|
راگه‌یاندنی رۆژنامه‌گه‌ری
هه‌ژموونی سه‌رکوت و
ده‌سه‌ڵاتی تۆقاندن و هه‌راجکردنی شه‌خسیه‌تی هاوڵاتیان ،
سیاسه‌ت وئاکاری پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنن له کوردستانی
عیراقدا
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆژانه له
کوردستانی عیراقدا ده‌گوزه‌رێت، نواندنی هیزی شه‌ڕانگیزیی
و مانۆڕی حه‌شیمه‌تی ئاماده به‌جه‌نگ وکاولکارین. ئه‌م
کرده‌وانه له پرۆسه‌ی ناورۆکی واقعی په‌یامی سیاسی دا
ئاراسته‌کراون . کوشتن و زیندانیکردنی یه‌کتر، تیرۆر‌و
رفاندن و هێرش بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاکان. تێهه‌ڵدان و
سووکایه‌تی کردن به هه‌واڵنیروپه‌یامنیری ڕۆژنامه‌کان
به‌تایبه‌ت((هاوڵاتی))و گه‌لیک کرده‌وه‌ی ناشارستانی تر‌و
شاڵاوی ترس وبیم چاندن له نیو کۆمه‌ڵگا. ئه‌مه رووی
واقعی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی کوردستانه. وه ئه‌م
فه‌رهه‌نگه دواکه‌تووه سیاسیه یه که ئیمه‌ی ستملێچوو
ناچار به‌کۆچکردن وهه‌ڵاتن کردووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و هیزانه‌ی که
له نیو پرۆسه‌که‌دا، کێبڕکێ یه‌کتر ده‌که‌ن ، ئه‌مه
مامه‌له‌یان بیت له‌نیۆخۆیاندا، ده‌بیت چ قینیک
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌نگانه‌دا ده‌رببڕن که ته‌واوی
پرۆسه‌که به نا شه‌رعی بزانن و داوا له خه‌ڵک بکه‌ن که
به‌شداری له‌م هه‌لبژاردنه‌دا نه‌که‌ن و سیاسه‌تیکی
جیاواز بخاته به‌رده‌م خه‌ڵک.
له نیو ئه‌و ده‌نگه
((نا))یانه‌دا به هه‌ڵبژاردن و به‌سازماندانه‌وه‌ی
ده‌سه‌لات و شه‌رعیه‌ت دانه‌وه به فه‌رمانڕه‌وایی
ونوێنه‌رایه‌تی پشکی بۆرژوازی کوردی له ده‌سه‌لاتی
مه‌رکه‌زی عیراقدا که چه‌ند کادری حزبی کۆمۆنیستی کریکاری
کوردستان وبه‌ڕیز ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدرسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له چالاکیه‌کی سیاسی‌دا
ده‌گیرین و ڕاپێچی ئاسایش ده‌کرێن وپاش دوو سه‌عات ئازاد
ده‌کرێنه‌وه.
لایه‌نه سیاسی و
جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نیه‌کان
جه‌ماوه‌ری کوردستان و
رۆژنامه‌نووسان
ئه‌م هیزنواندنه
شه‌ڕاوییانه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی نیو پرۆسه‌ی
هه‌لبژاردن به‌تایبه‌ت لیستی هاوپه‌یمانی ، پیویستی به
دانانی هیلی سوور هه‌یه. کۆمه‌ڵگای کوردستان، مه‌یدانی
کراوه‌ی مانۆڕی ماسولکه و هه‌ره‌شه‌کان و ریسواکردن
وشکاندنی که‌رامه‌تی ئینسانیمان نیه. یان به داپلۆسین
یان به هه‌راجکردن وسه‌وداومامه‌ڵه ده‌نگمان لیبسێنن.
ئه‌مه لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ژیانمانه، مافی
بیرکردنه‌وه‌مانه. ئه‌مه مافێکی بنچینه‌یی یه له
پرۆسه‌ی دیموکراسیدا، ئازادی هه‌ڵبژاردن و ئازادی
ره‌دکردنه‌وه. هه‌موو لایه‌نیک، هه‌موو که‌سیک، ئه‌بیت
مافی ممارسه‌ی ئه‌م حه‌قه‌ی هه‌بیت و ئیمکاناتی پیویست
ومیدیای بۆ ته‌رخان بکریت.
بژی ئازادی بیروڕا
ده‌ربڕین
سکرتاریه‌تی سه‌راسه‌ری
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی
20.02.2010
|