ماف وکه‌رامه‌تی په‌نابه‌ران بگێریت.

مانگرتنی په‌نابه‌ران چه‌ند رۆژه‌ له‌ زیندانی دیپۆرتکردنه‌وه‌ ده‌ستیپێکردوه‌

نزیک به‌ 30 که‌س که‌ 10 که‌سیان خه‌ڵکی کوردستانی عیراقن له‌ زیندانی دیپۆرتکردنه‌وه‌دا ده‌ستاین داوه‌ته‌ مانگرتن له‌خواردن. شایانی باسه‌ هه‌ندێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی عیراق زیاتر له‌ 16 مانگه‌ له‌و زیندانه‌دان و که‌ ده‌که‌ویته‌ چه‌قی فڕگه‌ی کلۆتنی شاری زوریخی سویسرا.

سیاسه‌تی په‌نابه‌ری سویسری ، ئاڵوگۆڕ و چاوپیداخشانه‌وه‌یه‌کی توندی به‌سه‌ردا ئه‌نجامدراوه‌. یه‌کیک له‌ بواره‌کان، دیپۆرتکردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یه‌ که‌ داوای مافی په‌نابه‌رییان ره‌دکراوه‌ته‌وه‌، وه‌یان له‌ ووڵاتی سییه‌م وه‌ هاتوون.


ماف نه‌بیت بۆ په‌نابه‌ر

ماف بۆ ئینسان نی یه

سکرتاریه‌تی سویسرای فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراق
20.03.2010