|
په‌یامی پشتیوانی له
خۆپیشاندانی په‌نابه‌رانی دیپۆرتکراو له سلێمانی.
په‌نابه‌رانی قوربانی ساتوسه‌ودای حکومه‌تی هه‌رێم و
ووڵاتانی ئه‌وروپا.
ساڵانێکه ئێوه‌و هاوچاره‌نوسه‌کانتان که‌وتونه‌ته
به‌رده‌م لێشاوی هێرش و په‌لاماره‌کانی حکومه‌ته‌کانی
ئه‌وروپا. ساڵانیکه ئێوه به‌شێکی گه‌وره‌ی خه‌ڵکی
کوردستان و عێراق ڕووبه‌ڕووی تاڵترین هه‌لومه‌رج و ڕۆژگار
بونه‌ته‌وه. ئێوه که له کوردستانه‌وه به ناچاری و
به دوای ژیانێکی ئاسوده‌و ئارام‌دا ڕووتان له ووڵاتانی
ئه‌وروپاکرد به دڵی لێواولێو ئومێده‌وه هاتن. ئێوه که
ئێستا‌و ئه‌وساش بچوکترین داخوازی و ئاره‌زووتان وه‌ڵامی
وه‌رنه‌گرته‌وه،لێره‌ش له دڵی ئه‌وروپای( سه‌رچاوه‌ی)
ماف و ئازادیه‌کانی ئینسان، که‌وتنه به‌رده‌م وه‌حشیه‌تی
سیاسه‌تی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا. کێشه‌ی په‌نابه‌ری
عێراقی که کێشه‌یه‌کی جیهانیه له‌مڕۆدا مامه‌ڵه‌یه‌کی
یه‌کجار نامرۆڤانه‌ی
پێوه‌ده‌که‌ن.
په‌نابه‌رانی کوردی عێراق یه‌که‌مین زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌م
نێوه‌ن. هه‌زاران که‌س له نێوده‌ریاکاندا خنکان و له
سه‌ر سنوره‌کان وون بوون و له زیندانه‌کاندا خۆیان کوشت و
.. . ئێمه ، هه‌ڵسوڕاوانی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له
سویسرا و ئه‌وروپا، که ئێستا له شه‌ڕێکی ده‌سته‌و
یه‌خه‌داین له گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا، شاهیدی
ده‌یانو سه‌دان بێمافی و سته‌مین که لێتان ده‌کرێ. دیپۆرت
سیاسه‌تیکی به‌رچاوو دڕندانه‌ی ئه‌م حکومه‌تانه‌یه.
ڕه‌فزی به‌کۆمه‌ڵ و ده‌رکردن وزیندانیکردن و له سه‌رکار
لابردن و لێسه‌ندنه‌وه‌ی هه‌موو بیمه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
بۆ ئه‌وه‌ی ناچاری گه‌ڕانه‌وه بکرێن ، ته‌نیا ئه‌وروپا
لێیبه‌رپرس نیه، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عێراق
به‌رپرسی یه‌که‌من له ڕه‌وشێک که ئێستا ئێوه‌ی تیادا
ده‌ژین و له دیپۆرتکردنه‌وه‌ی ئێوه، دیپۆرتکردنه‌وه‌ی
ئێوه ده‌ره‌نجامی ڕێککه‌وتنی هه‌رێمی کوردستانه له گه‌ڵ
ئه‌وروپا. ئیمه وه‌ک هه‌میشه پشتیوانی داواکاری و
خه‌باتی به‌رحه‌قی ئێوه‌ین، ئیمه له پشت داخوازی
خۆپیشاندانه‌که‌تانین.ئێمه به‌ره‌یه‌کی جیهانی فراوا ن
له گه‌ڵماندایه و ته‌واوی توانای خۆمان بۆ کۆتاییهاتن
به‌م هه‌لومه‌رجه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی دیپۆرت و
ڕێککه‌وتننامه‌کان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ. ئێمه پشتیوانی
هه‌میشه‌یی ئێوه‌ین.
بێته دی ته‌واوی داخوازیه‌کانتان.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی ئێوه.
ئه‌حمه‌د عه‌لی
سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا
24/02/2010
|